4   کاتژمێر پێش ئێستا 70 جار خوێنراوەتەوە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەمریكا ناردنی دۆلار و هاوكارییە سەربازییەكانی بۆ عێراق راگرتووە

واشتنۆن رێگری لە گەیشتنی (500) ملیۆن دۆلار كردووە بە عێراق و هاوكارییە ئەمنیەكانیشی راگرتووە، ئەمەش بەپێی ڕاپۆرتی رۆژنامەیەكی ئەمریكی.

بەرنامەكانی هاوكاری ئەمنیشی لەگەڵ سوپای وڵاتەكە سڕكردووە

رۆژنامەی" وۆڵ ستریت جۆرناڵ" بڵاویكردووەتەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ناردنی دۆلاری ئەمریكی بۆ عێراق راگرتووە و بەرنامەكانی هاوكاری ئەمنیشی لەگەڵ سوپای وڵاتەكە سڕكردووە، ئەمەش لە چوارچێوەی زیادكردنی فشارەكانی لەسەر بەغداد بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو میلیشیایانەی لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن.

بەهۆی نیگەرانییەكانی ئەمریكا لە میلیشیاكان

رۆژنامەكە لەزاری لە بەرپرسانەوە رایانگەیاندووە، بەهۆی نیگەرانییەكانی ئەمریكا لە میلیشیاكان، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا رێگری لە گواستنەوەی نزیكەی 500 ملیۆن دۆلار بۆ عێراق كردووە، لە  داهاتی فرۆشتنی نەوتی عیراق لە حسابەكانی بانكی فیدراڵی نیویۆرك.

هاوكات وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە پشت بەستن بە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكردووە، شكستی عیراق لە رێگریكردن لە هێرشەكانی میلیشیاكانی لایەنگری ئێران، كاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندییەكانی واشنتۆن و بەغداد هەیەو پێشبینی دەكەن عیراق هەنگاو بنێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاكانی لایەنگری ئێران.

بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵە لەكاتێكدایە، پێشتر بانكی ناوەندیی عێراق ڕەتیكردەوە ئەمریكا ناردنی دۆلاری بۆ عێراق ڕاگرتبێت.

پێشتریش رۆژنامەی "نیویۆرك تایمز" لە زاری بەرپرسانی عیراقەوە بڵاویكردەوە: واشنتۆن هاوكاری و دابینكردنی بودجەی هێزە ئەمنییەكانی عیراقی راگرتووە بۆ ئەوەی فشار خستنە سەر بەغداد تا خۆی لە ئێران دوور بخاتەوە.

وەك ئەو رۆژنامەیە ڕایگەیاندووە: واشنتۆن داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو میلیشیا عێراقیانەی كردووە كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن و بەم دواییە هێرشیان كردە سەر پێگەكانی ئەمریكا.

پێشتریش ئەمریكا باڵیۆزی عێراقی لە واشنتۆن بانگهێشت كرد

پێشتریش ئەمریكا باڵیۆزی عێراقی لە واشنتۆن بانگهێشت كرد، تا ناڕەزایەتی پێبگەیەنێت سەبارەت بە هێرشی گروپە میلیشیاكان بۆسەر ناوەندە دیپلۆماسیەكانی ئەمریكا لە بەغداد و ناوچەكانی تری عێراق.

  • سێ سیناریۆكە چین؟؛ جارێكی تر چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەكلاكردنەوەی سەرۆكوەزیران كۆدەبێتەوە

  • وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەمریكا ناردنی دۆلار و هاوكارییە سەربازییەكانی بۆ عێراق راگرتووە

  • دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی ئێران و ئەمریكا لە پاكستان ناڕوونە

  • توركیا پێشوازی لە هەڵبژاردنی توركمانێك وەك پارێزگاری كەركوك دەكات

  • هەر كاندیدێك خۆی بە بژاردەی رێبەری نوێ دەزانێت؛ ئەندامانی چوارچێوە خۆزگە بە سەردەمی قاسم سولەیمانی دەخوازن

  • ئیسرائیل بۆچی توركیا وەك ئێرانێكی نوێ دەبینێت؟

  • كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی؛ چاوەڕوان دەكرێت بڕیاری یەكلاكەرەوە بدرێت

  • چارەنوسی ئاگربەست لە مەترسیدایە؛ دوای ئەوەی ئەمریكا كەشتییەكی ئێرانی دەستبەسەرداگرت

  • ئەمریكا و ئێران هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە؛ ناكۆكیەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی جارێكی تر كاندیدی سەرۆكی حكومەت دوادەخات

سەرەکی