4   کاتژمێر پێش ئێستا 61 جار خوێنراوەتەوە

پارتە سیاسیەکانی رۆژهەڵات هۆشداری دەدەن؛ ئێران بۆ ترس و تۆقاندن لەسێدارەدانی زیاد کردووە

هاوپەیمانیی پارتە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هۆشداریی لە زیادبوونی بەرچاوی ڕێژەی لەسێدارەدان لە ئێران دەدەن، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێن ئەم سیاسەتە بەشێکە لە ستراتیژیی کۆماری ئیسلامی بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن تاوەکو ڕێگە لە سەرهەڵدانەوەی ڕاپەڕینێکی نوێی جەماوەری بگرێت. ڕێکخراوی دەنگی دەستبەسەرکراوانی ئێرانیش ڕایگەیاند، لە مانگی تەمووزدا لانی کەم ٧٧ زیندانی لەسێدارە دراون.

هاوپەیمانیی پارتە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕاگەیەندراوەکەیدا، ئاماژەی بە ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کردووە، کە دەری دەخەن لە سەرەتای ساڵی 2026ەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 850 زیندانی لە ئێران لەسێدارە دراون. جەختیشی کردووەتەوە، زیادبوونی لەسێدارەدانی چالاکوانانی سیاسی و ژنان، ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ تاودانی شەپۆلێکی نوێی توندوتیژیی دەوڵەتی.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بەهۆی زیادبوونی گوشارە ناوخۆییەکان و ئاڵۆزییە هەرێمییەکان، دەسەڵاتدارانی ئێران سزای لەسێدارەدان وەک ئامرازێک بۆ بێدەنگکردنی کۆمەڵگە بەکار دەهێنن. هاوکات جەخت کراوەتەوە، لە دوای خۆپیشاندانەکانی مانگی کانوونی دووەمەوە، دەیان خۆپیشاندەر لە دوای دادگاییکردنی نادادپەروەرانە و بێبەشکردنیان لە مافی پارێزەر و لەسەر بنەمای دانپێدانانی زۆرەملێ، لەسێدارە دراون.

هاوپەیمانیی پارتە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئاماژەی بەوەش کردووە، کوردستان یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم سەرکوتکارییە ڕێکخراوە و چالاکوانانی کورد بە تۆمەتی وەک (یاخیبوونی چەکدارانە) یان ئەندامێتی لە پارتە کوردییەکاندا سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا دەسەپێندرێت.

هاوپەیمانیی پارتە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ناوەندەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، هەنگاوی کرداری و بەپەلە بنێن بۆ ڕاگرتنی ئەم سزایانە و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە.

لەلایەن خۆشیەوە، ڕێکخراوی دەنگی دەستبەسەرکراوانی ئێران ڕایگەیاند، لە مانگی تەمووزدا لانی کەم ٧٧ زیندانی لەسێدارە دراون، ١٦٠ هاووڵاتی بە هۆکاری سیاسی دەستگیر کراون و ١٩ کەسیش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژێمی ئێران کوژراون.

ڕێکخراوی دەنگی دەستبەسەرکراوانی ئێران  ئاماژەی بەوەداوە، ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران لە مانگی تەمووزدا نیشان دەدات کە شەپۆلی سەرکوتکردن و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتییان بەردەوام بووە.

باس لەوەش کراوە، لەم مانگەدا لانی کەم ٧٧ زیندانی لەسێدارە دراون، ١٦٠ هاووڵاتی بە هۆکاری سیاسی دەستگیر کراون و ١٩ کەسیش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژێمی ئێران کوژراون.

لە وردەکاری راپۆرتەکەدا هاتووە، لە نێو سزادراوانی لەسێدارەدراو، ٦٥ پیاو، سێ ژن، دوو نەوجەوان و حەوت زیندانیی سیاسی هەبوون.

هەروەها لە ڕووی نەتەوەیی و ڕەگەزنامەوە، ١٠ کورد، چوار بەلووچ و پێنج هاووڵاتیی ئەفغانستان لەسێدارە دراون.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە مانگی تەمووزدا لانی کەم ١٦٠ هاووڵاتی لە ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستگیر کراون.

دەستگیرکراوەکان پێکهاتبوون لە کەسوکاری زیندانیانی سیاسی، چالاکوانانی سیاسی، پیشەیی، ژینگەپارێزان، چالاکوانانی هونەری و هاووڵاتییانی کورد و بەلووچ کە بە هۆکاری جۆراوجۆر یان بێ ڕاگەیاندنی هۆکاری ڕوون دەستبەسەر کراون.

هاوکات لە شارە جیاوازەکاندا، ١٩ کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژێمی ئێران کوژراون، کە پێنج کەسیان کۆڵبەر بوون و ١٤ کەسەکەی دیکەش هاووڵاتیی ئاسایی بوون.

 

 

  • قەیرانی مووچەی هەرێمی کوردستان قووڵتر دەبێتەوە؛ نەناردنی ١٢٠ ملیار دینارەکە و دواکەوتنی پارەی بەغدا لەبەر نەبوونی نەختینە

  • هەموان چاویان بڕیوەتە گیرفانی هاووڵاتیان؛ نرخی بەنزین لە نێوان کۆمپانیا و بەنزینخانە و بڕیارەکانی حکومەتدا

  • پارتە سیاسیەکانی رۆژهەڵات هۆشداری دەدەن؛ ئێران بۆ ترس و تۆقاندن لەسێدارەدانی زیاد کردووە

  • ئاڵۆزییەکانی گەرووی هورمز لە نێوان لێدوانەکانی ئێران و ترەمپدا؛ دانوستانی ئاشکرا و هەڕەشەی سەربازی

  • لە گەرووی هورمزەوە تا بۆریی جەیهان؛ نەخشەڕێگەی نەوتیی عێراق و هەوڵەکان بۆ چارەسەری کورتهێنانی دارایی

  • نێچیرڤان بارزانی بۆچی سەردانی دیمەشقی کرد؟

  • جوڵەکانی پرۆسەی ئاشتی لە نێوان ئیمراڵی و ئەنقەرە؛ نوێترین پەیامی ئۆجەلان لە بارەی پرۆژەیاسای چوارچێوە لە پەرلەمانی تورکیا

  • ڕووفاتەکان دەگەڕێنەوە و برینەکان دەکولێنەوە؛ شنگال لە سایەی 12 ساڵ شوێنەواری داعشدا

  • موجتەبا خامنەیی زیندووە؛ ئەمریکا و ئیسرائیل بۆچی نەیانتوانیوە شوێنی بدۆزنەوە؟

سەرەکی