9 کاتژمێر پێش ئێستا
80 جار خوێنراوەتەوە
بۆچى پلانى ڕاكێشانى كورد بۆ شه‌ڕى ئێران له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه پێش ده‌ستپێكردنى شكستیهێنا؟
شتێكى شاراوه نییه هه‌ر له‌یه‌كه‌م ڕۆژى شه‌ڕى ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئیسرائیل له شوباتى 2026، ئیسرائیلیه‌كان پلانى ئه‌وه‌یان هه‌بووه سود له هێزه كوردیه‌كان وه‌ربگرن بۆ ڕووخاندن یاخود لاوازكردنى كۆمارى ئیسلامى ئێران، ئه‌وان پێشتر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكایان ڕ‌ازى كردووه به پلانه‌كه‌یان، چونكه ئامانجى سه‌ره‌كییان كۆتایى هێنانه به‌و ڕژێمهى ئێستا له ئێران هه‌یه، هه‌رچه‌نده جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران چه‌ند ئامانجێكى تریشى هه‌بووه له‌وانه دهستڕانهگهیشتنى ئه‌و وڵاته به چه‌كى ئه‌تۆمیی و له‌ناوبردنى توانا سه‌ربازییه‌كانى.
له هه‌فته‌ى سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه‌دا، بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا، زۆر گه‌شبین بوون به گۆڕینى ڕ‌ژێمى ئێران، باسیان له ئاماده‌یى هێزه كوردیه‌كانیش ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى رۆڵى سه‌ره‌كیی له به‌دیهێنانى ئه‌و ئامانجه بگێڕن، پرسیاره‌كه له نێو كه‌سه نزیكه‌كانى ئیداره‌ى تره‌مپ و نه‌ته‌نیاهۆ ئه‌وه نه‌بوو كه ئایا هێزه كوردیه‌كان به‌شدارى ئه‌و شه‌ڕه ده‌كه‌ن یاخود نا، به‌ڵكو پرسیاره‌كه ئه‌وه‌بوو چه‌ند كاتیان پێویسته تا له‌سه‌ر سنورى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بگه‌نه تاران.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ چوونه هه‌فته‌ى دووه‌مى شه‌ڕه‌كه‌وه، ئاماژه‌كانى به‌شداریكردنى كورد له جه‌نگه‌كه كاڵ بوه‌وه، ئه‌وه‌ش له وته‌ى به‌رپرسانى ئه‌مریكا و ئیسرائیل ده‌ركه‌وت.

له ئیسرائیل نزیكه‌كانى نه‌ته‌نیاهۆ هه‌رزوو كه‌وتنه لۆمهكردنى مۆساد و به هه‌ڵه‌كردن له هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ جه‌نگ تۆمه‌تباریان كرد له‌گه‌ڵ شكستهێنانى به‌شدارى كورد له جه‌نگه‌كه‌دا، له ئه‌مریكاش هه‌رزوو تره‌مپ په‌شیمان بوه‌وه له به‌شداری كورد له شه‌ڕى ئێران و وایده‌رده‌خست كه كارێكى باش نییه، دواتریش كه‌وته تۆمه‌تباركردنى هێزه كوردیه‌كان به دزینى چه‌ك كه ئه‌مریكا بۆ خۆپیشانده‌رانى ئێرانى ناردووه.
ئێستا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، بۆچى پلانى به‌شداریی كورد له شه‌ڕى دژ به ئێران شكستیهێنا پێش ئه‌وه‌ى هیچ هه‌نگاوێك بنرێت؟ كام هێزى ئۆپۆزسیۆنى كوردى ئاماده‌بووه به‌شدارى پلانه‌كه بكات و به‌شدار بێت له گۆڕینى ڕژێم له كۆمارى ئیسلامى ئێران، ئایا پلانه‌كه له سه‌ره‌تاوه هه‌ڵه‌بووه.
