2 کاتژمێر پێش ئێستا
52 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا كاتژمێرى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به كاتى خۆى ڕێكده‌خات؛ ئیسرائیل هاوپه‌یمانه یان سه‌ركرده؟
په‌یامه گرنگه‌كه دواى جه‌نگ ئه‌وه ده‌بێت، ئیسرائیل وه‌ك هاوپه‌یمانى یه‌كه‌مى ئه‌مریكا ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام تاكه ئه‌ندازیار و سه‌ركرده نابێت بۆ نه‌خشه‌ى نوێى ناوچه‌كه
په‌یوه‌ندى ئه‌مریكا و ئیسرائیل به قه‌باره‌ى ئه‌و چه‌كانه ناپێورێت كه واشنتۆن ده‌یداته ته‌لئه‌بیب، هه‌روه‌ها به ژماره‌ى ئه‌و جارانه‌ش ناپێورێت كه له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌یپارێزێت، به‌ڵكو تاقیكردنه‌وه‌ى ڕاسته‌قینه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندییه له شوێنێكى تره، كێ خاوه‌نى نه‌خشه كێشانى كۆتایى جه‌نگه‌كان و دواتر رێكخستنى نه‌خشه‌ى پاش جه‌نگه؟
ئه‌وه‌ى جاروبار له په‌یوه‌ندیه‌كانیاندا سه‌رهه‌ڵده‌دات، نه دابه‌شبوونى ستراتیژییه و نه پاشه‌كشه‌ى ئه‌مریكا له پابه‌ندبوون به پاراستنى ئیسرائیل، به‌ڵكو ململانێیه له‌سه‌ر سنوورى ده‌سه‌ڵات، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ى بڕیار له‌سه‌ر شێوازى سیستمى هه‌رێمیی ده‌دات پاش زنجیره‌یه‌ك جه‌نگ، كه دووباره دۆسیه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌یه‌ك پاكێج ڕێكده‌خاته‌وه.
ئیداره‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا، تائێستاش ئیسرائیل ده‌پارێزێت كه له‌م قۆناغه‌دا بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران به‌ڕێوه‌ى ده‌بات، هه‌ر پاراستنیش نییه له ڕووى پێدانى چه‌كه‌وه، به‌ڵكو له ڕووى سیاسیشه‌وه ده‌یپارێزێت، ئه‌وه‌ش له جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران به ڕوونى بینرا، كه هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل هه‌بوو كاتێك له 28 ى شوباتى 2026 هێرشى هاوبه‌شیان كرده‌سه‌ر ئێران،به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش ئه‌مریكا ئه‌و مافه‌ى به ئیسرائیل نه‌داوه كاتى ده‌ستپێكى جه‌نگ و كۆتاییه‌كه‌شى دیارى بكات، یان ده‌توانێت په‌یوه‌ندیه‌كانى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ توركیا و سعودیه و وڵاتانى كه‌نداو و میسر و عیراق و لوبنان و سوریاش تێكبدات، به‌و مانایه‌ى ئیسرائیل ڕوبه‌ڕووى دژایه‌تى ئه‌مریكا نابێته‌وه، به‌ڵكو هاوپه‌یمانێكه كه خۆى ئاماده‌كردووه بۆ پێگه‌ى سه‌ركردایه‌تى هاوپه‌یمانیه‌كه.

كامیان ئیسرائیل یان ئه‌مریكا ئه‌وى تر به‌ڕێوه‌ده‌بات؟
ئه‌م گۆڕانكارییه ئه‌و بانگه‌شانه پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه كه باس له‌وه‌ده‌كات ئیسرائیل سیاسه‌تى ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئیسرائیل ده‌توانێت كاریگه‌رى له‌سه‌ر بڕیارى ئه‌مریكا بكات، ئیسرائیل ده‌توانێت كاریگه‌رى له‌سه‌ر بڕیاره‌كانى ئه‌مریكا هه‌بێت، هه‌روه‌ها وا له ئه‌مریكا ده‌كات به‌ره‌و چه‌ند بژارده‌یه‌ك بچێت كه كارى له‌پێشینه‌ى نه‌بووه، به‌ڵام ڕووداوه‌كانى ئه‌مدواییه ده‌رى ده‌خه‌ن، ئیداره‌ى ئه‌مریكا جا هه‌ركه‌س سه‌ركردایه‌تى بكات، ده‌سه‌ڵاتى پاراستنى ئاوازه‌كه‌ى ده‌پارێزێت و خۆى هاوكێشه‌كان به سیاسه‌تى ئه‌مریكا یه‌كلا ده‌كاته‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ریه‌ككه‌وتنى سیاسه‌تیش له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ڕووبدات، له‌وانه‌ش هاوكێشه‌ى هێز و وزه و بازاڕ، كه تائێستاش هه‌ر به‌هۆى ئه‌و سیاسه‌ته‌وه ئه‌مریكا پارێزگارى له هاوپه‌یمانى ناتۆ و هه‌ژموونى خۆى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كردووه.
