2   کاتژمێر پێش ئێستا 73 جار خوێنراوەتەوە

حكومه‌تى هه‌رێم په‌نا بۆ فراكسیۆنه‌كان ده‌بات و چه‌ند داواكارییه‌كى له‌ عێراق هه‌یه‌

ئەنجوومەنی وەزیران، جەختی لە مافی دەستووریی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی بەشی شایستەی خۆی لە هەر قەرز، بەخشین و هاوکارییەکی نێودەوڵەتی کردەوە کە حکومەتی فیدڕاڵ بەدەستی دەهێنێت

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبوه‌وه‌، له‌باره‌ى چه‌ند پرسێك بڕیاریدا، بڕیارى ئه‌وه‌شیدا له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان له‌ به‌غداد كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات "بۆ یه‌كخستنى هه‌ڵوێسته‌كان له‌پێناو پاراستنى مافه‌ ده‌ستورییه‌كان".

به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، " جەخت لە مافی دەستووریی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە بۆ وەرگرتنی بەشی خۆی لە نەوتی تەرخانکراو بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ لەسەر ئاستی عێراق بە گوێرەی ژمارەی دانیشتووان".

رۆژى چوارشەممە، 29ی تەممووزی 2026، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە، به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوى كۆبوونه‌وه‌كه‌، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هەردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری و پلاندانانی ڕاسپارد بە هه‌ماهه‌نگى لەگەڵ سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان، تێڕوانینی یەکگرتووی حکومەت و خشتەی داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بودجەی فیدڕاڵ بۆ ساڵی 2027 ئامادە بکەن.

لە سەرەتای کۆبوونەوەدا، ئەنجوومەنی وەزیران "نیگەرانیی قووڵی خۆی لە بەردەوامبوونی هێرشە تیرۆریستییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەربڕی و بە توندترین شێوە سەرکۆنەی کرد. ئەنجوومەنی وەزیران دووپاتیشی دەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان، هەرگیز بەشێک نەبووە لە گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، بەڵکوو هەمیشە پاڵپشتی ئاشتی، گفتوگۆ و دراوسێیەتی باش بووە."

ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ڕاسپارد کە "هەموو هەنگاو و ڕێکارە پێویستەکان بگرێتەبەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانیش، چاودێرییەکی تەواوی بازاڕ و کوالێتی سووتەمەنی بکات، هەروەها جەختی لە مافی دەستووریی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی بەشی خۆی لە نەوتی تەرخانکراو بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ لەسەر ئاستی عێراق كردەوە، بە گوێرەی ژمارەی دانیشتووان و بنەماکانی یەکسانی و هاوسەنگی جێگیرکراو لە دەستووری عێراقدا".

لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەدا، "وەزیری دارایی و ئابووری، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئامادەکردنی پێشنیارەکانی بودجەی فیدڕاڵی ساڵی دارایی 2027 پێشکەش کرد".

لە کۆتایی کۆبوونەوەدا، "ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر پڕۆژە یاساکانی قەرزکردن، بەخشین و هاوکاری  و پڕۆژەی یاسای پەسەندکردنی ژمێرەی کۆتایی ساڵانی دارایی 2012 تا 2015 کرد".

وه‌ك ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ى پێداوه‌، "ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابووری، وەزارەتی پلاندانان، سکرتاریەتی ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی ڕاسپارد ، تێبینی و سەرنجە دەستووری و یاساییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر ئەم پڕۆژە یاسایانە ئامادە بکەن و بۆ حکومەتی فیدڕاڵ و لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران و فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجوومەنی وەزیران و ئەنجوومەنی نوێنەرانی فیدراڵی بنێرن".

له‌ كۆتایى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا هاتووه‌ "ئەنجوومەنی وەزیران، هەروەها جەختی لە مافی دەستووریی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی بەشی شایستەی خۆی لە هەر قەرز، بەخشین و هاوکارییەکی نێودەوڵەتی کردەوە کە حکومەتی فیدڕاڵ بەدەستی دەهێنێت. بەتایبەتیش کە هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای وەرگرتنی هەموو ئەو قەرزە نێودەوڵەتییانە، بەشدار بووە لە گەڕاندنەوەی قەرزەکان و ئەو سوودانەی هاتووەتە سەری، بۆیە نابێت لە کاتی دابەشکردنی قەرز و بەخشین و هاوکارییەکاندا، مافی دەستووریی هەرێم پشتگوێ بخرێت یان بە هیچ شێوەیەک سنووردار بکرێت".

 

  • لێدانی گورچکبڕ لە حەوت پارێزگا: لایەنە شیعەکانی توڕەو ئامادە کردووە

  • حكومه‌تى هه‌رێم په‌نا بۆ فراكسیۆنه‌كان ده‌بات و چه‌ند داواكارییه‌كى له‌ عێراق هه‌یه‌

  • ئه‌مریكا كاتژمێرى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ كاتى خۆى ڕێكده‌خات؛ ئیسرائیل هاوپه‌یمانه‌ یان سه‌ركرده‌؟

  • عێراق لە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەختدا: کاردانەوەی توندی لایەنە سیاسییەکان بەرامبەر بە پێشێلکردنی سەروەریی

  • ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ترەمپ لەگەڵ نەتەنیاهۆ و زێلێنسكی

  • زەیدی و ئەردۆغان لەسەر چی ڕێككەوتن؟

  • دوای زیاتر لە دوو ساڵ؛ پارتی بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکی شکاند

  • دوای پچڕانێکی دوو مانگی؛ دەرگای ئیمراڵی دیسان کرایەوە

  • دوورخستنەوەی کەریم خان و کشانەوەی ڤەنزوێللا؛دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لەبەردەم زریاندا

سەرەکی