5   کاتژمێر پێش ئێستا 231 جار خوێنراوەتەوە

ماڵ لە خاوەن ماڵ حەرامە؛ تورکیا مەرج بۆ گەڕانەوەی گوندنشینانی کوردستان دادەنێت

ناوەندی هەواڵ

لە دوای وێرانکردن و تاڵانکردنی ماڵەکانیان، سوپای تورکیا بە شەش مەرج ڕێگە بە خەڵکی نۆ گوندی سنوری زاخۆ دەدات کە بگەڕێنەوە بۆ ناو گوندەکانیان.ئەمەش بە وتەی ئەندامێکی تیمی کوردستانی رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی.

کامەران عوسمان ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، نزیکەی مانگێکە دانیشتووانی 21 گوندی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ هەوڵ دەدەن کە بگەڕێنەوە سەر گوندەکانی خۆیان کە زیاتر لە 6 ساڵە بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیاوە چۆڵیان کردووە.

لە ڕۆژی 26ی حوزەیران و سێ ڕۆژ بەر لە ئێستا، دوای فشاری زۆری گوندنشینان، سوپای تورکیا ڕێگەی بە دانیشتووانی گوندەکانی (بازنگیرا، گوندۆک، گەورک، کڕکڕانک، پەترۆمە، کەلۆک، مارسیس، ئەلانش و ئێرێ) لە گەلی پساغا لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆدا کە بە شەش مەرج بگەڕێنەوە سەر گوندەکانیان.

مەرجەکان بریتین لە:

• ڕۆژانە لە کاتژمێر 6ی بەیانی بۆ 7ی ئێوارە گوندنشینان دەتوانن بچنە گوندەکانیان و هیچ کەسێک بۆی نیە لە دوای 7ی ئێوارە لە گونددا بمێنێتەوە.

• هیچ گوندنشینێک ڕێگە پێدراو نیە کە چەک و ئامێری بڕەڕی پێبێت. تەنانەت چەکی ڕاویش.

• گوندنشینان تەنیا دەتوانن خواردنی یەک ڕۆژ بەرن بۆ گوند و ڕێگە پێدراو نین خۆراکی زیاتر لە ڕۆژێکیان پێبێت.

• لە کاتی تێپەڕبوون بە بازگەی تورکیادا، ناسنامەی هەموو سەرنشینان وەردەگیرێت و ناو ناونیشان و زانیاری کەسییان تۆمار دەکرێت.

• شۆفێری ئۆتۆمبێل، بەرپرسیار دەکرێت لە گەڕانەوەی تەواوی سەر نشینان لە ئێوارەدا و لە ئەگەری نەگەڕانەوەی هەر سەر نشینێک، شۆفێر لەلایەن سەربازانی تورکەوە دەستگیردەکرێت.

• سەربازانی تورکیا لە تۆماری دیجیتاڵی دەزگا ئەمنییەکانیاندا، بۆ پاشخانی گوندنشینان دەگەڕێن کە ئەگەر تۆمەتباربن بە هاوکاریکردنی گەریلا لە ڕابردوودا، ئاوا دەستگیریان دەکەن.

ڤیدیۆکان، ئاسەواری شەڕن لەناو ماڵی گوندنشینانی گوندی (مارسیس) و سوپای تورکیا بۆردوومانی بەشێک لە ماڵەکانی کردووە و دوای داگیرکردنی گوندەکە، سەربازان کەلوپەل و ئامێری کارەبایی ناو ماڵەکانیان تاڵانکردووە.

بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی سی پی تی، سوپای تورکیا (139) بنکە و بارەگای سەربازی لەناو خاکی هەرێمی کوردستاندا هەیە. لەماوەی پڕۆسەی ئاشتیدا تەواوی ئەو بنکە و بارەگایانە، بە تۆڕێکی ڕێگاوبانی سەربازییەوە بەیەکەوە بەستراونەتەوە. بۆ دروستکردنی ئەو ڕێگا سەربازییانە، دەیان هەزار دار بڕاونەتەوە و شاخ و چیا و زناری کوردستانیش تەقێندراونەتەوە.

  • ماڵ لە خاوەن ماڵ حەرامە؛ تورکیا مەرج بۆ گەڕانەوەی گوندنشینانی کوردستان دادەنێت

  • ماسکی چاکسازی و دووڕوویی; ململانێی گەندەڵی لە نێوان بەغداد و هەولێردا

  • ناکۆکیی لەسەر بودجە؛هەڕەشە لە لێکتێگەیشتنەکانی نێوان هەولێر و بەغداد دەکات

  • شەوی ڕاوکردنی دزەکان؛ لە سەرەتاوە چەند کەس دەستگیرکراون؟

  • هاوپەیمانێتی یەکێتی و نەوەی نوێ؛ نەخشەی ململانێ و ئایندەی پێکهێنانی حکومەت

  • زانکۆی سلێمانی پێشنیاری دوورخستنەوەی د. عەبدوللەتیف سەلەفی ئاراستەی وەزارەت دەکات

  • بومەلەرزەی دژە گەندەڵی لە عێراق؛ ٧٤ بەرپرسی باڵا دەستگیرکران و لێکەوتەکانی دەگەنە هەرێم

  • لێکۆڵینەوەکان بە نهێنی دەکرێن و فراوانتر دەبن؛ شەوی رابردوو بۆ "دزەکان" لە عێراق نەهات بوو

  • نەوەی نوێ وەک مقاش؛پارتی بە نیازی چییە و یەکێتی چی دەوێت؟

سەرەکی