11 کاتژمێر پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
دواى كۆبوونه‌وه‌ى عه‌بدى و شه‌رع؛ ناكۆكیه‌كانى نێوان ئیداره‌ى ڕۆژئاواى كوردستان و حكومه‌تى سوریا چاره‌سه‌ر كراون؟
نوێنەری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی رۆژئاواى كوردستان لە دیمەشق، سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی مەزڵووم عەبدی فه‌رمانده‌ى هه‌سه‌ده و ئیلهام ئەحمەد لەگەڵ ئەحمەد شەرع سه‌رۆكى سوریا و ئەسعەد شەیبانی وه‌زیرى ده‌ره‌وه کە دوێنێ بەڕێوەچوو ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکە تاوتوێی دۆسییە ئەمنی و پەروەردەییەکان کرا و جێبەجێکردنی خاڵەکانی ڕێککەوتنی ٢٩ـی کانوونی دووەم بەردەوامە.
دوێنێ، لە کۆشکی گەل لە دیمەشق، هەریەک لە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریاى دیموكرات، ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا و ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی کۆبوونەوە.
لە پاش کۆبوونەوەکە، عەبدولکەریم عومەر، نوێنەری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە دیمەشق، بە پلاتفۆرمی (سوریا الان)ـی ڕاگەیاندووه، کۆبوونەوەکە بە ئاراستەیەکی ئەرێنی بەڕێوەچووە و گفتوگۆکان لەسەر دۆسییە سەربازی، ئەمنی و پەروەردەییەکان بەردەوامن.
ناوبراو جەختی کردەوە، تا ئێستا هیچ بڕیار یان ڕاگەیاندنێکی فەرمی سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی یەکجاریی هەسەدە و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی بوونی نییە.
وتیشی: ئامانجی سەرەکیی گفتوگۆکان گەیشتنە بە فۆرمێکی نیشتیمانی کە یەکێتیی سووریا، سەقامگیری و مافی سەرجەم پێکهاتەکان بپارێزێت.
نوێنەری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە دیمەشق ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئیرادەیەکی سیاسیی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا بۆ جێبەجێکردنی خاڵەکانی ڕێککەوتنی ٢٩ـی کانوونی دووەم هەیە، بەڵام جیاوازی لە خێرایی جێبەجێکردنی دۆسییەکاندا شتێکی سروشتییە بەهۆی ئاڵۆزیی پرۆسەکەوە.
ناوبراو ڕوونی کردەوە، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری خاوەنی ئەزموونێکی دامەزراوەیی زیاتر لە ١٠ ساڵە و دەیان دامەزراوەی مەدەنی، کارگێڕی و خزمەتگوزاری بەڕێوەدەبات، بۆیە پرۆسەی دووبارە ڕێکخستنەوە و تێکەڵکردنیان کات و هەماهەنگیی وردی پێویستە.
سەبارەت بە دۆسییە هەستیارەکان، عەبدولکەریم عومەر، نوێنەری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕایگەیاند، هێشتا چەند پرسێک لە قۆناغی گفتوگۆدان و یەکلاییکردنەوەیان بەردەوامە، لە سەرووی هەمیشەیانەوە پرسی “میکانیزمی تێکەڵکردنی یەپەژە کە ئێستا لە پێشەنگی ئەو بابەتانەدایە کە تاوتوێ دەکرێن.

سه‌باره‌ت به‌و كۆبوونه‌وه‌یه، ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌ڵمانیا له زارى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و دیداره یه‌كه‌م دیدارى نێوان مه‌زڵوم عه‌بدى و ئه‌حمه‌د شه‌رع بووه له كانوونى دووه‌مى ڕابردوه‌وه، ئه‌مه‌ش رێك ڕۆژێك دواى سه‌ردانى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بوو بۆ سوریا و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سوریا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نێوان نێچیرڤان بارزانى و ئه‌حمه‌د شه‌رع، یه‌كێك له پرسه گرنگه‌كان ته‌واوكردنى رێككه‌وتنى تێكه‌ڵكردنى هه‌سه‌ده و سوپاى سوریا بووه، له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه مه‌ده‌نیه‌كان، ئه‌م هه‌وڵانه‌ش پاش ڕووداوه‌كانى حه‌سه‌كه بوون كه گرژى له‌نێوان به‌شێك له عه‌ره‌به‌كانى ئه‌و شاره و دانیشتوانه كورده‌كه‌ى سه‌ریهه‌ڵدا.