ئه‌م ڕاستییه ڕوونتر ده‌بێته‌وه، كاتێك سه‌یرى باوه‌ش به‌یه‌كداكردنى ئه‌مدواییه‌ى نێوان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركیا ده‌كه‌ین، سه‌ره‌ڕاى ناڕه‌زایى ئیسرائیل و خودى بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانى ئه‌و وڵاته.
نمونه‌یه‌كى تر ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوو هێزه‌كانى زیاتر له سوریا و لوبنان بڵاوه پێبكات، به‌ڵام جه‌ى دى ڤانس جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا وه‌ك فشار بۆسه‌ر ئیسرائیل ده‌ستى به دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران كرد، ئیداره‌ى ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ده‌زگا سه‌ربازیی و ئه‌منیه‌كانى لوبنان و عێراق ڕۆڵیان هه‌بێت، له‌كاتێكدا سیاسه‌تى ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه ئه‌م دوو وڵاته بكاته مه‌یدانى جه‌نگ، به‌ڵام هێشتا ئه‌مریكا نایه‌وێت ئیسرائیل په‌راوێز بخات، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت ڕێگرى بكات له‌وه‌ى سیاسه‌ته‌كانى ناوچه‌كه به‌پێى خواسته له‌پێشینه‌كانى ئه‌و وڵاته دابڕێژرێته‌وه.

ڕوونكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ئیسرائیل و ئه‌مریكا
په‌یوه‌ندییه‌كانى ئیسرائیل و ئه‌مریكا له دۆسیه‌ى توركیا زیاتر ڕوون ده‌بنه‌وه، سه‌ره‌ڕاى ناڕه‌زایى ئیسرائیل له سه‌روبه‌ندى لوتكه‌ى 2026 ى ناتۆ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا نه‌رمى نواند له فرۆشتنى فڕۆكه‌ى ئێف 35 به توركیا، له‌كاتێكدا ئیسرائیل ترسى هه‌یه هێزى ئاسمانى توركیا به‌سه‌ر هێزه ئاسمانیه‌كه‌یدا سه‌ربكه‌وێت، جگه له‌وه‌ى چه‌ندین جار ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركیا و هاكان فیدان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته، ئیسرائیلیان به ڕژێمێكى كۆمه‌ڵكوژى ناوبردووه، به‌ڵام ئه‌مریكا له گۆشه‌یه‌كى تره‌وه توركیا ده‌بینێت، به‌وه‌ى خاوه‌نى دووه‌م گه‌وره‌ترین هێزى ناتۆیه، هێزێكى كاریگه‌ریشه له سوریا و ده‌ریاى ڕه‌ش، جگه له‌وه‌ش ناوبژیوانێكه و له چه‌ندین دۆسیه له‌وانه‌ش ئێران و غه‌ززه به‌كارى ده‌هێنێت.
به‌لایه‌نى ئیسرائیله‌وه، توركیا هێزێكى ڕكابه‌ره، هه‌م له‌ڕووى سه‌ربازیی و هه‌م له‌ڕووى بیروباوه‌ڕه‌وه، به‌تایبه‌تیش له دۆسیه‌ى سوریا و حه‌ماسدا زۆر دژ یه‌كن،لێره‌شدا ئه‌مریكا ده‌ستبه‌ردارى هیچ لایه‌نێكیان نه‌بووه، ناكۆكییه‌كه‌ش له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌خلاقى توركیا و ئه‌ردۆغان نییه، به‌ڵكو پاراستنى ئیسرائیل واى لێناكات ده‌ستبه‌ردارى پڕچه‌ككردنى هاوپه‌یمانه‌كه‌ى له ناتۆ ببێت كه پێویستیه‌تى له چه‌ند دۆسیه‌یه‌كدا كه ناكۆكى عه‌ره‌ب و ئیسرائیل تێده‌په‌ڕێنێت.

