×

2024-06-24 261 جار خوێنراوەتەوە

گەندەڵى و شاردنەوەى داهاتى نەوت، هەرێمى ڕووبەڕووى مەترسى کردووەتەوە

ناوەندی هەواڵ

فرۆشتنى نەوتى هەرێم بەشێوەى نایاسایى بەردەوامە، بەوتەى  پەرلەمانتار و پسپۆڕانى بوارى نەوت، بەهۆی پەیڕەو کردنی گەندەڵی لە بەرێوەبردنی سامانی نەوت و شاردنەوەی داهاتەکەی ، ئایندەی هەرێمی كوردستان لەبەردەم مەترسیدایە .

رۆژانە لە هەرێمی کوردستانەوە، دوای بڕیارەکەی دادگای پاریس و ڕیگە نەدان بە فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە بۆری ، دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی تەنکەرەکانی گواستنەوەی سوتەمەنیەوەنزیکەى 400 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشرن کە مانگانە داهاتەکەى زیاترە لە 522 ملیار دینار .

رۆژانە نزیکەى  400 هەزاربەرمیل نەوت لە هەرێم دەفرۆشرێت

بەگوێرەى بەدواداچوونى دەزگاى میدیاى ئیرادە لە فرۆشى نەوت و داهات و خەرجى ئەو سەرچاوە سروشتیە جگە لە بەرهەمەکانی غازی هەرێم دەرکەوتووە،  رۆژانە نزیکەى  400 هەزاربەرمیل نەوت لە هەرێم دەفرۆشرێت، کە لە مانگێکدا دەگاتە 12 ملیۆن بەرمیل نەوت، واتە لە مانگێکدا بڕی داهاتی نەوت بە نزیکەیی دەگاتە 522 ملیار دینار، بە بێ ئەوەی ئەو داهاتە زۆر و زەوەندە بگەرێتەوە بۆ وەزارەتى دارایی حکومەت، واتا داهاتی فرۆستنی نەوت لە ساڵی ڕابردوودا هیچ کەس و لایەنێک ئامادە نیە زانیاری لەبارەوە بدات و نازانرێت چى لێدەکرێت.

بەهجەت ئەحمەد (هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە گرێبەستە نەوتییەكان ) بۆ دەزگاى میدیاى ئیرادە وتى، هەرێم رۆژانە  زیاتر لە 350 هەزار بەرمیل نەوت دەفرشێت، ئەو نەوتەش لە کێڵگە نەوتییەکانى سنورى دهۆک و هەولێر دەردەهێنرێت، بەشیوەیەک کێڵگەى نەوتى خورمەڵە رۆژانە 160 هەزار بەرمیل نەوت و کێڵگە نەوتییەکانى تاوگى و پێشخابوریش 95هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا بەرهەم دەهێنن، لە کێڵگەى نەوتى شێخانیش نزیکەى 35 هەزار بەرمیل بەرهەم دەهێنرێت.

داهاتى فرۆشى نەوت تەنها بۆ بەرپرسانى پارتییە

پسپۆرەکەی بواری نەوت دەڵێت ؛ داهاتى نەوتی هەریم نیوەى بۆ کۆمپانیا نەوتییەکان خەرجدەکرێت، ئەوەى دەمێنیتەوە بۆ بەرپرسانى پارتى خۆیەتى و هیچ بڕە داهاتێکى فرۆشى نەوت بۆ حکومەت ناگەڕێتەوە، بەو پێیەی تا ئێستا هیچ داتا و زانیارییەک لەلایەن وەزارەتى داراییەوە تایبەت بەو داهاتە بڵاو نەکراوەتەوە.



بەپێى راگەیەندراوى راپۆرتى دارایى کۆمپانیا نەوتیەکانیش تەنها بۆ چارەکى نیوەى ئەمساڵ کۆمپانیاکان نەوتى کوردستان تاڵان فرۆش دەکەن، بەشێوەیەک هەر بەرمیلێک نەوتى هەرێم بە 30 دۆلار دەفرۆشن لە کاتێکدا نرخى بەرمێلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهان لە سەرو 80 دۆلارەوەیە، واتە هەر بەرمیلێک نەوتى هەرێم بە کەمتر لە 50 دۆلارلە نرخى بازاڕى جیهانى دەفرۆشرێت و هەڕاج کراوە.

ئیرادە زانیویەتى، پشکى کۆمپانیاکان لە نەوتى هەرێم بەشێوەیەکە لە کۆى 400 هەزار بەرمیل لە نەوتى هەرێم، رۆژانە 250 هەزار بەرمیلى لەلایەن کۆمپانیاکانەوە دەفرۆشرێن واتە لە مانگێکدا لە 12 هەزار بەرمیل نەوتى هەرێم  حەوت هەزار و 500 هەزار بەرمیلى بۆ  کۆمپانیاکانە کە داهاتەکەی مانگانە 225 ملیۆن دۆلار کە دەکاتە 62% داهاتى نەوت .

پشکى دەسەڵاتی نێو حکومەتی هەرێم لە نەوت

پشکی دەسەڵاتی هەرێم لەکۆى 400 هەزار بەرمیل نەوت، رۆژانە 150 هەزار بەرمیل نەوتە، لەکۆى 12 هەزار بەرمیل نەوتى مانگانە چواملیۆن  و 500 هەزار بەرمیل نەوتى بۆ ( حکومەتی هەرێمە )  کە داهاتەکەى دەکاتە نزیکەى 200 ملیار دینار و کەس نازانێت بۆچى خەرج دەکرێت و ئەو داهاتە چۆن دابەش دەکرێت و لای کێ و چ بانکێکە .

