3 کاتژمێر پێش ئێستا
142 جار خوێنراوەتەوە
هەموان چاویان بڕیوەتە گیرفانی هاووڵاتیان؛ نرخی بەنزین لە نێوان کۆمپانیا و بەنزینخانە و بڕیارەکانی حکومەتدا
"ئیشەڵا ئیتر خەڵک سزا نادەین"، ئەمە وتەی خاوەن کۆمپانیایەکی دابینکردن و بەرهەمهێنانی بەنزینە لە سلێمانی، لە کاتێکدا نزیکەی مانگێکە نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە و خاوەن بەنزینخانە و پاڵاوگە و کۆمپانیاکان یەکتر تۆمەتبار دەکەن، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هەرچەندە چەند بڕیارێکیدا بەڵام نەیتوانی نرخی بەنزین دابەزێنێت.
سه‌ردار حاجی عه‌لی، خاوه‌نی كۆمپانیای فۆكس بۆ به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له سلێمانى، باسی له‌وه كرد كه ئیستا له سه‌رانسه‌ری كوردستاندا ته‌نیا سێ ملیۆن و دوو سه‌د هه‌زار لیتر به‌نزین هه‌یه، له كاتێكدا پێویستیی ناوخۆیی به‌تایبه‌ت له وه‌رزی هاویندا ده‌گاته سه‌رووی شه‌ش ملیۆن لیتر.
به وته‌ى ئه‌و خاوه‌ن كۆمپانیایه، له كاتی هاتنی گه‌شتیاران بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌م ڕێژه‌یه بۆ سه‌رووی حه‌وت ملیۆن لیتر به‌رز ده‌بێته‌وه، كه دابینكردنی له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا نییه و داوای له هاووڵاتیان كرد كه له ماوه‌ی ئه‌م دوو مانگه‌ی داهاتوودا هاوكار بن و ده‌ست به به‌نزینه‌وه بگرن و بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌كار نه‌هێنن.

هاوكات ئاماژه‌ی به پێكهێنانی دوو لیژنه كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه له ماوه‌ی دوو مانگدا، به جۆرێك كه بڕی به‌رهه‌مهاتوو دوو ئه‌وه‌نده زیاد بكات و كوالێتییه‌كه‌شی له نۆرماڵه‌وه بۆ موحه‌سه‌ن به‌رز بكرێته‌وه.
سەردار حاجی خالید خاوەنی کۆمپانیای فۆکس گرووپ دەڵێت، خراپی کوالێتی بەنزین خەتای ئێمە نییە و لە کارکردن نەوەستاوین، بەڵام چەند رۆژێک بەنزینمان نەخستە بازاڕەوە وەک فشارێک بۆسەر ئەوانەی قسەیان لەسەر ئێمە کرد، ئەگەر ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و کەمبوونەوەی بڕەکەی خەڵک سزا نادەین.
بە وتەی ئەو خاوەن کۆمپانیایە، ئەوان نەفتا بە نرخی بازرگانی وەردەگرن و بە بەهای جیهانی دەیفرۆشن، حکومەتی هەرێم خۆی بەنزینی پاڵپشت بە 750 دەفرۆشێت، بەڵام ئێمە بیفرۆشین بە 850 ش زیان دەکەین، ئێستا کاتی سیانەمان تێپەڕیوە چونکە فشارمان لەسەرە بۆیە کوالێتی دادەبەزێنێت.
"کوالێتی بەنزینەکەمان ئۆکتانی 92 ە، بەبێ هیچ ماددەیەک، ئیتر ئێمە نازانین بەنزینخانە دەستکاری دەکات یان نا". سەردار حاجی خالید وادەڵێت.

سەبارەت بە نرخی بەنزین ئەو خاوەن کۆمپانیایە دەڵێت " ئێمە بەنزین بە بەنزینخانەکان بە 980 دینار دەدەین، بەڵام ئەوان بە 1200 دینار دەیفرۆشن بە هاووڵاتیان".
بە وتەی ئەو خاوەن کۆمپانیایە دەردەکەوێت، خاوەن بەنزینخانەکان بۆ هەر لیترێک 220 دینار قازانج لە هاووڵاتیان وەردەگرن.لەکاتێکدا وته‌بێژی به‌نزینخانه‌كانی سلێمانی ده‌ڵێت، هه‌رچی له توانایان بێت كردوویانه بۆ ئه‌وه‌ی به‌نزین به نرخی خۆی بده‌ن به هاووڵاتیان.
به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی نرخی سووته‌مه‌نی بووه‌ته مایه‌ی ناڕه‌زایی هاووڵاتیان. له به‌رانبه‌ر ئه‌م دۆخه‌دا، به‌همه‌ن قادر، وته‌بێژی به‌نزینخانه‌كانی سلێمانی، ڕایگه‌یاند، ئه‌وان هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ دابینكردنی به‌نزین به نرخی خۆی، به‌ڵام دۆخی ناوچه‌كه كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر قه‌یرانی به‌نزین دروست كردووه و تا كێشه‌كه به‌رده‌وام بێت، دۆخه‌كه‌ش هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه، و ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه ته‌نیا له پارێزگاكانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیاندا، ڕۆژانه پێویستی به سێ ملیۆن لیتر به‌نزین هه‌یه
له لایه‌كی تره‌وه، ژماره‌یه‌ك له خاوه‌ن پاڵاوگه و به‌نزینخانه‌كان وه‌ڵامی قسه‌كانی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، بڕیارده‌ری ڕه‌وتی هه‌ڵوێست ده‌ده‌نه‌وه و سه‌رله‌به‌ری قسه‌كانی به ناڕاست و چه‌واشه‌كاری له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، پێشنیاری بۆ ده‌كه‌ن كه خۆی له به‌غداوه مۆڵه‌ت بۆ پاڵاوگه‌كان وه‌ربگرێت به هه‌مان نرخی ئه‌وێ و بیفرۆشێت به‌وان، تاوه‌كو ئه‌وانیش بتوانن به ئاسانی لیترێك به‌نزین به چوار سه‌د و په‌نجا دینار دابین بكه‌ن.