به‌پێى ڕاپۆرتى به‌شێك له میدیاكانى ئیسرائیل و میدیا عه‌ره‌بیه‌كانى نزیك له قه‌ته‌ر و ئیمارات، به‌شێكى زۆرى هێزه كوردیه‌كان له پارچه جیاوازه‌كانى كوردستان به‌هۆى فشارى وڵاتانى سه‌رده‌سته‌وه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یه، وه‌ك چۆن وڵاتانى عه‌ره‌بى و ئیسلامى به ئاشكرا و نهێنى له‌و پهیوهندییهدان، به‌ڵام له‌مێژه عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌رى زیندانیكراوى په‌كه‌كه خۆى به‌دوور گرتووه له په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و له زۆر هه‌ڵوێستیشدا دژ به ئیسرائیل جوڵاوه‌ته‌وه.

هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ى میدیا عه‌ره‌بیى و ئیسرائیلیه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه ڕوون نییه په‌یوه‌ندییه‌كه چۆنه و ڕه‌نگه هه‌ندێكیشى بۆ مه‌به‌ستى سیاسى و هاندان بۆ ڕق و كینه بڵاوكرابێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ڕوونه هێزه كوردیه‌كان به‌رده‌وام له چوارچێوه‌ى پلانى ئیسرائیل‌دا بوون بۆ به‌كارهێنانیان دژ به ئێران، به‌وپێیه‌ى دوژمنێكى هاوبه‌ش كۆیان ده‌كاته‌وه.
به‌پێى ڕ‌اپۆرتێكى ڕۆژنامه‌ى هائارێتسى ئیسرائیلى كه له ته‌موزى ئه‌مساڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه، له هاوینى 2024 ه‌وه پرسى گۆڕینى ڕ‌ژێمى ئێران له ئیسرائیل جدییه، ئه‌مه‌ش له‌دواى ڕووداوه‌كانى تشرینى یه‌كه‌مى 2023 ه‌وه كه حه‌ماس هێرشى كرده‌سه‌ر ئیسرائیل زیاتر جددیه‌تى تێكه‌وتووه.

سه‌ره‌تاى پلانه‌كه‌ى ئیسرائیل له 2024 ه‌وه ته‌نها كوردى تێدا نه‌بووه، به‌ڵكو سه‌ره‌تا پشتى به دروستكردنى چه‌ندین تۆڕى هه‌واڵگرى له‌ناوخۆى ئێران به‌ستووه، تا بتوانن له‌ناوخۆى ئێران كاریگه‌رى دروست بكه‌ن و هاوشێوه‌ى خۆپیشاندانه‌كانى پایزى 2022 كه به كوژرانى ژینا ئه‌مینى ده‌ستیپێكرد، جارێكى تر خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى له ئێران دروست بكه‌نه‌وه، دواتر له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى له ده‌سپێكى جه‌نگى شوباتى 2026، هێزه كوردیه‌كان و به‌شێك له ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى بتوانن بچنه ناو شاره‌كانى ئێران و خۆیان بگه‌یه‌ننه تارانى پایته‌خت.
ئیسرائیلیه‌كان بۆ ئه‌م پلانه سودیان له سه‌ركه‌وتنى ئۆپۆزسیۆنى چه‌كدارى سوریا له كۆتایى 2024 وه‌رگرتووه كه به پێچه‌وانه‌ى هه‌موو پێشبینیه‌كان ڕ‌ژێمى سوریایان له ماوه‌یه‌كى كورتدا ڕووخان، به‌ڵام ئیسرائیلیه‌كان له هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ سروشتى ڕ‌ژێمى ئێران به‌راورد به رژێمى سوریا كه‌وتبوونه هه‌ڵه‌وه.
سه‌ره‌تاى پلانه‌كه هێرشى پارتیزانى ناو شاره‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان و ئێران بوو بۆسه‌ر ئه‌ندامانى هێزه ئه‌منیه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه خۆپیشاندان له چه‌ندین شار سه‌ریهه‌ڵدا، به‌ڵام ئه‌وه پاساوى دایه ده‌ست ئێران كه هێرشى دڕندانه بكاته سه‌ر شاره‌كان و خۆپیشاندهرێكى زۆر بكوژێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد پلانه‌كه شكست بهێنێت و پێشبینى هێزى سه‌ركوتكارى ئێران بۆسه‌ر خه‌ڵكى ناڕازیى نه‌كرابوو، جگه له‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كان به‌هۆى ئامڕازه تونده‌كانى ئێرانه‌وه سنورداربوون به‌تایبه‌ت كه هێڵى ئینته‌رنێت بڕدرابوو.
