2   کاتژمێر پێش ئێستا 7669 جار خوێنراوەتەوە

دواى هێرشەكەى دەوحە؛ عێراق ترسى لەهێرشى ئیسرائیل هەیە

 

پاش هێرشەکەی ئەم دواییەى ئیسرائیل بۆ سەر دەوحەی پایتەختی قەتەر، مامۆستایەكی زانستە سیاسییەکان لە زانكۆى بەغدا، لە لێدوانێكى رۆژنامەوانیى دا هۆشداریى دەدات لە پەرەسەندنی ترسی عێراق لە ئەگەری هێرشەکانی ئیسرائیل.

عەلى ئەلجبوری مامۆستای زانستە سیاسییەکان لە زانكۆى بەغدا ڕایگەیاند، پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەكه دوای بۆردومانی دەوحە، نیگەرانی عێراقی لە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل زیاتر کردوە، بە تایبەت لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل و درێژکردنەوەی ململانێکان بۆ چەندین گۆرەپانی ناوچەکە، كە پێدەچێت توركیاش بگرێتەوە.

ئەلجبوری لە درێژەى لێدوانەكەى دا ئاماژەی بەوەشدا كە عێراق پێگەیەکی هەستیاری وەک قوڵایی ستراتیژیی بۆ هەر ڕوبەڕوبونەوەیەکی ناوچەیی ئەگەریی داگیرکردوە، ئەمەش ترسی ئەوە دروستدەکات کە ببێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی تەسفیەى حیساباتى دەرەكى، هاوكات رونیشیكردەوە، زیادبونی لێدوانى سیاسی و میدیایی سەبارەت بە هێرشە نزیکەکان، تەحەددای بەرچاو دەخاتە بەردەم حکومەت کە پەیوەندییان بە بەهێزکردنی سیستمی بەرگری و بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگیی ئەمنی لەگەڵ هاوپەیمانان هەیە.

ئەلجبوری ئەوەشى خستەڕو كە قۆناغی ئێستا بۆ دڵنیاکردنەوەی ڕای گشتی و کەمکردنەوەی ترسی جەماوەریی؛ داوای کردەوەی دیپلۆماسی بەپەلە دەکات لە بەغداوە، ئەمەش هاوتەریب لەگەڵ چالاککردنی کەناڵەکانی پەیوەندیی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی وڵات لە مەترسی خۆخلیسکاندنە نێو ململانێیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی ناوچەیی بپارێزرێت.

ئەم نیگەرانییانە لە کاتێکدایە کە لە دوای بۆردومانەكەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحەی پایتەختی قەتەر؛ کەشوهەوای سیاسى و سەربازیى ناوچەكە ئاڵۆزە بوەو ئەم ڕوداوە بێ وێنەیەش کاردانەوەی بەرفراوانی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا و بە پێشێلکارییەکی جیددی سەروەری دەوڵەتێکی کەنداو دانرا.

چاودێران پێیانوایە، ڕەنگە عێراق و توركیا لەنێو ئەو وڵاتانەدا بن کە زۆرترین زیانیان بەربكەوێت لە داهاتودا، بەتایبەتى دواى هەڵكشانى كاردانەوەكانى دەوحە، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی پێگەی جوگرافی و پەیوەندییە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و توركیا لەگەڵ هەردو لایەنى ناكۆكى  ئێران و ئیسرائیل، كە وایکردوە بەغدا و ئەنقەرە ببنە گۆڕەپانێکی کراوە بۆ هەر ڕوبەڕوبونەوەیەکی ئەگەریی لەنێوان لایەنە ناکۆکەکانی ناوچەکەدا.

 

  • نە پارتى لەبەغدا دەكشێتەوەو نە حكومەتى هەرێميش پێكدێت

  • دواى هێرشەكەى دەوحە؛ عێراق ترسى لەهێرشى ئیسرائیل هەیە

  • سوپاى عێراق و حەشد بەنیارى هێرشكردنە سەر شەنگالن

  • لامه‌ركه‌زیى.. ده‌رفه‌تێك بۆ سیستمێكى سه‌قامگیر.. هۆشدارییه‌ك بۆ شه‌رع

  • یه‌كه‌م زه‌نگى هێرش له‌ته‌لئه‌بیبه‌وه‌.. ئیسرائیل زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كات

  • عێراقییەكان بۆ فرۆشتن.. لە ڤاگنەرەوە بۆ گروپى مافیایى

  • پارتى خه‌ریكى چییه‌... درزێك له‌ڕۆژئاوا خه‌ریكه‌ ماڵوێرانى به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت

  • كورد لە ئیجەو لیبیا بە دو شێوازى جیاواز دەخنكێت

  • ئەمڕۆ قەتەرو سبەی تورکیا.. ئیسرائیل دژی تیرۆر دەجەنگێت

سەرەکی