6 کاتژمێر پێش ئێستا
154 جار خوێنراوەتەوە
پزیشکان هۆشداری دەدەن؛ ژمارەی ڕاستەقینەی تووشبووانی شەکرە لە سلێمانی دوو هێندەی ئامارە فەرمییەکانە
لە پارێزگای سلێمانی 84 هەزار کەس تووشی نەخۆشیی شەکرە بوون و ژمارەکەش ڕوو لە هەڵکشانە
لە پارێزگای سلێمانی دۆخێکی تەندروستیی نیگەرانکەر لە ئارادایە، بە جۆرێک کە ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن سەدان هەزار کەس لە مەترسیی ئەم نەخۆشییە درێژخایەنەدا دەژین، ژمارەی تووشبووان ڕۆژ بە ڕۆژ ڕوو لە زیادبوونە.
ئامارە فەرمییەکان و بۆچونی پزیشکان
ئاماری سەنتەرە پزیشکییەکان: پروفیسۆری هەناوی د. تەها عوسمان مەحوی، ڕاوێژکار لە نەخۆشییەکانی شەکرە و هۆرمۆنات، لە لێدوانێکدا بۆ (ئیرادە میدیا) ڕایگەیاند زیاتر لە 42 هەزار کەس کە دانیشتووی پارێزگای سلێمانین، لە سەنتەری شەکرە و کۆێرەگڵاندەکان چارەسەر وەردەگرن، ژمارەیەکی تریش لە کلینیکە تایبەتەکاندا تۆمار کراون.
ژمارەی ڕاستەقینەی مەزنتر
پزیشکی پسپۆڕ د. دیلمان حەمەڕەئوف عەتار هۆشداری دەدات، لەوەی کە ژمارەی تووشبووانی شەکرە لە سلێمانی زۆر بەربڵاوترە و بە حیساباتی خۆی "دوو هێندەی ئەو ژمارەیەیە" کە لە سەنتەرە فەرمییەکان راگەیەندراوە؛ چونکە بەشێکی زۆری تووشبووان هێشتا خۆیان تۆمار نەکردووە یان هەر بێئاگان لەوەی تووشی نەخۆشییەکە بوون.

مەترسییەکانی دواخستنی چارەسەر و تەمەنی تووشبوون
د. تەها مەحوی ئاماژە بەوە دەکات، تووشبووان زیاتر لە تەمەنی (35 بۆ 40 ساڵی)ـدان، بەڵام ژمارەیەک منداڵیش شەکرەیان هەیە بەهۆی بۆماوەوە، کە دەبێت بە دەرزی کۆنتڕۆڵ بکرێت، لە کاتێکدا شەکرەی گەورەکان بە شێوەی حەپ کۆنتڕۆڵ دەبێت.
د. دیلمان حەمەڕەئوف جەخت لەوە دەکاتەوە، مەترسیی نەخۆشییەکە لەوەدایە کە ئەگەر کەسێک بۆ ماوەی 5 بۆ 10 ساڵ نەخۆشییەکەی لەگەڵدا بمێنێت و نەزانێت، ڕەنگە تووشی خوێنبەربوونی چاو ببێت، گورچیلەکانی لە کار بکەون یان قاچی تووشی بڕینەوە ببێت.
د. تەها مەحوی هۆشداری دەدات کە تووشبووانی شەکرە لە داهاتوودا کێشەیان بۆ دروست دەبێت، بەتایبەت لە کاتی نەشتەرگەریدا کە وەک مرۆڤێکی ئاسایی مامەڵەیان لەگەڵ ناکرێت.

