2025-02-03 48 جار خوێنراوەتەوە

باسی مووچەیەكی ساڵی ڕابردووی نەكرد

ناوەندی هەواڵ

وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم ڕایگەیاند، لەبارەی مووچەی ساڵی 2025 لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق ڕێككەوتوون. بەڵام باسی لە مووچە فەوتاوەكەی ساڵی 2024 نەكرد.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "لەگەڵ عێراق رێککەوتین مووچەی ئەم ساڵی 2025 بەبێ گرفت خەرج بکرێت".

لەبارەی مووچەی مانگی یەکەوە، وتیشی:" سبەی یان دوو سبەی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت".

شاندی هەرێمی كوردستان لە رۆژی پێنجشەممە، 30-1-2025 گەیشتە بەغداد و لە سێ رۆژی رابردوودا کۆبوونەوەی چڕی لەگەڵ لایەنە جیاجیاکانی وەزارەتی دارایی عێراق ئەنجامدا.

وەزیری دارایی هیچ ئاماژەیەكی بەموچەی مانگی 12 ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نەكرد، كە چارەنوسی بەنادیاری ماوەتەوە، لەكاتێكدا بەوتەی لێپرسراوانی هەرێم پرسی موچەی مانگی 12 تەوەرێكی گفتوگۆكان بووە.

تا ئێستا وەزارەتی داریی عێراق هیچ قسەیەكی لەبارەی رێككەوتنەكەوە نەكردووە.

گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ ئەمساڵ، دوای رۆژێك دێت لە پەسەندكردنی هەمواری بودجەی عێراق، بۆ رادەستكردنی نەوتی هەرێم بەبەغداد لەبەرامبەر ناردنی موچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان.

هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان ساڵی رابردوو لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم رێككەوتن و لەهەمواری یاسای بودجەدا جێگیركرا، رۆژی یەكشەممەش هەموارەكە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە دوای چەند جارێك دواخستن پەسەندكرا.

قەرەبووكردنەوەی هەرێم

خاڵی یەكەمی هەموارەكە تایبەتە بە هەمواری بڕگەی (ج) لە ماددەی 12 ی یاسای بودجەی 2023-2024-2025 كە تایبەتە بە قەرەبووكردنەوەی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغدادەوە لە تەرخانكراوی خەرجییە سەروەرییەكان بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی ئەو بڕە نەوتەی لە هەرێم بەرهەم دەهێنرێت، كە لەلایەن كۆمپانیای گشتی فیدڕاڵی بۆ بەبازاڕكردنی نەوت (سۆمۆ)ەوە وەردەگیرێت بۆ هەناردەكردنی، تا ئەو كاتەی لیژنەیەكی راوێژكاری كە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە دیاریدەكرێت بەهەماهەنگی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەماوەی (60) رۆژی دوای جێبەجێكردنی یاساكە تێچووی  راستەقینە كێڵگەكان بەجیاجیا دیاری دەكەن، ئەگەریش لیژنەكە نەگەیشتە رێككەوتن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لیژنەیەكی دیكە بۆ ئەو مەبەستە رادەسپێرێت.

 بەپێی هەموارەكە، لیژنە راوێژكارییەكە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت رادەستی وەزارەتەكانی نەوت و دارایی هەرێم و بەغداد دەكەن، هەژماركردنی قەرەبوی پێشووش بەشێوەیەك دەبێت بۆ هەر بەرمیلێك كەڕەتی ژمارەی بەرمیلەكانی وەرگیراو دەكرێت و وەزارەتی دارایی عێراق قەرەبووەكە دەداتە حكومەتی هەرێم.

رادەستكردنی نەوت

هەموارەكە حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەند دەكات بە رادەستكردنی دەستبەجێی نەوتی بەهەمهێنراو بە كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) یان وەزارەتی نەوتی عێراق، هەروەها قەرەبووكردنەوەی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوە دەخاتە ئەستۆی وەزارەتی دارایی عێراق كە بەشێوەی پێشینە بیداتە هەرێم بە تێكڕای گشتی (16) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، تا دواتر لیژنە راوێژكارییەكە كارەكانی تەواو دەكات.

گرفتەكانی بەردەم هەناردەكردنی نەوت لابران

دوای پەسەندكردنی هەمواری بودجە، شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا جەختیكردەوە، بە پەسەندكردنی هەموارەكە هیچ گرفتێك لەبەردەم هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان نەماوە و پێویستە پڕۆسەكە دەستپێبكاتەوە.

باسی لەوەشكرد، دوای هەناردەكردنەوەی نەوت ئامانجی ئەوان ئەوەیە كێشەی موچە بوونی نەمێنێت و سەرۆك وەزیرانی عێراق پێی وتوون كە ئەمساڵ پشتگیریی شاندی هەردوولا دەكات بۆ گەیشتن بە چارەسەری كێشەكان.

  • باسی مووچەیەكی ساڵی ڕابردووی نەكرد

  • "بەرپرسان جیاوازیی لەنێوان كەناڵەكان دەكەن"

  • ڕێككەوتنی پێشوەخت بۆ پەسەندكردنی

  • نهێنی كۆبوونەوە بەپەلەكانی نێوان شاندی هەرێم و بەغداد بۆ پرسی مووچە و بودجە ئاشكرابوو

  • زانیاریی له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كان؛ به‌غداد نه‌رمى نواندووه‌ و هه‌رێم ڕه‌تیكردووه‌ته‌وه‌

  • ئەردۆغان چۆن دەیەوێت ترەمپ وا لێبكات پشت بكاتە كوردانی ڕۆژئاوا؟

  • یەكێتی و پارتی كۆبوونەوەكانیان خێراتر دەكەن

  • چی لە پشت پەردە دەگوزەرێت؟

  • ڕۆژئاوا بەرەیەكی دیكەی شەڕی بۆ زیادبوو

سەرەکی