2025-09-11 5338 جار خوێنراوەتەوە

ئەمڕۆ قەتەرو سبەی تورکیا.. ئیسرائیل دژی تیرۆر دەجەنگێت

به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، ته‌واوى پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیای ئیسرائیلی شەپۆلێکی هاندان‌و هەڕەشەیان بەخۆوە بینیوە كه‌ باس له‌هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر توركیا ده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌وترێت، ڕه‌نگه‌ ئیسرائیل ئامانجێكى توركیا بكاته‌ ئامانج هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌ى له‌قه‌ته‌ر ڕویدا.

دوای هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لەئێوارەی سێشەممە بۆسەر بینایەک لەدەوحە کە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی حەماس تێیدا کۆببونەوە بۆ تاووتوێکردنی پێشنیازی نوێی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بەجەنگی غەزە، مئیر مەسڕی توێژەرو مامۆستا لەزانکۆی عیبری تویتێکی بەزمانی تورکی بڵاوکردەوەو نوسیویه‌تى، "ئەوەی قەتەر بۆردوماندەکات دەتوانێت ئەنكەرەش به‌هه‌مان ئه‌و ده‌رده‌ ببات".

دوای ئەو تویتە، مئیر پۆستێکی دیكه‌ى بڵاوکردەوەو داوای لەسەرۆکی تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کردوه‌، ئاگاداری دەوروبەری بێت.

پۆستێکی دیكه‌ى، وێنەیەکی ئەردۆغانی لەگەڵ ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی پێشوی مەکتەبی سیاسی حەماس لەخۆگرتبوو و تێیدا نوسیبوی، "ئەمڕۆ قەتەرو سبەی تورکیا، ئیسرائیل دژی تیرۆر دەجەنگێت".

لەکاتێکدا، هەندێک ئەکاونتی عیبری لەپلاتفۆرمی ئێكس نەخشەی کۆشکی سەرۆکایەتی تورکیاى لەئەنقەرە تێدابوو، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەگەری بەئامانجگرتنی لەلایەن ئیسرائیلەوە.

لەوەڵامی تویتەکانی مئیر، ئۆکتای سارال ڕاوێژکاری سەرۆکی تورکیا تویتێکی بڵاوکردەوەو باسى له‌وه‌كردوه‌، "هەڕەشەکەرانی ئیسرائیلی، سروشتی تورکیاو گەلەکەی باش ناناسن".

وتویه‌تى، "بەمزوانە جیهان ئارامی بەخۆیەوە دەبینێت، هاوکات لەگەڵ لابردنی ئێوە لەسەر نەخشە، ئەگەر بیر لەوەدەکەیتەوە کێ ئەمە بەدەستدەهێنێت، ئەوا ئەو دەوڵەتەیە کە ئێوە بیری لێدەکەنەوە هێرشبکەنەسەری."

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌، ئیبراهیم قەرەگول نوسەرو ڕۆژنامەنوس، لەلێدوانێکیدا سەبارەت بەم پێشهاتانە، ڕایگەیاندوه‌، ئیسرائیل دەستیکردوە بەتاقیکردنەوەی مۆدێلگەلێکی هاوشێوەی هێرشەکان بۆسەر ئێران‌و بەئامانجکردن لەناوخۆدا لەقەتەرو هەمان شت لەتورکیاش تاقیدەکاتەوەو هەوڵی جێبەجێکردنی هێرش‌و تیرۆر دەدات.

قەرەگول ئاماژەی بەلێدوانەکانی لایەنی ئیسرائیلی کرد سەبارەت بەئامانجگرتنی کۆگاکانی موشەکی تورکی لەهێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر شاری حومس‌و لازقیە لەسوریا، بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، "ئیسرائیل لەبنەڕەتدا دەستیکردوە بەئامانجگرتنی تورکیا لەناو سوریا".

قەرەگول ئه‌وه‌شى وتوه‌، "دۆخی ئێستای ناوچەکە ئاماژەیە بۆ ئەوەی هێرش بۆسەر ئامانجگەلی ڕون‌و دیاریکراو بەمزوانە دەستپێدەکات‌و ئیسرائیل تێوەگلاوە لەپێشهاتەکانی پەیوەست بەپارتی گەلی کۆماری (CHP) و هێرشەکانی داعش لەناو تورکیا".

هه‌روه‌ك نه‌یشاردوه‌ته‌وه‌، "ئەو ئیسرائیلیانەی ڕەگەزنامەی تورکیایان هەیە گەڕاونەتەوە بۆ تورکیا، ئەوکەسانە نیازیان هەیە له‌ناو تورکیاوە هێرشبکەن لەکاتی پێکدادانی گریمانکراو نێوان هەردوو وڵاتدا"، هەربۆیە جەختی لەسەر پێویستیی ئامادەیی جیدیی تورکیا بۆ ئەم دۆخەو گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێشوەختە کردەوە.

  • یه‌كه‌م زه‌نگى هێرش له‌ته‌لئه‌بیبه‌وه‌.. ئیسرائیل زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كات

  • عێراقییەكان بۆ فرۆشتن.. لە ڤاگنەرەوە بۆ گروپى مافیایى

  • پارتى خه‌ریكى چییه‌... درزێك له‌ڕۆژئاوا خه‌ریكه‌ ماڵوێرانى به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت

  • كورد لە ئیجەو لیبیا بە دو شێوازى جیاواز دەخنكێت

  • ئەمڕۆ قەتەرو سبەی تورکیا.. ئیسرائیل دژی تیرۆر دەجەنگێت

  • لوتکەی شەنگەهای..هاوسەنگیی هێز یان دیمەنێکی ڕەمزیی؟

  • 11ى سێپتامبەر چۆن رویدا و كێ لەپشت هێرشەكانەوە بو؟

  • ئەمریكا چۆن دەڕوانێتە ناكۆكییەكانى نێوان هەرێم و بەغدا؟

  • ئایا ئیسرائیل سیناریۆی دەوحە لە بەغدا دوبارە دەکاتەوە؟

سەرەکی