نیشانەکانی نەخۆشیی شەکرە
بە وتەی د. دیلمان حەمەڕەئوف، ئەم نیشانانە دیارترین نیشانەی نەخۆشییەکەن:
- دەم وشکبوون
- زۆر میزکردن
- کێش دابەزینی لەپڕ
- درهنگ ساڕێژبوونی برین
- لێڵبوونی چاو و تێکچوونی بینین
هۆکارە سەرەکییەکانی تووشبوون
پسپۆڕان کۆکن لەسەر ئەوەی کە فاکتەرەکانی ژیان و بۆماوەیی هۆکاری سەرەکیین، دیارترینیان بریتین لە:
- قەڵەوی و کێشی زیادە
- بۆماوەیی
- زۆرخواردن (بە تایبەت خواردنی فاست فود)
- نەبوونی چالاکی و وەرزشنەکردن
- تەنگژە و سترێس و تێکچوونی سیستمی خەوتن (وەک درەنگ خەوتن لە شەودا و مانەوە لە خەو تا نیوەڕۆ)

ڕێنمایی و چارەسەرەکان
پزیشکان جەخت لەوە دەکەنەوە، بۆ خۆپاراستن و کەمکردنەوەی مەترسییەکان، کۆمەڵگە پێویستی بە هۆشیاری و ڕۆشنبیرکردنەوە هەیە. هەروەها پێویستە هاووڵاتییان بەردەوام پشكنین ئەنجام بدەن، گرنگی بە وهرزشكردن بدەن، شەوانە زوو بخەون و دوور بکەونەوە لە تێکچونی کاتژمێری بایۆلۆجیی لەش.
لهئێستادا نهخۆشی شهكره یهكێكه له نهخۆشیه باوهكان و بهربڵاوه زۆرجار دهبێته هۆی كوێربوون و بڕینهوهی پهلهكانی مرۆڤ.
باگراوند
نەخۆشیی شەکرە (Diabetes Mellitus) نەخۆشییەکی درێژخایەنە و کاتێک ڕوو دەدات کە جەستە ناتوانێت هۆرمۆنی ئینسۆلین بە شێوازێکی دروست بەرهەم بهێنێت یان بەکاری بهێنێت.
ئینسۆلین ئەو هۆرمۆنەیە کە یارمەتی خانەکانی لەش دەدات شەکری ناو خوێن (گڵوکۆز) بەکار بهێنن بۆ دەستکەوتنی وزە. نەخۆشییەکە بە گشتی دابەش دەبێت بەسەر دوو جۆری سەرەکیدا: جۆری یەکەم کە پەنکریاس ناتوانێت ئینسۆلین دروست بکات (زیاتر لە منداڵدا باوە و بە دەرزی کۆنتڕۆڵ دەکرێت)، و جۆری دووەم کە جەستە بە شێوازی پێویست ئینسۆلین بەکارناهێنێت (زیاتر لە گەورەکاندا باوە و بە دەرمان یان شێوازی ژیان کۆنتڕۆڵ دەکرێت). بە تێپەڕبوونی کات، بەرزیی ڕێژەی شەکری خوێن دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە ئەندامە هەستیارەکانی جەستە وەکو گورچیلە، چاو و لوولەکانی خوێن.
-
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان ناوەکەی دەگۆڕێت یان هەڵدەوەشێتەوە؟
|
-
پزیشکان هۆشداری دەدەن؛ ژمارەی ڕاستەقینەی تووشبووانی شەکرە لە سلێمانی دوو هێندەی ئامارە فەرمییەکانە
|
-
لێدانی گورچکبڕ لە حەوت پارێزگا: لایەنە شیعەکانی توڕەو ئامادە کردووە
|
-
حكومهتى ههرێم پهنا بۆ فراكسیۆنهكان دهبات و چهند داواكارییهكى له عێراق ههیه
|
-
ئهمریكا كاتژمێرى ڕۆژههڵاتى ناوهڕاست به كاتى خۆى ڕێكدهخات؛ ئیسرائیل هاوپهیمانه یان سهركرده؟
|
-
عێراق لە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەختدا: کاردانەوەی توندی لایەنە سیاسییەکان بەرامبەر بە پێشێلکردنی سەروەریی
|
-
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ترەمپ لەگەڵ نەتەنیاهۆ و زێلێنسكی
|
-
زەیدی و ئەردۆغان لەسەر چی ڕێككەوتن؟
|
-
دوای زیاتر لە دوو ساڵ؛ پارتی بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکی شکاند
|
|
|
|