9   کاتژمێر پێش ئێستا 11114 جار خوێنراوەتەوە

دواى ئه‌مریكا به‌ریتانیاش بڕیارێكى له‌باره‌ى گروپه‌كه‌ى ئه‌حمه‌د شه‌رعه‌وه‌ ده‌ركرد

حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند، دەستەی تەحریر شامی لەلیستی رێکخراوە تیرۆریستییە قەدەغەکراوەکان سڕیوەتەوە، ئامانجیشی لەو هەنگاوە "کارکردنی نزیکترە لەگەڵ حکومەتە نوێیەکەی سووریا"و پشتیوانیکردنە لەخاڵە لەپێشینەکانی بەریتانیا؛ لەوانەش رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، کۆچ‌و لەناوبردنی چەکی کیمیایی.
 
ڕاگەیه‌ندراوێکی هاوبەشی وەزارەتەکانی ناوخۆو دەرەوەی بەریتانیا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، فەرمانێک لەپەرلەمان دەرکراوە بۆ سڕینەوەی دەستەی تەحریر شام (هەتەشە) لەلیستى ڕێكخراوه‌ تیرۆریستى‌و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان.
 
ئه‌و ڕاگەیه‌ندراوە هاوبه‌شه‌ ده‌ڵێت، "بڕیاری حکومەت بۆ سڕینەوەی دەستەی تەحریر شام لەلیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییە قەدەغەکراوەکان، بەواتای کارکردنی نزیکتر دێت لەگەڵ حکومەتە نوێیەکەی سووریاو پشتیوانیکردنی خاڵە لەپێشینەکانی وەزارەتی ناوخۆو دەرەوەی بەریتانیا".
 
بەریتانیا ئه‌وه‌شى ڕوونكردووه‌ته‌وه‌، "سڕینەوەی تەحریر شام لەلیستەکە، بەشێکە لەوەڵامی بەریتانیا بۆ ئەو پێشهاتە گرنگانەی لەسووریا ڕوویانداوە، لەوکاتەوەی ئەو هێزانەی لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە سەرکردایەتی دەکران، کانوونی دووەمی ڕابردوو ڕژێمی ئەسەدیان ڕووخاند".

ئه‌م بڕیاره‌ش له‌كاتێكدایه‌، تەحریر شام لەبنەڕەتدا لە ساڵی 2017 وەکو ناوێکی دیکەی ڕێکخراوی قاعیدەی قەدەغەکراو خرابووە لیستەکەوە.
 
حكومه‌تى به‌ریتانیا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، "بەریتانیا لەسەر فشارکردن بەردەوامدەبێت بۆ پێشکەوتنی ڕاستەقینە، حکومەتی سووریا بەرپرس دەکات بەرامبەر کردەوەکانی لەشەڕی دژی تیرۆرو گەڕاندنەوەی سەقامگیریی لەسووریاو ناوچەکە بەگشتیی، ئێمە بەردەوامدەبین لەسەر هەڵسەنگاندنی حکومەتە نوێیەکەی سووریا لەسەر بنەمای کردەوەکانیان نەک قسەکانیان".
 
بەریتانیا ئه‌وه‌شى ڕاگەیاندووە، "داعش هێشتا هەڕەشەیەکی بەرچاوە لەسووریاو سڕینەوەی تەحریر شام لەلیستەکە پشتیوانیی لەکارکردنی ئەو حکومەتە دەکات لەسەر ئەرکی دژە داعش لەسووریا، کە لەئەنجامدا هەڕەشە بۆسەر بەریتانیا کەمدەکاتەوە، هاوكات پشتیوانی لەکارکردنی نزیکتر دەکات لەگەڵ سووریا بۆ لەناوبردنی بەرنامەی چەکە کیمیاییەکانی ڕژێمی ئەسەد، ئەم حکومەتە پێشوازیی لەپابەندیی سەرۆکی سووریا دەکات بۆ لەناوبردنی یەکجارەکیی ئەم چەکانە".
 
ئەو بڕیارەش هاوكاته‌ لەگەڵ ئەو ڕاگەیه‌ندراوەی کە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئه‌مریكا لەسەرەتای ئەمساڵه‌وه‌ ده‌ریكرد بۆ سڕینەوەی تەحریر شام لەلیستی رێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکان.
 
سڕینەوەی تەحریر شام لەلیستەکە، واتای ئەوەیە کە ئەو تاوانانەی لەیاسای تیرۆری ساڵی 2000دا هاتوون، لەنێویاندا تاوانەکانی ئەندامبوون‌و داواکردنی پشتیوانی بۆ ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکان، چیدیکە بۆ تەحریر شام کاریان پێناکرێت. بەتەواوبوونی ئەو پرۆسەیەش، کۆی گشتیی 83 ڕێکخراو لەلایەن بەریتانیاوە وەک قەدەغەکراو دەمێننەوە.

  • دواى ئه‌مریكا به‌ریتانیاش بڕیارێكى له‌باره‌ى گروپه‌كه‌ى ئه‌حمه‌د شه‌رعه‌وه‌ ده‌ركرد

  • هه‌واڵێكى ناخۆش بۆ ئێران.. نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ بۆ عێراق كێیه‌؟

  • له‌باشورى ئێران چ ده‌گوزه‌رێت؟ بۆچى سه‌رۆك هۆزه‌كان ده‌كوژرێن؟

  • بن غه‌فیر داوا له‌ناتانیاهۆ ده‌كات هێرشبكرێته‌وه‌سه‌ر غه‌ززه‌

  • له‌سلێمانى چى ڕوویداو بۆ هیچ كه‌س نه‌یزانى؟ هه‌سه‌ده‌و حكومه‌ته‌كه‌ى دیمه‌شق له‌سلێمانى كۆبوونه‌وه‌

  • ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ له‌بنه‌ماڵه‌ى شێخ جه‌نگیه‌وه‌.. "ئه‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ى بڵاوكرایه‌وه‌ ئێمه‌ نین"

  • لەهەولێر گوتاری ڕق‌و توندو بەکارهێنانی سەرچاوە حکومییەکان بۆ بانگەشە تۆمارده‌كرێت

  • نه‌ورۆزى سلێمانى تووشى نه‌خۆشییه‌كى قورس بووه‌.. ڕۆژه‌ سه‌خته‌كانى به‌ڕێده‌كات

  • چیرۆکی دورخستنەوەی خێزانێك له‌هه‌ڵبژاردن... یاساى ئه‌رژه‌نتین چییه‌و بۆ له‌عێراق كارى پێده‌كرێت؟

سەرەکی