بەپێى خەمڵاندنەکان لە شەش مانگى یەکەمى ئەمساڵ دواى لێدەرکردنى خەرجى و پشکى کۆمپانیاکان، داهاتى ماوە بۆ حکومەت زیاتر لە یەک ترلیۆن دینار بووە و نازانرێن چى لێکراوە؟ بە پێی زانیاریە پشتڕاستکراوەکان داهاتی نەوت مانگانە لە 62%ى بۆ کۆمپانیاکان و لە 42% بۆ حکومەتە.

پەرلەمانتار و ئابورى ناس و پسپۆڕو چالاکوانى بوارى نەوت لەداهات و فرۆشى نەوت بێئاگان 

بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى ئەو پرسە دەرکەوت کە پەرلەمانتارانى لیژنەى نەوت و وزە و دارایى و ژمارەیەکى زۆرى ئابورى ناس و پسپۆڕو چالاکوانى بوارى نەوت هیچ زانیارییەکیان لەسەر داهاتى فرۆشى نەوت و لە رێگەى تانکەر وداهاتى نانەوتى نییە و تەنها حکومەت خۆى دەزانێت چى لەو دەهاتانە دەکات.

ئەو پسپۆڕەى نەوت دەربارەی بەرھەمھێنان و فرۆشتنی نەوتی ھەرێم لەماوەى پێنج ساڵدا واتە لە ساڵی 2017 تا 2021 باسى لەوەکرد، حکومەتی ھەرێم بەو پێنج ساڵە نزیکەی 18 ملیار دۆلار ی دەستکەوتوە لە فرۆشتنی نەوت .

بۆ ساڵى 2023ش بەپێى  نوسراوى  وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم کە زانیاری بەرهەمهێنانی نەوتى خستووەتە بەردەست تیمی وردبینی چاودێری دارایی عێراق و هەرێم دەرکەوتووە، هەرێم لەو ساڵەدا بڕی 93  ملیۆن و 829 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە، لەو بڕەش 31ملیۆن بەرمیلی تا رۆژی 25ی ئازاری 2023 بە بۆری هەناردەکراوە، 11 ملیۆن و 816 هەزار بەرمیلی دراوە بە عێراق، 16 ملیۆن و 563 هەزار بەرمیلی گوایە لە ناوخۆ بەکارهاتووە.

بۆ پاڵاوتنی هەر بەرمیلێکی ٧.٥ دۆلار دراوە بە پاڵاوگە، لە کاتێکدا ئەو پاڵاوتنە بە بازرگانی فرۆشراوە و بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ نەبووە، لەم نێوەندەدا 33 ملیۆن و 829 هەزار بەرمیل نەوت دیار نیە.

داهاتى یەک ساڵ بە سێ  ملیار و 621 ملیۆن دۆلار دانراوە

بەوتەى سۆران عومەرپەرلەمانتارى کورد لە پەرلەمانى عێراق، حکومەتی هەرێم دەڵێت، ڕاستەوخۆ فرۆشتویانە بە پاڵاوگەکان بە ترلیۆنێک و 357 ملیار دینار ئەمە ئەو نەوتەیە کە بە تەنکەر دەیفرۆشن و دەبرێتە دەرەوە بە قاچاخ.

ئەوەشی ئاشکراکردوە، داهاتی نەوت ساڵی 2023 دا بە سێ  ملیار و 621 ملیۆن دۆلار دانراوە، خەرجی نەوت بە سێ ملیار و 67 ملیۆن دۆلار دانراوە، گوایە تەنها 554 ملیۆن دۆلار ماوەتەوە بۆ حکومەتی هەرێم، بەم پێیە لە فرۆشی هەر بەرمیلێک نەوت حکومەتی هەرێم شەش  دۆلاری ماوەتەوە.

دوای ساڵانێک لە شاردنەوەی داهاتی نەوت و لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، وا بۆ ماوەی زیاتر لە شەش مانگە داهاتی نەوتی فرۆشراوی هەرێم بەنادیارى ماوەتەوە و حکومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێم ئامادە نییە لەو داهاتە گشتییە سروشتیە هیچ زانیاریەک بخاتە ڕوو، وە ئامادەش نیە هیچ بڕە نەوتێک یان داهاتێک بۆ حکومەتی عێراق یان ڕای گشتی هەرێم بخاتە بەردەست . 

 


  • یەپەژە: تورکیا بەشە داگیرکراوەکەی هەرێم دەلکێنێت بەوڵاتەکەیەوە

  • سیناریۆکانی پارتی، کێ لەپشت تەقینەوەی ئۆتۆمبیلەکەی ئەکرم ساڵحەوەیە؟

  • ئیرادە.. ڕاپۆرتی چاودێری دواین ئۆپەراسیۆن و جموجۆڵی سەربازی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە

  • لە بارەی سوتاندنی بازاڕەکانی کوردستان پارتی سیناریۆ دروست دەکات

  • لەسەر بێدەنگی پارتی بەرامبەر لەشکرکێشییەکانی تورکیا، یەکێتی لە بەغدا سکاڵای کردووە

  • هەڵویستى لایەنە ناوخۆ و نێودەوڵەتییەکان لەسەر دیاریکردنى وادەى نوێى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان

  • گەندەڵى و شاردنەوەى داهاتى نەوت، هەرێمى ڕووبەڕووى مەترسى کردووەتەوە

  • ڕۆژنامەی ( العرب )مشتوومڕە سیاسیە بێوچانەکەی هەرێمی کوردستان بەردەوامە

  • پێگەی(العرب) بەلەمە ژێر ئاو کەوتووەکەی ئیتاڵیا وێنە ڕاستەقینەکەی کوردستانی ئاشکرا کرد

سەرەکی