ئێران؛ كێ ده‌ستیپێكرد و كێ كۆتایى پێده‌هێنێت؟
جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران سنوورى دووركه‌وتنه‌وه و هاوپه‌یمانیه‌كانى له یه‌ككاتدا ده‌رخست، كاتێك له 28 ى شوبات پێكه‌وه هێرشیان بۆسه‌ر تاران به هه‌ماهه‌نگییه‌كى قووڵه‌وه ده‌ستپێكرد، تائێستاش ئه‌مریكا توانایه‌ك ده‌داته ئیسرائیل كه خۆى نییه‌تى، پێش جه‌نگیش ئه‌مریكا ده‌یان فڕۆكه‌ى جه‌نگیی پێشكه‌وتووى ڕه‌وانه‌ى ئیسرائیل كرد، كه دواتر بۆ لێدان له ژێرخانى ئێران و به‌شێك له دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌كان به‌كارهێنران.
حكومه‌ته‌كه‌ى نه‌ته‌نیاهۆ ده‌یویست تواناكانى ئێران بۆ به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمیی له ڕه‌گه‌وه هه‌ڵبكێشێت، به‌ته‌واوه‌تیش تواناى مووشه‌كیی ئێران له‌ناو ببات، جگه له‌وه‌ش ده‌یویست ئازادى ئه‌وه‌ى هه‌بێت هه‌ركات ویستى جه‌نگ ده‌ستپێبكاته‌وه و ده‌ستكراوه‌ش بێت له لێدان له هاوپه‌یمانه‌كانى ئێران، به‌ڵام بۆ ئیداره‌ى دۆناڵد تره‌مپ پێویست بوو هاوسه‌نگى ڕابگرێت له‌نێوان ئامانجه‌كانى و سه‌لامه‌تى گیانى سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كان، له‌گه‌ڵ ئازادى كه‌شتیوانى له گه‌رووى هورمز و ڕێگرى له به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى وزه، هه‌روه‌ها بیرى له تێچووى جه‌نگه‌كه‌ش ده‌كرده‌وه، ئه‌وه‌ش بوو له‌سه‌ر پێشنیازى قه‌ته‌ر و میسر و پاكستان و عوممان 10 ڕۆژ ئاگربه‌ست ڕاگه‌یه‌ندرا، هه‌مان ئه‌و هه‌وڵه‌ى پێشتر پێشوازى لێ نه‌ده‌كرا.
ناكۆكى له‌سه‌ر جه‌نگى ئێران گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕى، كاتێك جه‌ى دى ڤانس جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا وتى كه‌سانێك له حكومه‌تى ئیسرائیل ده‌یانه‌وێت كاریگه‌رى له‌سه‌ر ڕاى گشتیی ئه‌مریكا دروست بكه‌ن، تا هه‌ڵمه‌تى سه‌ربازیی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران له‌پێناو هۆكارێكى نادیار درێژه‌ى هه‌بێت. له هه‌مان كاتیش‌دا جه‌ختى كرده‌وه تره‌مپ دژى ئه‌وه‌یه ئێران ببێته خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمى ته‌نانه‌ت به‌بێ فشارى ئیسرائیلیش.
به‌پێى ماڵپه‌ڕى ئاكسیۆس، له‌سه‌ره‌تاى جه‌نگه‌كه‌وه نه‌ته‌نیاهۆ به‌ڵێنى زۆرى داوه سه‌باره‌ت به جه‌نگى ئێران و دواتر به‌دینه‌هاتووه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانى ئیسرائیل به زوو داڕووخانى ئێران و كۆتایى هاتنى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى، ئه‌م ئه‌نجامه‌ش وایكردووه كۆشكى سپى چیتر به ئاسانى داواكانى ئیسرائیل سه‌باره‌ت به ئێران جێبه‌جێ نه‌كات و وه‌ك ڕاستى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زانیارییه‌كانیان نه‌كات.
