2   کاتژمێر پێش ئێستا 11573 جار خوێنراوەتەوە

بن غه‌فیر داوا له‌ناتانیاهۆ ده‌كات هێرشبكرێته‌وه‌سه‌ر غه‌ززه‌

دواى په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل كه‌ ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانمان لەناوچەکانی باشووری سووریاو دەوروبەری "جەبەل شێخ" ده‌مێننه‌وه‌و ئامانجیشیان پاراستنی دروزەکان‌و چەکداماڵینی ناوچەیەکە، وه‌زیره‌ توندڕه‌وه‌كه‌ى ئیسرائیل په‌یامێك ئاراسته‌ى ناتانیاهۆ ده‌كات‌و ده‌ڵێت، "داوات لێده‌كه‌م فه‌رمان بكه‌ى به‌سووپا شه‌ڕ له‌غه‌ززه‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌".

ئیتمار بن غەفیر وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل داوای لەبنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کرد فەرمان بەسوپا بکات بۆ ئه‌وه‌ى دەست بەشەڕی غەززە بکرێتەوە.

بن غەفیر لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس داوای لەناتانیاهۆ کردووە بەزووترینکات فەرمان بەسوپای ئیسرائیل بکات بەهەموو هێزێکییەوە لەغەززە شەڕ دەستپێبکاتەوە.

ئه‌و وه‌زیره‌ توندڕه‌وه‌ى ئیسرائیل وتوویه‌تى، "ئەوە خەیاڵێکی خاوە وا بیربکرێتەوە حەماس پابەندی ڕێککەوتن‌و چەکدانان ده‌بێت، وەک چاوەڕوانمان دەکرد هەر بەو جۆرەبوو ئەوان بۆ ئاسایشی خۆمان‌و وڵاتمان مەترسیدارن".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ئیسرائیل سێ هێرشی ئاسمانیکردەسەر شاری ڕەفەح لەباشووری کەرتی غەززەو هەریەک لەئیسرائیل‌و حەماس یەکدیان بەپێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبارکرد.

بنیامین ناتانیاهۆ سوپای وڵاتەکەی ڕاسپاردووه‌ کە "هەنگاوی بەهێز" لەدژی ئامانجە چەکدارییەکانی کەرتی غەززە بگرنەبەرو حەماسیشی بەپێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبارکرد.

بەگوێرەی دەستەی پەخشی ئیسرائیلی، هێرشەکەی سوپای ئیسرائیل پاش پێشێلکردنی خاڵەکانی ئاگربەستی شەڕی غەززە ڕوویداوە، هەروەها نووسیویانە کە ئەمە یەکەمجارە نییە حەماس ئاگربەستەکە پێشێلدەکات، هەر ڕۆژی هەینی ڕابردوو، ژمارەیەک چەکدار لەیەکێک لەتونێلەکانی ڕەفەح هاتوونەتە دەرەوەو بەئاراستەی سوپای ئیسرائیل تەقەیان کردووە.

بزووتنەوەی حەماسیش لەوەڵامی میدیاکانی ئیسرائیل لەبارەی ڕووداوەکەی ڕۆژی هەینی دەڵێت، ئەوان پەیوەندییان بەهیچ ڕووداوێکەوە نییە کە لەکەرتی غەززە ڕوودەدات.

بزووتنەوەی حەماس ڕاشیگەیاندووە، لە 10ی ئەم مانگەوە کە ئاگربەستی غەززە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئیسرائیل 47جار ئاگربەستی پێشێلکردووەو بەهۆی هێرشەکانەوە 38 فەڵەستینی کوژراون‌و 143 کەسیش برینداربوون.

  • له‌باشورى ئێران چ ده‌گوزه‌رێت؟ بۆچى سه‌رۆك هۆزه‌كان ده‌كوژرێن؟

  • بن غه‌فیر داوا له‌ناتانیاهۆ ده‌كات هێرشبكرێته‌وه‌سه‌ر غه‌ززه‌

  • له‌سلێمانى چى ڕوویداو بۆ هیچ كه‌س نه‌یزانى؟ هه‌سه‌ده‌و حكومه‌ته‌كه‌ى دیمه‌شق له‌سلێمانى كۆبوونه‌وه‌

  • ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ له‌بنه‌ماڵه‌ى شێخ جه‌نگیه‌وه‌.. "ئه‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ى بڵاوكرایه‌وه‌ ئێمه‌ نین"

  • لەهەولێر گوتاری ڕق‌و توندو بەکارهێنانی سەرچاوە حکومییەکان بۆ بانگەشە تۆمارده‌كرێت

  • نه‌ورۆزى سلێمانى تووشى نه‌خۆشییه‌كى قورس بووه‌.. ڕۆژه‌ سه‌خته‌كانى به‌ڕێده‌كات

  • چیرۆکی دورخستنەوەی خێزانێك له‌هه‌ڵبژاردن... یاساى ئه‌رژه‌نتین چییه‌و بۆ له‌عێراق كارى پێده‌كرێت؟

  • هه‌شت ملیۆن ده‌نگ له‌عێراق دیار نامێنێت.. داتاكان گومانى دروستكردووه‌

  • ئەحمەد شەرع، شوێنی بەشار ئەسەد دەگرێتەوە بۆ ڕووسیا؟

سەرەکی