3   کاتژمێر پێش ئێستا 6852 جار خوێنراوەتەوە

له‌باشورى ئێران چ ده‌گوزه‌رێت؟ بۆچى سه‌رۆك هۆزه‌كان ده‌كوژرێن؟

له‌باشورى ئێران، ژماره‌یه‌ك له‌سه‌رۆك هۆزه‌ سوننه‌كان كوژران‌و پەیوەندییە گشتییەکانی بارەگای قودسی سوپای پاسدارانیش زانیاریى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات.

ڕاگه‌یه‌نراوێكى پەیوەندییە گشتییەکانی بارەگای قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه‌، "له‌لایه‌ن گروپه‌كانى سەر بەئیسرائیله‌وه‌، هێرشێکراوه‌ته‌سه‌ر چەند سەرکردەیەک‌و سه‌رۆك هۆزێكى سوننەكان لەباشووری كۆمارى ئیسلامى ئێران‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ژماره‌یه‌كى زۆریان كوژراون".

ئه‌گه‌رچى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسداران ناوى گروپ‌و هێزێكى دیاریكراوى نه‌هێناوه‌، به‌ڵام جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌، هه‌موو ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و هێرشانه‌ سه‌ر به‌ئیسرائیلن.

فه‌یله‌قى قودس ئاشكرایكردووه‌، "هێرشه‌كان پچڕ پچڕبوون‌و لەچەند شوێنێكى جیاواز چه‌ند هێرشێك ئه‌نجامدراون‌و به‌هۆیه‌وه‌، ژمارەیەک سەرۆک عەشیرەتی سوننەی باشووری ئێران كوژراون".

باشووری ئێران ناوچەیەکە لەباشووری زنجیرەچیاکانی زاگرۆس‌و باکووری کەنداوی فارس ھەڵکەوتووە، ئەم ناوچەیە لەپارێزگاکانی (فارس، کۆھگیلوویە، بۆیەر ئەحمەد، ھورمزگان‌و بووشێھر) پێکھاتووە.

لەھەندێک لەسەرچاوەکاندا، پارێزگاکانی خووزستان‌و کرمانیش وەکوو بەشێک لەم ناوچەیە دەناسرێن، بەشێکی گەورەی باشووری ئێران کەشوھەوایەکی گەرم‌و وشکی ھەیە.

هه‌ریه‌ك له‌شارەکانی (شیراز، بەندەر عەباس، بووشێھر، مەرودەشت، جەھروم‌و یاسووج) لەشارە پڕ لەدانیشتووانەکانی ئەو ناوچەیەن، هاوكات باشووری ئێران ناوچەی ژیانی نەتەوەکانی جۆراوجۆر وەکوو فارسەکان، لوڕەکان، باسرییەکان، قەشقایییەکان، سیستانییەکان، ئەچۆمییەکان، بەلۆچەکان، عەرەبەکان‌و ئێرانە ئەفریقایییەکانە، باشووری ئێران ناوچەی خەڵکی فارسەو زیاتری دانیشتووانی ئەو ناوچەیە لەفارسەکان پێکدێن.

  • له‌باشورى ئێران چ ده‌گوزه‌رێت؟ بۆچى سه‌رۆك هۆزه‌كان ده‌كوژرێن؟

  • بن غه‌فیر داوا له‌ناتانیاهۆ ده‌كات هێرشبكرێته‌وه‌سه‌ر غه‌ززه‌

  • له‌سلێمانى چى ڕوویداو بۆ هیچ كه‌س نه‌یزانى؟ هه‌سه‌ده‌و حكومه‌ته‌كه‌ى دیمه‌شق له‌سلێمانى كۆبوونه‌وه‌

  • ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ له‌بنه‌ماڵه‌ى شێخ جه‌نگیه‌وه‌.. "ئه‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ى بڵاوكرایه‌وه‌ ئێمه‌ نین"

  • لەهەولێر گوتاری ڕق‌و توندو بەکارهێنانی سەرچاوە حکومییەکان بۆ بانگەشە تۆمارده‌كرێت

  • نه‌ورۆزى سلێمانى تووشى نه‌خۆشییه‌كى قورس بووه‌.. ڕۆژه‌ سه‌خته‌كانى به‌ڕێده‌كات

  • چیرۆکی دورخستنەوەی خێزانێك له‌هه‌ڵبژاردن... یاساى ئه‌رژه‌نتین چییه‌و بۆ له‌عێراق كارى پێده‌كرێت؟

  • هه‌شت ملیۆن ده‌نگ له‌عێراق دیار نامێنێت.. داتاكان گومانى دروستكردووه‌

  • ئەحمەد شەرع، شوێنی بەشار ئەسەد دەگرێتەوە بۆ ڕووسیا؟

سەرەکی