2   کاتژمێر پێش ئێستا 58 جار خوێنراوەتەوە

سوپای عەرەبیی سوریا پلانی هێرش بۆ سەر دێرحافر و دەوروبەری رادەگەیەنێت

ناوەندی هەواڵ

دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عەرەبی سوریا لە راگەیێندراوێکی بەپەلەدا ناوچەیەکی فراوانی لە باشووری رۆژهەڵاتی حەلەب وەک "ناوچەی سەربازیی داخراو" ناساند و داوا لە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەکات بۆ رۆژهەڵاتی فورات بکشێنەوە.
ناوچەکە لە دێرحافرەوە دەستپێدەکات تاوەکو قەواسە و مەسکەنە لە کەناری رۆژئاوای فورات. 
 
سوپاکە داوا لە خەڵکی سڤیل دەکات لە پێگەکانی هەسەدە لەو ناوچەیە دووربکەونەوە.
 
هەروەها دەڵێت، پێویستە "سەرجەم گرووپە چەکدارەکان بۆ پاراستنی گیانی خۆیان بکشێنەوە بۆ رۆژهەڵاتی رووباری فورات." دەشڵێت: "سوپای عەرەبی سووریا تەواوی رێکارە پێویستەکان دەگرێتەبەر بۆ رێگریکردن لەو گرووپانە لەوەی ناوچەکە بۆ هێرشکردن بەکاربهێنن."
 
بەگوێرەی نەخشە بڵاوکراوەکە، ناوچە قەدەغەکراوە کە دەکەوێتە رۆژئاوای رووباری فورات و باشووری منبج، هەریەک لە شارۆچکەکانی دێر حافر، مەسکەنە و گوندەکانی دەوروبەری تا کەناری دەریاچەی ئەسەد دەگرێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە هەسەدە بەفەرمی ڕایگەیاندووە، هیچ هێزێکمان لە مەسکەنە و دێر حافیر کۆنەکردووەتەوە

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) وەڵامی وەزارەتی بەرگریی سووریا دەداتەوە و رەتیدەکاتەوە هێزیان لە ناوچەکانی مەسکەنە و دێر حافر کۆکردبێتەوە. هەسەدە دەڵێت، ئەو جووڵەی هەیە هی گرووپەکانی سەر بە دیمەشقە.
 
رۆژی دووشەممە، 12-01-2026، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)  بڵاویکردەوە، لە نزیکەوە چاودێریی ئەو "لێدوانە چەواشەکارییانە" دەکەن کە لەلایەن وەزارەتی بەرگری حکومەتی سووریاوە سەبارەت بە دۆخی مەیدانیی دەوروبەری مەسکەنە و دێر حافر بڵاودەکرێنەوە.
 
هەسەدە لە  جەخت دەکاتەوە: "هیچ جووڵەیەکی سەربازی یان کۆکردنەوەی هێز لەلایەن هێزەکانمانەوە لەو ناوچانە نییە و تەواوی ئەو بانگەشانە بێبنەمان."
 
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی هەسەدە، ئەو جووڵە مەیدانییانەی ئێستا لە ناوچەکەدا بەردەوامن، "بە پلەی یەکەم لەلایەن ئەو گرووپانەوە دەکرێن کە سەر بە خودی حکومەتی دیمەشقن."
 
ماوەی چەند رۆژێکە حکومەتی دیمەشق هەواڵی بڵاوکردنەوەی هێزەکانی هەسەدە لەو ناوچانە بڵاودەکاتەوە. هەسەدە دەڵێت، دووبارەبوونەوەی ئەم تۆمەتانە بۆ جاری دووەم "هەوڵێکە بۆ دروستکردنی گرژی و خولقاندنی پاساو."
 
ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە هۆشداری دەدات و دەڵێت: "ئەو لایەنانەی لە پشت ئەم بانگەشانەوەن بە بەرپرسیاری تەواوی هەر دەرەنجامێکی ئەگەری دەزانین."
 
هەرچەندە هەسەدە پابەندبوونی خۆی بە کەمکردنەوەی گرژییەکان دووپات کردووەتەوە، بەڵام راشیگەیاندووە: "مافی رەوای خۆمان دەپارێزین بۆ گرتنەبەری هەموو رێوشوێنێکی پێویست بۆ بەرگری لە ناوچەکە و پاراستنی مەدەنییەکان."
 

  • سوپای عەرەبیی سوریا پلانی هێرش بۆ سەر دێرحافر و دەوروبەری رادەگەیەنێت

  • ئاڵدار خەلیل: ئەگەر چەکدار نەبین وەک عەلەوییەکانمان لێدێت

  • بە 42 هەزار چەکداری فەرمیی سوریا و دەیان هەزار بەکرێگیراوی تورکیا شەڕی دوو گەڕەکی کوردیی دەکەن

  • ئەگەر هێرشەكان لەحەلەب بەردەوامبن شەڕدەبەینە تەواوی شارەكانی سوریا

  • گرووپەكانی سەر بە شەرع دیسان پەلاماری كوردیان دایەوە

  • دیوی پشتەوەی هۆکارەکانی هێرشی ئەمریکا بۆ دەستگیرکردنی سەرۆکی فەنزوێلا چییە؟

  • عێراق لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەختی کەشوهەوادایە

  • مه‌ترسى گه‌وره‌ ئاشكراكراو ئه‌گه‌رى هێرشكردنه‌سه‌ر كوردانى حه‌له‌ب هه‌یه‌

  • بۆ لەپڕ هێرش کرایە سەر گەڕەکە کورد نشینەکان؟

سەرەکی