به كورتیه‌كه‌ى، ئیسرائیل توانیویه‌تى كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌مریكا دابنێت بۆ جه‌نگ دژ به ئێران، به‌ڵام مۆڵه‌تى دیاریكردنى كات و یه‌كلاكردنه‌وه‌ى جه‌نگه‌كه‌ى وه‌رنه‌گرت.ته‌نانه‌ت له حوزه‌یرانى ڕابردوو تره‌مپ به خێرایى داواى له نه‌ته‌نیاهۆ كرد هێرشه‌كانى ڕابگرێت كاتێك ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران له مه‌ترسیدا بوو، ئه‌مه‌ش به ته‌واوه‌تى ماناى ئه‌وه نییه كه ئه‌مریكا دانى به‌خۆیدا گرتووه به‌رامبه‌ر ئێران، به‌ڵام سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بڕیارى جه‌نگ و ئاشتى له‌ده‌ستى خۆیدا بێت.

لوبنان پێش ئه‌وه‌ى ناوچه‌یه‌كى ئه‌منیی بێت، ده‌وڵه‌ته
كێشه‌كه‌ى نێوان ئیسرائیل و ئه‌مریكا له لوبنانیش ده‌ركه‌وت، به‌ڵام به‌ڕێگاى جیاواز، ناكۆكیه‌كه له‌سه‌ر مه‌ترسیی حزبوڵا نه‌بوو، به‌ڵكو له‌سه‌ر ڕێگاى چاره‌سه‌ركردنى مه‌ترسیه‌كه بوو.
پرۆژه‌ى ئه‌مریكا ئه‌وه‌بوو ده‌سه‌ڵاته‌كانى ده‌وڵه‌ت به‌شێوه‌ى پله‌به‌ندى بنیات بنرێته‌وه، به‌ڵام پرۆژه‌كه‌ى ئیسرائیل ئه‌وه‌بوو ئازادى ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ربازیی هه‌بێت، ئه‌وه‌بوو پرۆژه‌كه‌ى ئه‌مریكا سه‌ریگرت و رێككه‌وتن له‌سه‌ر چه‌كداماڵینى حزبوڵا و كشانه‌وه‌ى ئیسرائیل به‌شێوه‌ى قۆناغ و ڕێگاش كرایه‌وه بۆ چاره‌سه‌رى دیپلۆماسى.

سوریا و عێراق؛ سه‌روه‌رى ده‌وڵه‌ت یان مه‌یدانى كراوه؟
له لوبنانه‌وه گفتوگۆكه درێژ بوه‌وه بۆ سوریا و عێراق، ئایا پاشماوه‌كانى هه‌ژموونى ئێران له ڕێگه‌ى بنیاتنانى ده‌وڵه‌تى عێراقه‌وه ده‌بێت؟ یاخود له ڕێگه‌ى مانه‌وه‌ى مه‌یدانى كراوه؟
ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ى به‌هێزكردنى ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌وه پاشماوه‌ى هێزى ئێران لاواز بكات، به‌ڵام ئیسرائیل ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته وه‌ك ڕێڕه‌وى چه‌ك و سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه بۆخۆى ده‌بینێت.
ئه‌مریكا چه‌ندین مانگه ده‌یه‌وێت ئیسرائیل و سوریا بگه‌نه ڕێككه‌وتنێكى ئه‌منیی، خاكیش به‌پێى قۆناغ كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه بۆ سوریا بگه‌ڕێنرێته‌وه، به‌ڵام حكومه‌تى ئیسرائیل نایه‌وێت له‌و بواره‌دا سازش بۆ سوریا بكات.
پلانى ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه له سوریا پشتیوانى ده‌وڵه‌ت بكات و ڕێگرى بكات له گه‌ڕانه‌وه‌ى گروپه توندڕه‌وه‌كان، هێزه كوردیه‌كانیش له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت تێكه‌ڵ بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ توركیا و ئوردن له هه‌ماهه‌نگیدایه، ئه‌وه‌بوو له كانوونى دووه‌مى ڕابردوو ئه‌مریكا پشتیوانى ڕێككه‌وتنى كورد و حكومه‌تى سوریاى كرد، به‌ڵام ئیسرائیل پشتێنه‌یه‌كى ئه‌منیی درێژمه‌وداى ده‌وێت، كشانه‌وه‌ش وه‌ها لێكده‌داته‌وه كه ڕێگه خۆشكه‌ره بۆ دووباره بوونه‌وه‌ى هێرشه‌كانى ئۆكتۆبه‌رى 2023.
