3   کاتژمێر پێش ئێستا 83 جار خوێنراوەتەوە

سێ سیناریۆكە چین؟؛ جارێكی تر چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەكلاكردنەوەی سەرۆكوەزیران كۆدەبێتەوە

دوای ئەوەی لە كۆبوونەوەكەی رۆژی دووشەممە نەیانتوانی بگەنە رێككەوتن، بڕیارە ئەمڕۆ جارێكی تر چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان كۆبێتەوە و پرسی سەرۆكوەزیرانیش بابەتی سەرەكییە.

ماوەی دەستووریی بۆ دیاریكردنی كاندیدی سەرۆكوەزیران

ماوەی دەستووریی بۆ دیاریكردنی كاندیدی سەرۆكوەزیران لەلایەن گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی عێراقەوە زۆری نەماوە و 26 ی نیسان دوایین وادەیە، زانیارییەكان باس لەوە دەكەن پێش كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی تر كراوە و باسم بەدری كاندیدی نوێی سەرۆكوەزیران و محەمەد شیاع سودانی كە دەیەوێت خولێكی نوێی سەرۆكوەزیران وەربگرێتەوە دەنگەكانیان بەرامبەر بێت، لەكاتێكدا ژمارەی سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی 12كەسە و پێویستە هەر كاندیدێك دوو لەسەر سێی دەنگەكان بهێنێت، بەوەش پێویستی بە 8 دەنگە تا یەكلا بێتەوە بۆ كاندیدی سەرۆكوەزیران و ڕاسپاردنی لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە.

مالیكی ئامادەیە لەبەرامبەر باسم بەدری بكشێتەوە

بەپێی زانیارییەكان، نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئامادەیە لەبەرامبەر باسم بەدری بكشێتەوە، واتە ئامادەنییە لەبەرامبەر سودانی بكشێتەوە.

سیناریۆیەكی تر ئەوەیە لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆ سەرجەم كاندیدەكانی پێشوو بكشێنەوە و كێبڕكێكە لەنێوان باسم بەدری و ئیحسان عەوادی بێت، كە یەكەمیان بە كاندیدی نوری مالیكی دادەنرێت و دووەمیشیان بە كاندیدی سودانی.

سیناریۆی سێیەمیش ئەوەیە، سەرجەم كاندیدەكان ڕەتبكرێنەوە و نوری مالیكی وەك تاكە كاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان بمێنێتەوە و لە ئەگەری دەنگدان لەسەری لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە رابسپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكومەت، بەڵام ئەوكات ڕەنگە لە پەرلەمان كێشەی تێپەڕاندنی هەبێت.

میكانیزمی یەكلاییكردنەوەی پۆستی سەرۆكوەزیران كە ئایا بە دەنگدانی پەرلەمانتارانی چوارچێوەی هەماهەنگی بێت یاخود بە دەنگی (دوو لەسەر سێی) سەركردەكانی هاوپەیمانێتییەكە، بووەتە گەورەترین لەمپەر لەبەردەم یەكلایینەبوونەوەی پۆستەكە، بەوهۆیەش یەكێك لە گریمانەكان ئەوەیە ئەمڕۆش سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی نەتوانن كاندیدی پۆستی سەرۆكوەزیران یەكلایی بكەنەوە.

كۆبوونەوەكە یەك بڕگەیە

ئەمینداری گشتیی چوارچێوەی هەماهەنگی بانگهێشتی سەرجەم سەركردەكانی ناو هاوپەیمانێتییەكەی كردووە تا ئەمڕۆ چوارشەممە لە نووسینگەی هومام حەموودی سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی ئامادەی كۆبوونەوە بن، كۆبوونەوەكەش یەك بڕگەیە: یەكلاییكردنەوەی كاندیدی پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق.

بڕیاربوو ڕۆژی دووشەممە چوارچێوەی هەماهەنگی كاندیدی پۆستی سەرۆكوەزیران یەكلایی بكاتەوە، بەڵام بەهۆی ناكۆكی لەسەر میكانیزمی دیاریكردنی كاندیدی سەرۆكوەزیران لەنێوان دەنگی سەركردەكان یانیش دەنگی پەرلەمانتارانی چوارچێوەی هەماهەنگی، كۆبوونەوەكە بێ ئەنجام كۆتاییهات و تەنیا وتیان كۆبوونەوەكە "ئەرێنی" بووە. 

  • سێ سیناریۆكە چین؟؛ جارێكی تر چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەكلاكردنەوەی سەرۆكوەزیران كۆدەبێتەوە

  • وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەمریكا ناردنی دۆلار و هاوكارییە سەربازییەكانی بۆ عێراق راگرتووە

  • دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی ئێران و ئەمریكا لە پاكستان ناڕوونە

  • توركیا پێشوازی لە هەڵبژاردنی توركمانێك وەك پارێزگاری كەركوك دەكات

  • هەر كاندیدێك خۆی بە بژاردەی رێبەری نوێ دەزانێت؛ ئەندامانی چوارچێوە خۆزگە بە سەردەمی قاسم سولەیمانی دەخوازن

  • ئیسرائیل بۆچی توركیا وەك ئێرانێكی نوێ دەبینێت؟

  • كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی؛ چاوەڕوان دەكرێت بڕیاری یەكلاكەرەوە بدرێت

  • چارەنوسی ئاگربەست لە مەترسیدایە؛ دوای ئەوەی ئەمریكا كەشتییەكی ئێرانی دەستبەسەرداگرت

  • ئەمریكا و ئێران هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە؛ ناكۆكیەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی جارێكی تر كاندیدی سەرۆكی حكومەت دوادەخات

سەرەکی