پێشتر عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، کۆمپانیای فۆکس و چەند کۆمپانیایەکی دیکەی بەرهەمهێنەری سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان، بەرهەمی نەفتا لە وەزارەتی نەوتی عێراق بە نرخی پاڵپشتی وەردەگرن، بە جۆرێک نرخەکە هێندە کەمە ئەگەر لیترێک بەنزین بە 750 دیناریش بفرۆشن هەر قازانج دەکەن.
بۆ ساغکردنەوەی نرخەکان، عەلی حەمەساڵح نووسراوی بۆ وەزارەتی نەوت کردووە تاوەکوودڵنیا ببێتەوە کە ئەو وەزارەتە نەفتا بە چ نرخێک بەم کۆمپانیایانە دەفرۆشێت لە کاتێکدا کۆمپانیاکان دەڵێن بەڵگەیان هەیە و نەفتا بە نرخی بازرگانی وەردەگرن، ئەم ململانێیەش لە کاتێکدایە کە ئێستا نرخی لیترێک بەنزینی بازرگانی لە بازاڕەکانی سلێمانیدا بە 1200 دینارە و لە هەندێک شوێنیش زیاتر بەرزبووەتەوە.
ئەو بێنە و بەردەیە لە کاتێکدایە، ساڵ بەساڵ نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان زیاتر بەرز دەکرێتەوە، لە مانگی ئابی 2012 لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە هەرێمی کوردستان نرخەکەی 500 دینار بووە، ئێستا کە ئابی 2026 ە نرخەکەی نزیکەی سێ هێندەیە و بە 1200 دینارە، نرخی بەنزینی موحەسەن لە 2012 دا 650 دینار بووە بەڵام ئێستا 1500 دینارە، بەنزینی سوپەریش ساڵی 2012 نرخەکەی 850 دینار بووە و ئێستا نرخەکەی 1700 دینارە.
-
قەیرانی مووچەی هەرێمی کوردستان قووڵتر دەبێتەوە؛ نەناردنی ١٢٠ ملیار دینارەکە و دواکەوتنی پارەی بەغدا لەبەر نەبوونی نەختینە
|
-
هەموان چاویان بڕیوەتە گیرفانی هاووڵاتیان؛ نرخی بەنزین لە نێوان کۆمپانیا و بەنزینخانە و بڕیارەکانی حکومەتدا
|
-
پارتە سیاسیەکانی رۆژهەڵات هۆشداری دەدەن؛ ئێران بۆ ترس و تۆقاندن لەسێدارەدانی زیاد کردووە
|
-
ئاڵۆزییەکانی گەرووی هورمز لە نێوان لێدوانەکانی ئێران و ترەمپدا؛ دانوستانی ئاشکرا و هەڕەشەی سەربازی
|
-
لە گەرووی هورمزەوە تا بۆریی جەیهان؛ نەخشەڕێگەی نەوتیی عێراق و هەوڵەکان بۆ چارەسەری کورتهێنانی دارایی
|
-
نێچیرڤان بارزانی بۆچی سەردانی دیمەشقی کرد؟
|
-
جوڵەکانی پرۆسەی ئاشتی لە نێوان ئیمراڵی و ئەنقەرە؛ نوێترین پەیامی ئۆجەلان لە بارەی پرۆژەیاسای چوارچێوە لە پەرلەمانی تورکیا
|
-
ڕووفاتەکان دەگەڕێنەوە و برینەکان دەکولێنەوە؛ شنگال لە سایەی 12 ساڵ شوێنەواری داعشدا
|
-
موجتەبا خامنەیی زیندووە؛ ئەمریکا و ئیسرائیل بۆچی نەیانتوانیوە شوێنی بدۆزنەوە؟
|
|
|
|