له عێراقیش ئه‌مریكا نایه‌وێت وه‌ك مه‌یدانێكى جه‌نگ لێى بڕوانرێت، چونكه هێز و په‌یوه‌ندى ئابوورى و ئه‌منیی له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه، به‌رژه‌وه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه سیستمه سیاسیه‌كه‌ى بمێنێته‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو وایكرد دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا پێشوازى له عه‌لى زه‌یدى بكات وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له كۆشكى سپى، بڕیاریشه له ئه‌یلولى ئه‌مساڵ هێزه‌كانى ئه‌مریكا بكشێنه‌وه و له‌برى ئه‌وه په‌یوه‌ندى ئابورى له‌گه‌ڵ عێراق بمێنێته‌وه‌و چه‌كیش ته‌نها له ده‌ستى ده‌وڵه‌تدا بمێنێته‌وه، به‌وه‌ش ستراتیژى ئه‌مریكا بۆ لاوازكردنى گروپه‌كانى سه‌ر به ئێران سه‌رده‌گرێت.

فه‌ڵه‌ستین؛كلیل و قوفڵ
ئه‌مریكا ناتوانێت سیستمێكى هه‌رێمیی بنیات بنێت كه سعودیه، پاكستان، میسر و توركیا و وڵاتانى كه‌نداوى تێدا بێت، به‌ده‌ر له تێكه‌ڵبوونى دۆسیه‌ى ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین، بۆیه ئه‌مریكا داواى له‌و وڵاتانه كردووه په‌یوه‌ندى به ڕێككه‌وتنى ئیبراهیمیه‌وه بكه‌ن،ئه‌مه‌ش دواى یه‌كلابوونه‌وه‌ى جه‌نگى ئێران، به‌ڵام ئه‌وه تائێستا سه‌رینه‌گرتووه چونكه ڕاى گشتیی ئه‌و وڵاتانه زۆر دژین، به‌تایبه‌ت كاتێك دۆخى فه‌ڵه‌ستین ئاسایى نه‌بووه‌ته‌وه.
به‌تایبه‌ت سعودیه له‌و بواره‌دا زۆر گرنگه، تائێستا سوره له‌سه‌ر چاره‌سه‌رى دوو ده‌وڵه‌ت، له‌به‌رامبه‌ردا ئیسرائیل ئه‌وه ڕه‌تده‌كاته‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن هه‌ر چاره‌سه‌رێك بۆ فه‌ڵه‌ستین ببه‌سترێته‌وه به ئاسایى بوونه‌وه‌ى دۆخى ناوچه‌كه.
تره‌مپ ده‌یه‌وێت غه‌ززه ئاوه‌دان بكرێته‌وه و ملیاران دۆلارى بۆ دابین بكرێت، حكومه‌تێكى خۆجێى تێدا بنیات بنرێت، به‌ڵام هێشتا ئیسرائیل ده‌ستى به‌سه‌ر زۆرینه‌ى كه‌رتى غه‌ززه‌دا گرتووه، به‌بێ چاره‌سه‌رى دۆخى غه‌ززه و فه‌ڵه‌ستینیش ئه‌سته‌مه ده‌وڵه‌تانى عه‌ره‌بى بڕوایان پێبهێنرێت پاره بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى غه‌ززه دابین بكه‌ن.