جگه له سه‌ركوتى توندى خۆپیشاندانه‌كان، به هه‌ڵه لێكدانه‌وه بۆ تواناى ئێران كرابوو له قۆستنه‌وه‌ى ناڕه‌زایه‌تیه‌كان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا، له‌وانه‌ش هێنانه ده‌ره‌وه‌ى خه‌ڵكانێكى زۆرى لایه‌نگرى رژێم دژ به خۆپیشانده‌رانى ناڕازیی كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسیی پێكدادانى هاووڵاتیانى لێكهوتهوه، جگه له‌وه‌ى به‌شێكى زۆرى خه‌ڵكى ئێران پاش كوژرانى عه‌لى خامنه‌یى رێبه‌ر و به‌شێك له سه‌ركرده باڵاكان وا تێگه‌یه‌ندراون كه جه‌نگه‌كه نه‌ته‌وه‌ییه و بۆ له‌ناوبردنى ده‌وڵه‌تى ئێرانه، به‌و پاساوه‌ش جگه له هێزه جۆراوجۆره‌كانى ئێران چه‌ندین هێزى تر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى خه‌ڵكى ناڕازیى دروستكران.

دواى هه‌فته‌یه‌ك له ده‌ستپێكردنى جه‌نگى ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئیسرائیل، چه‌ند هێزێكى كوردى ڕۆژهه‌ڵات هاوپه‌یمانى هێزه سیاسیه‌كانیان دروستكرد، به‌ڵام چه‌ند هێزێك نه‌چوونه پاڵ ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه، هه‌رچه‌نده خۆیان ڕه‌تیان كرده‌وه ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه له‌سه‌ر داواى هیچ وڵاتێك یاخود ئه‌مریكا بووبێت، به‌ڵام میدیاى ئیسرائیل ده‌ڵێت له چوارچێوه‌ى ئه‌و پلانه‌دا بووه كه بۆ ڕووخاندنى ڕ‌ژێمى ئێران دانراوه و زیاتر له 15 هه‌زار چه‌كداریش بۆ چوونه ناو شاره كوردیهكانى ئێران ئاماده‌كراوه.وه‌ك ئاماژه‌یه‌كیش بۆ پشتیوانى ئیسرائیلیه‌كان یه‌هودا بن یوسف سه‌رۆكى ڕه‌وه‌ندى كورده جوله‌كه‌كان له ئیسرائیل به به‌یاننامه‌یه‌ك پشتیوانى دامه‌زراندنى ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ى كرد، به‌ڵام هه‌رزوو هه‌ندێك لایه‌نى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى كه به فارسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ناسراون دژایه‌تى خۆیان بۆ ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه ڕاگه‌یاند.
كاردانه‌وه‌ى ئێران له‌سه‌ر پلانه‌كه‌ى ئیسرائیل كاتێك ده‌ركه‌وت، كه له سێى ئادار دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند په‌یوه‌ندى به دوو سه‌ركرده‌ى كورده‌وه كردووه، كه یه‌كێكیان مسته‌فا هیجرى به‌رپرسى ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رى حزبى دیمو‌كراتى كوردستانى ئێران بوو، دواتر نه تره‌مپ و نه هیجرى باسیان له ناوه‌ڕۆكى ته‌له‌فۆنه‌كه نه‌كرد، به‌ڵكو ئه‌مریكا ته‌نها ویستى به بژارده‌ى به‌كارهێنانى كورد له شه‌ڕى دژ به ئێران فشار بكات بۆ ئه‌وه‌ى ئێرانییه‌كان به ڕێككه‌وتنێك ڕ‌ازى بن كه به دڵى ئه‌مریكایه، هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ش میدیاى ئیسرائیل باسى له‌وه‌كرد كه هێزى كوردى چووه‌ته ناو ئێرانه‌وه، به‌ڵام دواتر هێزه كوردیه‌كان ئه‌وه‌یان ڕه‌تكرده‌وه، هه‌رچه‌نده ئیسرائیل ئه‌و ماوه‌یه هێرشه‌كانى له شاره كوردیه‌كان بۆسه‌ر ناوه‌نده سه‌ربازیی و ئه‌منیه‌كانى ئێران چڕكردبوهوه، وه‌ك ئه‌وه‌ى ئاماده‌كارى بێت بۆ پلانێك و ڕێگه‌خۆشكردن بۆ چوونه ناوه‌وه‌ى هێزه كوردیه‌كان.

