5   کاتژمێر پێش ئێستا 4362 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌لو لوئلوئه‌ كێیه‌و بزانه‌ له‌فاشەر چى كردوه‌

گرووپی هێزەکانی پشتیوانی خێرا دەستگیرکردنی ژمارەیەک چەکداری سەر بەیەکە جیاوازەکانی هێزەکەی ڕاگەیاند، کە گومانیان لێدەکرێت لەکاتی کۆنترۆڵکردنی شاری فاشەردا کۆمەڵکوژییان ئەنجامداوە، هاوکات لێکۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوەکانی کوشتنی هەزاران خەڵکی مەدەنی دەستیپێکردووە.

ماوەی  دووساڵە شەڕ لەنێوان سوپای سوودان‌و هێزەکانی پشتیوانیی خێرا لەهەرێمی دارفۆر لەڕۆژئاوای سوودان دەستیپێکردووە، ماوەی 18 مانگ بوو هێزەکانی پشتیوانیی خێرا گەمارۆی شاری فاشەریان دابوو، بەڵام یەکشەممەی ڕابردوو، توانییان شارەکە کۆنترۆڵبکەن، بەگوێرەی سوپای سوودان، تەنها لە 26و 27ی ئەم مانگە زیاتر لەدوو هەزار هاووڵاتیی مەدەنیی بێ چەک لەسێدارەدران‌و کوژران کە زۆربەیان ژن‌و منداڵ‌و بەساڵاچووبوون.

هێزەکانی پشتیوانیی خێرا بەکۆنترۆڵکردنی تەواوی فاشەر هەر پێنج ویلایەتی دارفۆریان کۆنترۆڵکرد، بەمەش وڵاتەکە دابەشبووە لەنێوان ڕۆژهەڵات لەژێر دەسەڵاتی سوپایەو ڕۆژئاوا لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا کۆنتڕۆڵکراوە.

هێزەکانی پشتیوانیی خێرا لەڕاگەیه‌نراوێکدا شەوی پێنجشەممە بڵاویکردەوە، بەجێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی سەرکردایەتی‌و پابەندبوون بەیاساو ڕێساکانی ڕەفتارو بنەماکانی سەربازی لەکاتی جەنگدا، هێزەکانمان ژمارەیەک لەوکەسانەیان دەستگیرکرد کە تۆمەتباربوون بەپێشێلکارییەکان لەشاری فاشەر، دیارترینیان (ئەبو لوئلوئە).

لەڕاگەیه‌نراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە، لیژنە یاساییە پەیوەندیدارەکان دەستیانکردووە بەلێکۆڵینەوە لەگەڵ دەستگیرکراوان‌و ئامادەدەکرێن بۆ دادگاییکردن.

چوارشەممەى ڕابردوودا محەممەد حەمدان دەگەڵۆ ناسراو بەحەمێدتی کە فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانیی خێرایە، پەشیمانی خۆی دەربڕی بەرامبەر بەو "کارەساتە" کە بەسەر دانیشتووانی شاری فاشەردا هات لەدوای ئەوەی هێزەکانی کۆنترۆڵیانکرد.

لەگرتە ڤیدیۆییەکان کە لەلایەن ئاژانسی "فرانس پرێس" پشتڕاستکراوەتەوە، ئەبو لوئلوئە دەردەکەوێت کە لەنزیکەوە تەقە لەخەڵکی مەدەنی دەکات، لەگرتەیەکی دیکە لەگەڵ ژمارەیەک چەکدار لەناو کۆمەڵێک ئۆتۆمبێلی سووتاو ژمارەیەک تەرم دەردەکەوێت‌و ئاماژەی سەرکەوتن بەرزدەکاتەوە. 

لەبەرامبەردا هێزەکانی پشتیوانی خێرا گرتەیەکی ڤیدیۆیییان بڵاوکردەوە کە ئەبو لوئلوئە لەزیندانێکی باکووری دارفور زیندانیکراوە.

بەگوێرەی ڕاگەیه‌نراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، لەڕۆژی یەکشەممەی ڕابردووەوە نزیکەی 36 هەزار هاووڵاتی مەدەنی بەهۆی شەڕی نێوان هێزەکانی پشتیوانی خێراو سوپای سوودان لەشاری فاشەرەوە بەرەو شاری تەویلە ئاوارەبوون کە ئەوشارەش لەبنەڕەتدا 650 هەزار ئاوارەی تێدایە.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەکۆبوونەوەیەکی تایبەت بەدۆخی سوودان سەرکۆنەی پێشێلکارییەکانی کردو داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی شەڕو هەڵگرتنی گەمارۆی سەر فاشەر کرد.

نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، هاووڵاتییانی مەدەنی لەناوچە گەمارۆدراوەکاندا لەفاشەر گیریانخواردووە، ڕووبەڕووی بارودۆخی مرۆیی ترسناک بوونەتەوە، بەبێ خۆراک‌و ئاوو پێداویستییە سەرەتاییەکان ماونەتەوە.

ئەو نووسینگەیە لەڕاپۆرتەکەیدا پشتڕاستیکردووەتەوە پێشێلکاری جددی‌و چەندین تاوانکراون لەکاتی کۆنترۆڵکردنی شارەکانی فاشەرو بارا لەلایەن گرووپی پشتیوانیی خێراوە.

نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژە بەوەدەکات، گوللەبارانکردنی خەڵک، کۆمەڵکوژی، دەستدرێژیی سێکسی‌و ناچاکردنی ئاوارەبوونی زۆرەملێی بەرامبەر دانیشووانی ئەو دووشارە کراوە.

  • ئه‌لو لوئلوئه‌ كێیه‌و بزانه‌ له‌فاشەر چى كردوه‌

  • دۆخێکی نائاسایی لەدیمەنی سیاسیی عێراقدا ده‌رده‌كه‌وێت

  • ئێران شەڕێکی بەوەکالەت لەسەر جێنشینی خامنەیی.. گورزی گه‌وره‌ لەکوڕی ڕێبەری باڵا درا

  • هه‌نگاو به‌دواى هه‌نگاوى په‌كه‌كه‌و بێده‌نگى ئه‌ردۆغان‌و حكومه‌تى توركیا

  • پیاوى بڕیارو ڕۆژه‌ سه‌خته‌كانى ئه‌مریكا.. له‌یه‌مه‌ن‌و دواتر بۆ هه‌ولێر پاشان بۆ به‌غداو ئێستا ده‌چێته‌ غه‌زه‌

  • عومه‌ر ئۆمسێن دومه‌ڵه‌كه‌ى سه‌ر دڵى شه‌رع

  • ئه‌مساڵ چه‌ند مووچه‌ ده‌درێت‌و چه‌ندیش ده‌فه‌وتێت؟

  • دواى ئه‌مریكا به‌ریتانیاش بڕیارێكى له‌باره‌ى گروپه‌كه‌ى ئه‌حمه‌د شه‌رعه‌وه‌ ده‌ركرد

  • هه‌واڵێكى ناخۆش بۆ ئێران.. نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ بۆ عێراق كێیه‌؟

سەرەکی