وه‌ك میدیاى ئه‌ڵمانى باسى كردووه، "مه‌سعود بارزانى و سه‌ركردایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕووداوه‌كانى حه‌سه‌كه نیگه‌ران بوون، بۆیه سور بوون له‌سه‌ر ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و ته‌واوكردنى ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى بۆ تێكه‌ڵكردنى هه‌سه‌ده و دامه‌زراوه‌كانى ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى به سوریا كراوه، به‌شێوه‌یه‌ك پێویسته له‌ماوه‌ى مانگێكدا پرۆسه‌كه ته‌واو بكرێت".

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كان بۆ ئه‌و ئاژانسه ئه‌ڵمانیه، نێچیرڤان بارزانى جگه له پرسى هه‌سه‌ده و تێكه‌ڵكردنى دامه‌زراوه‌كانى ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى به دامه‌زراوه‌كانى سوریا، بۆ پرسى ئابوریش سه‌ردانى سوریاى كردووه، به‌ڵام پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه ئابوریه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و سوریا به هه‌ماهه‌نگى حكومه‌تى عێراقه و حكومه‌تى هه‌رێم ده‌یه‌وێت ڕۆڵى گه‌وره‌ى هه‌بێت له گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى عێراق بۆ به‌نده‌ره‌كانى سوریا و دووباره خستنه‌وه‌كارى هێڵى بۆرى بانیاس- كه‌ركوك.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كان، هێشتا دوو كێشه له‌نێوان حكومه‌تى سوریا و ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى هه‌ن، له‌وانه‌ش ته‌واوكردنى دامه‌زراندنه‌كان له پارێزگاى حه‌سه‌كه، گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ سه‌رێكانى و گرێ سپى و عه‌فرین، له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتنى كۆتایى سه‌باره‌ت به ڕێكخستنه‌وه‌ى ئه‌منیی و سه‌ربازیی ناوچه‌كه و داهاتووى هێزه‌كانى یه‌په‌ژه و چۆنیه‌تى تێكه‌ڵكردنیان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانى سوریا، جگه له‌وه‌ى هێشتا هه‌ندێك كێشه سه‌باره‌ت به پرسى خوێندنى زمانى كوردى و ده‌سه‌ڵاتى ئیداره خۆجێییه‌كان به‌رده‌وامن كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌پێى ڕێككه‌وتنێك هه‌موو ئه‌و كێشانه یه‌كلایى بكرێنه‌وه.
-
بۆچى پلانى ڕاكێشانى كورد بۆ شه‌ڕى ئێران له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه پێش ده‌ستپێكردنى شكستیهێنا؟
|
-
دواى كۆبوونه‌وه‌ى عه‌بدى و شه‌رع؛ ناكۆكیه‌كانى نێوان ئیداره‌ى ڕۆژئاواى كوردستان و حكومه‌تى سوریا چاره‌سه‌ر كراون؟
|
-
پرۆژەیاسای چوارچێوە دەبرێتە پەرلەمانی تورکیا؛ ڕۆژی هەینی قۆناغێکی هەستیاری پرۆسەی ئاشتی دەستپێدەکات
|
-
ڕێگەی گەشەپێدان؛ ڕووباری سێیەمی عێراق لە كەنداوەوە بۆ توركیا درێژ دەبێتەوە
|
-
مەرجەکانی تاران و هەڕەشەی ترەمپ؛ دواین پێشهاتەکانی ڕێککەوتنی گەرووی هورمز
|
-
قەیرانی مووچەی هەرێمی کوردستان قووڵتر دەبێتەوە؛ نەناردنی ١٢٠ ملیار دینارەکە و دواکەوتنی پارەی بەغدا لەبەر نەبوونی نەختینە
|
-
هەموان چاویان بڕیوەتە گیرفانی هاووڵاتیان؛ نرخی بەنزین لە نێوان کۆمپانیا و بەنزینخانە و بڕیارەکانی حکومەتدا
|
-
پارتە سیاسیەکانی رۆژهەڵات هۆشداری دەدەن؛ ئێران بۆ ترس و تۆقاندن لەسێدارەدانی زیاد کردووە
|
-
ئاڵۆزییەکانی گەرووی هورمز لە نێوان لێدوانەکانی ئێران و ترەمپدا؛ دانوستانی ئاشکرا و هەڕەشەی سەربازی
|
|
|
|