2 کاتژمێر پێش ئێستا
72 جار خوێنراوەتەوە
لێدانی گورچکبڕ لە حەوت پارێزگا: لایەنە شیعەکانی توڕەو ئامادە کردووە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی سعوودیە و ئەمریکا زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی چڕیان کردە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە حەوت پارێزگای عێراق، کە بە یەکێک لە فراوانترین هێرشەکان لە سەرەتای دەستپێکردنی ئاڵۆزییەکان دادەنرێت.
ئەم هێرشە هاوبەشە بووە هۆی کوژرانی ٢٠ کەس و برینداربوونی ٣٢ کەسی تر لە هێزەکانی حەشدی شەعبی، هەروەها ڕۆژنامەی (هەمشەهری)ی ئێرانی باس لە کوژرانی ٤ ڕاوێژکاری سەربازیی ئێرانیش دەکات، سەرەڕای ئەوەی هێشتا دەسەڵاتدارانی ئێران ئەم زیانە گیانییانەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.
ئەم پەرەسەندنە توندە، ئاراستەی دیپلۆماسیی ناوچەکەی شێواند و بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ٩٠ دۆلار، لە کاتێکدا دۆناڵد ترەمپ جەختیکردەوە کە هێرشەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق بووە و هۆشداریی توندی داوە.
بەهۆی ئەم هێرشانەوە، خشتەی سەردانی عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سعوودیە دواخرا و ناوبراو سەردانی بارەگای دەستەی حەشدی شەعبیی کرد بۆ بەسەرکردنەوەی بریندارەکان و ڕێزلێنانی کەسوکاری قوربانییان.
لە لایەکی ترەوە، ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە سەرۆکایەتیی زەیدی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دا، " تێیدا بە توندی هێرشەکان و دەستدرێژییەکەی سعوودیە و ئەمریکای ئیدانە کرد، بەو پێیەی حکومەت لە پەیوەندیدا بووە بۆ لێکۆڵینەوە لە بانگەشەکانی پێشووی سعوودیە".

ئەنجومەنەکە وەزارەتی دەرەوەی ڕاسپارد بۆ دۆکۆمێنتکردنی پێشێلکارییەکە و جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی " تەنها دەوڵەت و دامەزراوە دەستورییەکانی بەرپرسیارن لە بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژییەکان، هاوکات ڕێکارەکان بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنی و کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا بەردەوام دەبن".
لە لایەکی تریشەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی ئێوارەی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتە ئەمنییەکان ئەنجام دا.

سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، ڕایگەیاند، هێرشەکە بەربەستی بۆ لێکۆڵینەوەکان دروست کردووە و تا ئێستا هیچ لایەنێک بەڵگەی لەسەر بوونی مەترسی لە خاکی عێراقەوە نەخستووەتەڕوو.
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، دووپاتیشی کردەوە، ڕێگە بە هیچ چالاکییەکی تاکی یان بوونی چەک لە دەرەوەی چەتری دەوڵەت نادرێت.
هاوکات، موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی لەوە کردەوە،" لە کات و شوێنی گونجاودا وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە"، لە کاتێکدا لایەنە سیاسییەکانی وەکو چوارچێوەی هەماهەنگی و فەرماندە ئەمنییەکان هەوڵی ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی پێشێلکارییەکان و پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق دەدەن.
-
لێدانی گورچکبڕ لە حەوت پارێزگا: لایەنە شیعەکانی توڕەو ئامادە کردووە
|
-
حكومهتى ههرێم پهنا بۆ فراكسیۆنهكان دهبات و چهند داواكارییهكى له عێراق ههیه
|
-
ئهمریكا كاتژمێرى ڕۆژههڵاتى ناوهڕاست به كاتى خۆى ڕێكدهخات؛ ئیسرائیل هاوپهیمانه یان سهركرده؟
|
-
عێراق لە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەختدا: کاردانەوەی توندی لایەنە سیاسییەکان بەرامبەر بە پێشێلکردنی سەروەریی
|
-
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ترەمپ لەگەڵ نەتەنیاهۆ و زێلێنسكی
|
-
زەیدی و ئەردۆغان لەسەر چی ڕێككەوتن؟
|
-
دوای زیاتر لە دوو ساڵ؛ پارتی بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکی شکاند
|
-
دوای پچڕانێکی دوو مانگی؛ دەرگای ئیمراڵی دیسان کرایەوە
|
-
دوورخستنەوەی کەریم خان و کشانەوەی ڤەنزوێللا؛دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لەبەردەم زریاندا
|
|
|
|