1     کاتژمێر پێش ئێستا 151 جار خوێنراوەتەوە

عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: له‌ هێرشه‌ درۆنییه‌كه‌ی ئەمشەودا پاسه‌وانێكم شه‌هید بووە

ناوەندی هەواڵ

عومه‌ر ئیلخانیزاده‌، جێگری سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان پشتڕاستی كرده‌وه‌ كه‌ كاروانێكی ئۆتۆمبێله‌كانی له‌ رێگه‌ی دوكان-سلێمانی به‌ درۆن كراوه‌ته‌ ئامانج و له‌ هێرشه‌كه‌شدا پاسه‌وانێكی شه‌هید بوه‌.

عومەری ئیلخانیزادە، جێگری سکرتێری گشتی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، بەدەنگی ئەمریکای وتووە، کاروانی ئۆتۆمبێلەکانم کراوەتە ئامانجی هێرشێکی درۆنی له‌ سنوری سلێمانی.

ئیلخانیزادە  ڕاشیگەیاندووە، خۆی " سەلامەتە" لە نێو ئۆتۆمبێلەکدا نەبوە، بەڵام "پاسەوانێکم شەهید بوه‌."

کامەران عوسمان بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤی رێكخراوی سی پی تی ئه‌مریكی لە هەرێمی کوردستان دەڵێت:

بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤی رێكخراوی سی پی تی ئه‌مریكی ڕاشیگەیاندووە، لە ئەنجامی هێرشه‌كه‌دا "هێرش ڕەجبەر، پاسەوانی عومەری ئیلخانیزادە گیانی لەدەستداوە و ئارام بارامی-یش کە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوە بریندارە."


به‌وتەی كامه‌ران عوسمان، هێرشەکە به‌ درۆن و " لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کراوە،" بەڵام وتی، هێشتا دڵنیا نین لەوەی درۆنه‌كه‌ خۆكوژ بوه‌ یاخود موشه‌ك هه‌ڵگر.

ڕێکخراوی هەنگاویش لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، شەوی چوارشەممە 18ی شوباتی 2026، لەئەنجامی هێرشی درۆنی سوپای پاسداران بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە نزیک شاری سلێمانی، پێشمەرگەیەکی ئەو حیزبە بە ناوی هێرش ڕەنجبەر گیانی لەدەست دا و دوو پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون کە دۆخی تەندروستیی یەکێکیان ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

هاوکات، دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، رووداوەكەی ئەمشەوی نزیك بازگەی كەڵەوانان، رووداوێكی هاتووچۆی ئاسایی بووە.

  • عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: له‌ هێرشه‌ درۆنییه‌كه‌ی ئەمشەودا پاسه‌وانێكم شه‌هید بووە

  • ئوستورالیا رێگە بە گەڕانەوەی چەند ئەندامێكی داعش بۆ وڵاتەكەی نادات

  • ئەو دوو مەترسییەی پێكەوە روبەڕووی عێراق دەبنەوە

  • یەکێتی و پارتی تا یەکلابوونەوەی کاندیدی شیعەکان، سەرۆککۆمار یەکلا ناکەنەوە

  • ئایندەی گۆڕان لەبەردەم کۆنفرانس و کۆمسیۆندا

  • نهێنی گەڕانەوەی پارەی زۆری کارەبا بۆ هاوڵاتیان

  • ستراتیژی هەسەدە و داواکارییەکانی مەزڵوم عەبدی بۆ ئایندەی کورد لە سوریا

  • 480 ڕۆژ بێ‌حکومەت: هاوکێشەی یەکێتی و پارتی لەنێوان دەنگۆی ڕێککەوتن و دۆخی ڕاستەقینەی سیاسیدا

  • هەڕەشەکەی هاکان فیدان ئاماژەی هێرشە بەرەو شەنگال یان قەندیل

سەرەکی