دەنگدانی تایبەت
8   کاتژمێر پێش ئێستا 43 جار خوێنراوەتەوە

سبەینێ دەنگدانی گشتی لە هەرێم و عێراق بەڕێوەدەچێت

ناوەندی هەواڵ

بڕیارە سبەینێ سێ شەممە11ی11ی2025، لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەنگدانی گشتی بەڕێوەبچێت و كۆمسیۆنیش داوا دەكات هەمووان هاوكار بن بۆ سەرخستنی پرۆسەكە.

دوێنێ یەك شەممە، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، كە تیایدا چوارهەزارو 571 بنكەی دەنگدانی تایبەت دانرابوون، لە كۆی یەك ملیۆن و 313 هەزار كەس كە مافیان هەبوو لە دەنگدانی تایبەت دەنگ بدەن یەك ملیۆن و 214 هەزار كەس بەشداریان لە پرۆسەكەدا كردووە، كە ڕێژەی بەشداریكردن 82,42% بووە.

سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق داوای لە هەموو لیست و هێز و لایەنە بەشداربووەكانی هەڵبژاردن و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و چاودێرانی پرۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدانی كرد، یارمەتیدەربن لە سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە ڕێگەی ئەو داواكاریی و ڕێنماییانەی كۆمسیۆن بڵاوی كردوونەتەوە.

هەروەها داوای لە دەنگدەرانیش كرد بەشداری هەڵبژاردنەكە بكەن، بۆ ئەوەی پرۆسەی سیاسی و یاسایی عێراق لە ڕێگەی دەنگدانەوە بەرەوپێش بچێت، بۆ ئەوەی عێراق لە داهاتوودا لە ئارامیدا بمێنێتەوە.
 
دەنگەکانی پارتی، یەکێتی و ڕەوتی هەڵوێست لە هەر سێ بازنەکەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان:

1. پارتی دیموکراتی کوردستان

کۆی گشتیی دەنگەکان لە هەرێمی کوردستان: 90,957 دەنگ 

بازنەی هەولێر: 46,398 دەنگ (زۆرترین)
بازنەی دهۆک: 39,332 دەنگ
بازنەی سلێمانی: 5,227 دەنگ

2. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:

کۆی گشتیی دەنگەکان لە هەرێمی کوردستان: 71,942 دەنگ

دابەشبوونی دەنگەکان بەپێی بازنەی هەڵبژاردن:

بازنەی سلێمانی: 61,740 دەنگ (زۆرترین)
بازنەی هەولێر: 9,320 دەنگ
بازنەی دهۆک: 882 دەنگ

3. ڕەوتی هەڵوێست:

کۆی گشتیی دەنگەکان لە هەرێمی کوردستان: 6,886 دەنگ

دابەشبوونی دەنگەکان بەپێی بازنەی هەڵبژاردن:

بازنەی سلێمانی: 4,288 دەنگ (زۆرترین)
بازنەی هەولێر: 2,073 دەنگ
بازنەی دهۆک: 525 دەنگ
 
کاتژمێر 07:00ی بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، 09ـی تشرینی یەکەمی 2025، دەنگدانی تایبەت بۆ پەرلەمان، لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و تا کاتژمێر 06:00ی ئێوارەی هەمان ڕۆژ بەردەوام بوو. 

بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، تێکڕای ڕێژەی بەشداریی لە دەنگدانی تایبەت لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان گەیشتبووە 82.42%. لەسەر ئاستی هەر سێ بازنەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانیش ڕێژەکە گەیشتبووە، 98%.

بڕیارە سبەی سێشەممە، 11ی تشرینی دووەمی 2025، دەنگدانی گشتی لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت. 

  • كۆمسیۆن په‌یامێكى به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • وڵاتان خەریکی خۆپڕچەککردنن.. ڕوبەڕوبونەوەیەکی جیهانیی نزیکه‌

  • سبەینێ دەنگدانی گشتی لە هەرێم و عێراق بەڕێوەدەچێت

  • ئه‌مریكا به‌نیازى چییه‌و پلانى له‌ڕۆژئاواى كوردستان چۆن ده‌بێت؟

  • له‌توركیا چى ڕوو ده‌دات؟ گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ چییان به‌سه‌ردێت؟

  • سلێمانی: 136 کاندید هەوڵی بەدەستهێنانی 18 کورسی دەدەن

  • بەپڕۆژەیەک ئامادەکاری دەکرێت بۆ گەڕانەوەی گەریلا بۆ تورکیا

  • هه‌سه‌ده‌ هۆشداریده‌دات‌و ئاماده‌باشى بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك ڕاگه‌یاند

  • بازنەی سلێمانی، دەنگ و كورسیەكان چی بەسەردێت؟

سەرەکی