به وته‌ى ناوه‌نده ئه‌كادیمى و سیاسیه‌كانى ئیسرائیل، ئه‌وه‌ى شكستى به پلانه‌كه‌ى ئیسرائیل هێنا بۆ ڕووخاندنى ڕ‌ژێمى ئێران به هاوكارى ئه‌مریكا، توركیا بووه، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركیا له ڕێگه‌ى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنییه‌وه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكاى ڕازیكردووه ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و پلانه بێت، باسى له مه‌ترسى به‌شدارى هێزه كوردیه‌كان له شه‌ڕى دژ به ئێران كردووه و هه‌ستیارى توركیاى به به‌شدارى ئه‌و هێزانه به سه‌رۆكى ئه‌مریكا گه‌یاندووه.
ڕوونه كه ئیسرائیل ده‌زانێت و كاردانه‌وه‌ى ده‌بێت به شكستپێهێنانى پلانه‌كه‌ى له‌لایه‌ن توركیاوه، ئه‌وه‌ش ڕوونه كه توركیا نایه‌وێت هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له ئێران بێته‌كایه‌وه هێزه كوردیه‌كان ڕۆڵیان تێیدا هه‌بێت، به‌ڵام به‌شێك له هێزه كوردیه‌كانیش به ئاشكرا ئه‌وه‌یان ڕه‌تكرده‌وه ببنه به‌شێك له پلانى ئیسرائیل بۆ ڕووخاندنى ڕ‌ژێمى ئێران.
-
بۆچى پلانى ڕاكێشانى كورد بۆ شه‌ڕى ئێران له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه پێش ده‌ستپێكردنى شكستیهێنا؟
|
-
دواى كۆبوونه‌وه‌ى عه‌بدى و شه‌رع؛ ناكۆكیه‌كانى نێوان ئیداره‌ى ڕۆژئاواى كوردستان و حكومه‌تى سوریا چاره‌سه‌ر كراون؟
|
-
پرۆژەیاسای چوارچێوە دەبرێتە پەرلەمانی تورکیا؛ ڕۆژی هەینی قۆناغێکی هەستیاری پرۆسەی ئاشتی دەستپێدەکات
|
-
ڕێگەی گەشەپێدان؛ ڕووباری سێیەمی عێراق لە كەنداوەوە بۆ توركیا درێژ دەبێتەوە
|
-
مەرجەکانی تاران و هەڕەشەی ترەمپ؛ دواین پێشهاتەکانی ڕێککەوتنی گەرووی هورمز
|
-
قەیرانی مووچەی هەرێمی کوردستان قووڵتر دەبێتەوە؛ نەناردنی ١٢٠ ملیار دینارەکە و دواکەوتنی پارەی بەغدا لەبەر نەبوونی نەختینە
|
-
هەموان چاویان بڕیوەتە گیرفانی هاووڵاتیان؛ نرخی بەنزین لە نێوان کۆمپانیا و بەنزینخانە و بڕیارەکانی حکومەتدا
|
-
پارتە سیاسیەکانی رۆژهەڵات هۆشداری دەدەن؛ ئێران بۆ ترس و تۆقاندن لەسێدارەدانی زیاد کردووە
|
-
ئاڵۆزییەکانی گەرووی هورمز لە نێوان لێدوانەکانی ئێران و ترەمپدا؛ دانوستانی ئاشکرا و هەڕەشەی سەربازی
|
|
|
|