5 کاتژمێر پێش ئێستا
153 جار خوێنراوەتەوە
مستەفا قەرەسوو زانیاریی هەستیار لەبارەی پرۆسەی ئاشتی ئاشکرا دەکات
بڕیاربووە عەبدوڵا ئۆجەلان دیداری رۆژنامەوانی و چاوپێکەوتن لەگەڵ حزب و لایەنەکان بکات بەڵام...
یەکێکی دیکە لە خاڵەکانی ڕێککەوتن و پرۆسەی ئاشتی ئاشکرا کرا، دیداری ڕاستەوخۆ و چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانی عەبدوڵا ئۆجەلان بووە لەگەڵ میدیا و ڕۆژنامەنوسان و لایەنە دیموکراتیەکان ! بەڵام بۆ ئەنجام نەدرا و دواکەوت ؟ مستەفا قەرەسوو لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا زانیاریی هەستیار لەبارەی پرۆسەی ئاشتی و دیداری ئیمرالی ئاشکرا دەکات.

پڕۆسەی ئاشتی تەنیا بە لێدوانی میدیایی و بێدەنگکردنی چەکەکان ناچێتە پێشەوە، ئەگەر دەوڵەتی تورک ڕاست دەکات ئەوا پێویستە بەڕوون و ڕاشکاوی جەوهەری کێشەکان و خواستی خۆی بۆ چارەسەریەکی ڕیشەی بەناوهێنای پرسی کورد دەست نیشان بکات ئەگەر نا ، بەدڵنیاییەوە دەیڵێم ئەوەی تورکیا مەبەستیەتی هەرگیز ڕوونادات !
مستەفا قەرەسوو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە نوێترین دەرکەوتنیدا ئاشکرای دەکات کە پێشتر بڕیار بووە ڕاستوخۆ دیدار لەگەڵ ئیمرالی ئەنجام بدەن و هەر خودی عەبدوڵا ئۆجەلان بۆخۆی هەڵسوڕێنەری پرۆسەکە بێت، ناوبراو دەڵێت : بۆ چارەسەری پرسی کورد، پێویستە تورکیا ڕێگە بۆ ئیمرالی بکاتەوە بۆ دیداری ڕاستەوخۆ و بەیاساش لە پەرلەمانەوە ئامادەیی خۆی دەربڕێت بۆ چارەسەری پرسی کورد و ناوهێنانی ئەم پرۆسەیە وەک خۆی .
ئەندامەکەی کونسەی بەڕێوەبەری کەجەکە دەڵێت : چارەسەری پرسی کورد بە دیموکراتی بوون و ئازادکردنی ڕێبەرەکەیان، ڕێگەدانە بە دیالۆگ و چاوپێکەوتنی بەردەوام بە خودی عەبدوڵا ئۆجەلان .
ئەو ئەندامە پلە باڵایەی کەجەکە دەشڵێت : چۆن دەکرێت پرسی گەلێک چارەسەر بکەین کە نەخشە سازەکەی دەرگاکانی بەسەردا داخراوە و ڕێگەی دیالۆگ و چاوپێکەوتنی نەدرێت لەگەڵ کۆمەڵگە و حزب و لایەنە سیاسی و دیموکراتیەکانی پەیوەست بەو پرسەوە ؟

مستەفا قەرەسوو لە چاوپێکەوتنەکەیدا هۆشداری دەدات لە نیەتەکانی دەوڵەتی تورکیا و تێڕوانینی ئەو دەوڵەتە لە چارەسەری پرسەکە و دەڵێت "بۆ سەرکەوتنی ئەم قۆناغە نوێیە، پێویستە حکومەت لە گرتنەبەری 'تێڕاونینی ئەمنیی' و کورتکردنەوەی پرسەکە تەنیا لە مژاری 'چەکداناندا' دووربکەوێتەوە؛ چونکە ئەوان واتا تەڤگەرەکەیان تێکۆشانی چەکداری دژی دەوڵەتی تورکیا ڕاگرتووە و ستراتیژی خەباتی دیموکراتیش لە پەرلەمانەوە قبوڵ کراوە، ئەوەی ماوەتەوە هەنگاوی کرداری و جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەیە کە دەوڵەتی تورکیا داویەتی لە ڕەخساندنی دیادری ڕاستوخۆ و ئامادەکردنی کۆمەڵگەی تورکیا و ناوچەکە بۆ ئەنجامدانی قۆناغەکانی دوای پرۆسەی بێدەنگکردن و دانانی چەکەکان" .
مستەفا قەرەسوو لە چاوپێکەوتنەکەیدا زۆر بە ڕوونی دەڵێت " تورکیا و بەرپرسانی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتە لە هەموو کەس باشتر دەزانن کە پرسی یەکەم و کۆتایی نێو تورکیا " پرسی کورد و چارەسەری ئەم پرسەیە، بۆیە چەندە چارەسەری پرسەکە دوابخەن لە کۆتاییدا هەردەبێت بۆی بگەرێنەوە، جا باشتر ئەوەیە هەر لە ئێستاوە دەست پێبکەن و لەیەکەم هەنگاویشدا ڕێگە بدەن بۆچوونەکانی ڕێبەرایەتی بەئاشکرا بگەنە ڕای گشتی و میدیا و رۆژنامەنوسان و هاوڵاتیان، لەگەڵ لایەنە سیاسی و دیموکراتی و پەیوەندیدارەکان، چون لە کۆتاییدا عەبدوڵڵا ئۆجەلان کاراکتەری یەکەم و کۆتاییانە و پێشیان وایە "پرۆسەیەک بە ئازادیی خودی ئۆجەلان تەواو نەبێت، ناگاتە هیچ ئەنجامێک، ئەو هەنگاوەش دەرخەری ئەوەیە کە تاچەند تورکیا بەڕاستی ئیرادەی چارەسەری پرسی کوردی هەیە لە تورکیا و ناوچەکە ".
-
مستەفا قەرەسوو زانیاریی هەستیار لەبارەی پرۆسەی ئاشتی ئاشکرا دەکات
|
-
تراژیدیای "٧ دەفتەر دۆلارەکە"؛ قەزای خورماتوو بە هەواڵێکی شۆکهێنەر ڕاچڵەکی
|
-
له شهش مانگدا زیاتر له 33 ههزار كۆچبهر له وڵاتانى ئهوروپاوه گهڕێنراونهتهوه بۆ وڵاتهكانیان
|
-
ململانێی سیاسی و قەیرانی وەزارەتە بەتاڵەکان؛ بەغدا لە نێوان سازان و ئیفلیجبووندا
|
-
هەولێر ئامادەیە نەوت ڕادەست بکات؛ پێشنیازێکی نوێی هەرێم بۆ بەغدا لەسەر پرسی سووتەمەنی
|
-
شاندێکی هەرێم دەچێتە بەغدا؛ کێشمەکێشی نوێ لەسەر داهاتی گومرگ و بودجەی ٢٠٢٧ دروست دەبێت
|
-
مەترسییەکە سەرهەڵدەداتەوە؛ ڕاستڕەوەکان لە ئەڵمانیا بەرەو سەرکەوتن
|
-
گوشارە هاوتەریبەکانی ئێران؛ لە ئامانجگرتنی ئۆپۆزسیۆنەوە تا دروستکردنی ئاستەنگ بۆ چەکی دەستووریی هەرێم
|
-
بۆچی وڵاتان زێڕەکانیان لە ئەمریکا دەکێشنەوە؟
|
|
|
|