11   کاتژمێر پێش ئێستا 262 جار خوێنراوەتەوە

سەگەکان پێش ڕوودانی هەست بە بومەلەرزە دەکەن؟

هەستکردنی سەگەکان یاخود بەشێک لە ئاژەڵان بۆ بومەلەرزە و کارەساتە سروشتییەکان تەنها ئەفسانەیە یاخود راستی؟

هەموومان لەو جۆرە ڤیدیۆیانەمان بینیوە کە پێش روودانی رووداوێکی هاتووچۆ یاخود بومەلەرزە سەگەکان مرۆڤ ئاگادار دەکەنەوە و دەبنە هۆی رزگارکردنیان، بەڵام ئەوانە بەشێکی زۆریان بە زیرەکیی دەستکرد دروستکراون، ئەی توێژینەوەکان لەوبارەیەوە چیمان پێدەڵێن؟

بەپێی توێژینەوەکان، سەگەکان خاوەن هەستێکی زۆر بەرزترن لە هەستی مرۆڤەکان، ئەوان لە ئاستێکی بەرزتر هەست بە جوڵەی شەپۆلەکان دەکەن، هەستیارییەکی زیاتریشیان بۆ لەرینەوە و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا هەیە، تەنانەت هەستی بۆنکردنی سەگەکان لەنێوان ١٠ هەزار بۆ ١٠٠ هەزار جار زیاترە لە مرۆڤ.

بەپێی توێژینەوەیەکی تایبەت بە شەکرە و شێرپەنجە و شەقیقە، سەگەکان توانای ئەوەیان هەیە هەست بە گۆڕانکارییە کیمیاییەکانی جەستەی مرۆڤ بکەن، ئەویش لە رێگەی ئەو هەوایەی مرۆڤ هەڵیدەمژێت یاخود ئەو ئارەقەیەی کە دەیکاتەوە، جگە لەوەی بە وردی هەست بە گۆڕانکارییەکانی رەفتاری مرۆڤ و هەستی کەسە نزیکەکانی دەکات، لەوانەش دوودڵی و گۆڕانکاری ماسولکەکان و دەنگی هەناسەدان و گۆڕانی بۆن و نیگەرانییان.

بەپێی توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی کوینز بەلفاست کراوە و کاردانەوەی ١٩ سەگی جیاواز وەرگیراوە، سەگەکان هەستیان بە نەخۆشیی شەقیقە و شەکرە و شێرپەنجەی کەسە  نزیک و خاوەنەکانیان کردووە، ئەو سەگانە هەستیان بە گۆڕانکارییە فیسیۆلۆجییەکان کردووە لەوانەش گۆڕانکاری لە لێدانی دڵ و هەناسەدان و هۆرمۆنی دوودڵی.

بە وتەی یەکێک لە توێژەرانی زانکۆی کۆڵۆمبیای بەریتانی، سەگە ئاساییەکان نزیکەی ١٦٥ وشەی مرۆڤەکان بە تەواوی تێدەگەن، سەگە زیرەکەکانیش بە تەواوی ٢٥٠ وشە تێدەگەن، کە ئەمەش یەکسانە بە تێگەیشتنی منداڵێک لە تەمەنی دوو ساڵ و نیودا.

سەگەکان پێش روودانی بومەلەرزە هەست بە ترازانی چینەکانی زەویی یاخود بەردەکان دەکەن، کە ئەمەش مرۆڤەکان لە توانایاندا نییە، جگە لەوەی هەست بە سەرچاوەی گەرمییەکان دەکەن، جگە لەوەی لە ڕێگەی هەستەوەری ژێرپێیەکانیەوە هەست بە بچوکترین گۆڕانکاریی سەرزەویی دەکەن. بەڵام لە راستیدا ئەمە هەستی شەشەم نییە و تەنها جیاوازییەکی فیسیۆلۆژییە.

هەر سەگەکان نین کە هەستیان بەهێزترە لە مرۆڤ، ئاژەڵی دیکەش هەن بە هەمانشێوە توێژینەوەکە کاری لەسەر کردوون، لەوانەش مانگا و مەڕ، لە ئیتاڵیا تاقیکردنەوەیان لەسەر کراوە و دەرکەوتووە پێش روودانی بومەلەرزە چالاکییەکانیان زیادیکردووە و شڵەژاون.

  • سەگەکان پێش ڕوودانی هەست بە بومەلەرزە دەکەن؟

  • ئێراق؛ سەد ساڵ لە نێو گێژاوی ئینگلیزدا!

  • نامەیەکی ئێرانییەکان لە ژووری خۆگۆڕین؛ بە شانازییەوە هاتین و بە کەرامەتەوە دەڕۆینەوە

  • ساڵانی پێشوو دەگمەن بووە؛ دەستەی كەشناسی عێراق هۆكاری بارانی بەلێزمە ئاشكرادەكات

  • لە خەونەوە بۆ ڕاستی؛ عێراق دوای 40 ساڵ بۆ مۆندیال سەركەوت

  • خانمان له‌مه‌ترسییه‌كى جوانكاریى فیله‌رو بۆتۆكس ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌

  • نهێنی 1ی تەمموز چییە؟

  • نزیكەی چوار هەزار و 500 ساڵ لەمەوپێش مرۆڤ بۆ زاخاوی مێشكی یاری داهێناوە

  • ژنێكى ئێزدى به‌ ته‌مه‌نترینى هه‌رێمى كوردستان و عێراقه‌

سەرەکی