2025-01-20 113 جار خوێنراوەتەوە

ئاگربەستی ئیسرائیل و حەماس دەچێتە ڕۆژی دووەم

جێبەجێکردنى بڕیارەکانى ڕێككەوتنی ئاگربەستى ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە و لە دووەم رۆژى ئاگربەستەکەدا  و  وەستانى شەڕ، تەرمى نزیکەى 62 کەس لە ژێر داروپەردووى غەززە دەرهێنراون.

 لە 15-1-2025، لە درێژەی دانوستاندنەكانی دەوحەی پایتەختی قەتەر لە نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینیدا، حەماس ڕێككەوتنی ئاگربەست لە غەززەی پەسەندكرد.

بەپێی ڕێككەوتنەكە، لە بەرامبەر ڕاگرتنی شەڕ لە غەززە، حەماس ئەو بارمتانەی ئیسرائیل و وڵاتانی خۆرئاوا ئازاد دەكات كە لە حەوتی تشرینی یەكەمی 2024ـەوە دەستبەسەری كردوون.

وەزارەتى تەندروستى غەززە رایگەیاندووە، تەرمى نزیکەى 10 هەزار کەس لە ژێر زەوییە وێرانەکانی کۆنکرێتی غەززەدا ماوە و لە ئێستادا گەڕان بۆ دەرهێنان و دۆزینەوەى ئەو تەرمانە دەستپێکردووە و توانراوە تەرمى 62 کەسیان دەربهێندرێن.

لە ئامارى تەندروستى غەززەدا هاتووە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 60 کەس کوژراون و 62 تەرمی دیکە دەرهێنراون.

دواى ئاگربەستەکە تا ئێستا حەماس سێ ژنى ئیسرائیلى ئازاد کردووە و لە بەرامبەریشدا 90 زیندانى حەماس ئازاد دەکرێن

بە پێى ئەو ئاگربەستەى لە نێوان ئیسرائیل و حەماس راگەیەندراوە، رێککەوتنەکە سێ قۆناغە و  بڕیارە لە یەکەم قۆناغدا ئاگربەست بۆ 42 رۆژ بەردەوام دەبێت. لەو ماوەیەدا حەماس 33 بارمتە ئازاد دەکات، کە لە نێویاندا پێنج ژنە سەربازی ئیسرائیلی هەن. لە بەرامبەردا سەتان گیراوی فەلەستینی لەلایەن ئیسرائیلەوە ئازاد دەکرێن.
هەر لەو قۆناغەدا سوپای ئیسرائیل لە ناوەندە سڤیلنشینەکانی کەرتی غەززە بکشێتەوە و فەلەستینییەکانیش رێگەیان پێدەدرێت بگەڕێنەوە بۆ شوێنی خۆیان لە باکووری کەرتی غەزز

هێشتا لایەنەکان لەسەر قۆناغی دووەمی پێشنیازی ئاگربەستەکە رێکنەکەوتوون و بڕیارە لە قۆناغی یەکەمدا قسەی زیاتری لەسەر بکەن.
 
قۆناغی سێیەم و کۆتایی ئاگربەستەکەش بریتییە لە رادەستکردنەوەی تەرمی بارمتەکان، لە بەرامبەردا پلانێکی 3 بۆ 5 ساڵەی ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە بە چاودێریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت.

جەنگی غەززە لە 7ى تشرینی یەکەمی 2023 وە دەستپێکردووە و زیاتر لە 15 مانگە بەردەوامە و بەگوێرەی بەرپرسانی کەرتی غەززە، ئەو جەنگە بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 47 هەزار کەس کە 70%یان ژن و منداڵ بوون، هەروەها نزیکەی دوو ملیۆن فەلەستینییش لە کەرتەکە ئاوارە بوون.

ئیسرائیل دەڵێت، لانیکەم 17 هەزار چەکداری حەماسی لەو جەنگەدا کوشتووە و لە بەرامبەردا سوپای ئیسرائیل کوژرانی 407 سەربازی لەنێو غەززە راگەیاندووە.

  • باسی مووچەیەكی ساڵی ڕابردووی نەكرد

  • "بەرپرسان جیاوازیی لەنێوان كەناڵەكان دەكەن"

  • ڕێككەوتنی پێشوەخت بۆ پەسەندكردنی

  • نهێنی كۆبوونەوە بەپەلەكانی نێوان شاندی هەرێم و بەغداد بۆ پرسی مووچە و بودجە ئاشكرابوو

  • زانیاریی له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كان؛ به‌غداد نه‌رمى نواندووه‌ و هه‌رێم ڕه‌تیكردووه‌ته‌وه‌

  • ئەردۆغان چۆن دەیەوێت ترەمپ وا لێبكات پشت بكاتە كوردانی ڕۆژئاوا؟

  • یەكێتی و پارتی كۆبوونەوەكانیان خێراتر دەكەن

  • چی لە پشت پەردە دەگوزەرێت؟

  • ڕۆژئاوا بەرەیەكی دیكەی شەڕی بۆ زیادبوو

سەرەکی