بۆیه دۆسیه‌ى فه‌ڵه‌ستین ئێستا به‌شێكه له ناكۆكى ئیسرائیل و ئه‌مریكا، كه ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر داڕشتنه‌وه‌ى نه‌خشه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌بێت، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت لاوازبوونى ئێران بقۆزێته‌وه بۆ تۆڕێك له هاوبه‌شى عه‌ره‌بى و ئیسلامى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، ئه‌ویش له ژێر سه‌ركردایه‌تى خۆیدا، به‌ڵام ئیسرائیل ده‌یه‌وێت به‌بێ سازشكردن له‌سه‌ر دۆسیه‌ى فه‌ڵه‌ستین هه‌ژموونى خۆى زیاتر له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست فراوان بكات، له‌و نێوانه‌شدا ده‌وڵه‌تانى وه‌ك سعودیه و میسر و توركیا و پاكستان و وڵاتانى كه‌نداو هه‌ن، كه ئه‌مریكا ناتوانێت مه‌رجه‌كانیان فه‌رامۆش بكات.
له كۆتاییدا ئه‌م هاوكێشه هه‌رێمیانه، ڕه‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر ناوخۆى ئیسرائیل ده‌بێت، سندوقى ده‌نگدان تواناى بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل دیارى ده‌كات كه ئایا به‌رده‌وام ده‌بێت له ئیداره‌دانى هاوپه‌یمانیه‌كانى به مه‌رجه كۆنه‌كان یاخودنا.
له كۆتایدا ئیسرائیل به‌وه ناوه‌ستێت له‌نێوان دوو بژارده‌دا بێت، كه ئایا هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بپچڕێنێت یاخود به‌رده‌وام بێت، به‌ڵكو له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى قورستردایه، ئایا وه‌كو هاوپه‌یمانێكى ستراتیژى ئه‌مریكا و له‌ناو پرۆژه‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه، یاخود سور ده‌بێت له‌سه‌ر گۆڕینى هاوپه‌یمانییه‌كه تا هه‌لى پێبدات ئامانجه سه‌ربازیی و سیاسیه‌كانى به‌ده‌ست بهێنێت؟
ئه‌وه‌ى كه ڕوونه، هاوپه‌یمانى ئه‌منیی ئه‌مریكا و ئیسرائیل ده‌مێنێته‌وه، ڕه‌نگه قوڵاییه‌كه‌شى زیاتر ببێت، به‌ڵام مه‌رجه سیاسیه‌كان ده‌گۆڕێن، ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ناكشێته‌وه، ده‌ستبه‌ردارى ئیسرائیلیش نابێت، به‌ڵام به ڕوونیش ئه‌وه دیاره ئاسایشى ئیسرائیل و پارێزراویه‌كه‌ى وایلێناكات ڕێگه‌ى پێبدات ڤیتۆ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه دابنێت، یاخود له‌سه‌ر داهاتووى ئه‌و وڵاتانه‌ى ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت بیانكاته چوارچێوه‌ى سیاسه‌ته‌كانیه‌وه.
په‌یامه گرنگه‌كه دواى جه‌نگ ئه‌وه ده‌بێت، ئیسرائیل وه‌ك هاوپه‌یمانى یه‌كه‌مى ئه‌مریكا ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام تاكه ئه‌ندازیار و سه‌ركرده نابێت بۆ نه‌خشه‌ى نوێى ناوچه‌كه.
-
لێدانی گورچکبڕ لە حەوت پارێزگا: لایەنە شیعەکانی توڕەو ئامادە کردووە
|
-
حكومه‌تى هه‌رێم په‌نا بۆ فراكسیۆنه‌كان ده‌بات و چه‌ند داواكارییه‌كى له عێراق هه‌یه
|
-
ئه‌مریكا كاتژمێرى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به كاتى خۆى ڕێكده‌خات؛ ئیسرائیل هاوپه‌یمانه یان سه‌ركرده؟
|
-
عێراق لە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەختدا: کاردانەوەی توندی لایەنە سیاسییەکان بەرامبەر بە پێشێلکردنی سەروەریی
|
-
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ترەمپ لەگەڵ نەتەنیاهۆ و زێلێنسكی
|
-
زەیدی و ئەردۆغان لەسەر چی ڕێككەوتن؟
|
-
دوای زیاتر لە دوو ساڵ؛ پارتی بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکی شکاند
|
-
دوای پچڕانێکی دوو مانگی؛ دەرگای ئیمراڵی دیسان کرایەوە
|
-
دوورخستنەوەی کەریم خان و کشانەوەی ڤەنزوێللا؛دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لەبەردەم زریان‌دا
|
|
|
|