2   کاتژمێر پێش ئێستا 52 جار خوێنراوەتەوە

له‌ شه‌ش مانگدا زیاتر له‌ 33 هه‌زار كۆچبه‌ر له‌ وڵاتانى ئه‌وروپاوه‌ گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌ بۆ وڵاته‌كانیان

ئاژانسى ئه‌وروپا بۆ پاسه‌وانى سنور و كه‌ناراوه‌كان ناسراو به‌ فرۆنتێكس ئاشكرایكردووه‌، هاوكارى وڵاتانى ئه‌وروپاى كردووه‌ بۆ ناردنه‌وه‌ى زیاتر له‌ 33 هه‌زار كۆچبه‌رى نایاسایى بۆ وڵاته‌كانیان له‌ نیوه‌ى یه‌كه‌مى 2026 دا.

وه‌ك ئه‌و ئاژانسه‌ باسیكردووه‌، له‌ هه‌مان ماوه‌ى ساڵى 2025 دا، نزیكه‌ى 30 هه‌زار كۆچبه‌ر له‌لایه‌ن وڵاتانى ئه‌وروپاوه‌ نێردراونه‌ته‌وه‌ بۆ وڵاته‌كانیان، به‌مه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت ساڵى 2026 ناردنه‌وه‌ى كۆچبه‌رانى نایاسایى زیاتر بووه‌.

به‌پێى داتاكانى فرۆنتێكس، له‌و 33 هه‌زار كۆچبه‌ره‌ى نێردراونه‌ته‌وه‌ بۆ وڵاته‌كانیان، 21 هه‌زاریان له‌سه‌ر خواستى خۆیان بووه‌، له‌كاتێكدا ساڵى 2025 ژماره‌كه‌ 19 هه‌زار كۆچبه‌ر بووه‌ كه‌ به‌ خواستى خۆیان نێردراونه‌ته‌وه‌.

ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ى نێردراونه‌ته‌وه‌، به‌وته‌ى فرۆنتێكس، له‌ ڕێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى 11 وڵاتى ئه‌ندامى یه‌كێتیی ئه‌وروپاوه‌ بووه‌ و به‌پێى به‌ڵگه‌نامه‌ى ڕه‌سمیی بووه‌، زۆرترینیشیان بۆ وڵاتانى توركیا و سوریا و جۆرجیا بووه‌، ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا و قوبرسیش زۆرترین كۆچبه‌ریان ناردووه‌ته‌وه‌ بۆ وڵاته‌كانیان.

یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌یه‌وێـت له‌ نیوه‌ى دووه‌مى ئه‌مساڵدا ناردنه‌وه‌ى كۆچبه‌ران بۆ وڵاته‌كانیان زیاتر بكات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ حوزه‌یرانى ساڵى ڕابردوه‌وه‌ په‌یماننامه‌ى كۆچ و په‌نابه‌رى ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنى كراوه‌، پێنج وڵاتى ئه‌وروپاش كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ دانیمارك، ئه‌ڵمانیا، هۆڵه‌ندا،نه‌مسا و یۆنان، له‌گه‌ڵ وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ گفتوگۆدان تا سه‌ره‌تاى 2027 بگه‌نه‌ ڕێككه‌وتن، تا ناوه‌ندى دیپۆرتكردنه‌وه‌ى په‌نابه‌ران دابمه‌زرێنن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى داواى مافى په‌نابه‌رییان له‌ وڵاته‌كانیان ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه‌.

به‌پێى ئاماره‌كانى ده‌زگاكانى كۆچبه‌رى، لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠٢٦ زیاتر لە ٨ هەزار و ٦٠٠ کەس بە شێوەی نایاسایی لە عێراقەوە کۆچیان کردووە ، لەم ژمارەیەدا ٦٠٩ کەس گیانی لەدەستداوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان، هێشتا هۆکارەکانی کۆچکردن وەک خۆیانن و کەمنەبوونەتەوە، کە دیارترینیان بریتین لە؛ پێکدادانەکان، ململانێ و گۆڕانی کەشوهەوا. هاوکات ڕێگەکانی کۆچکردن بە مەترسیداری ماونەتەوە، کە ترسناکترینیان ڕێگەی ئاوییە.

 

  • تراژیدیای "٧ دەفتەر دۆلارەکە"؛ قەزای خورماتوو بە هەواڵێکی شۆکهێنەر ڕاچڵەکی

  • له‌ شه‌ش مانگدا زیاتر له‌ 33 هه‌زار كۆچبه‌ر له‌ وڵاتانى ئه‌وروپاوه‌ گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌ بۆ وڵاته‌كانیان

  • ململانێی سیاسی و قەیرانی وەزارەتە بەتاڵەکان؛ بەغدا لە نێوان سازان و ئیفلیجبووندا

  • هەولێر ئامادەیە نەوت ڕادەست بکات؛ پێشنیازێکی نوێی هەرێم بۆ بەغدا لەسەر پرسی سووتەمەنی

  • شاندێکی هەرێم دەچێتە بەغدا؛ کێشمەکێشی نوێ لەسەر داهاتی گومرگ و بودجەی ٢٠٢٧ دروست دەبێت

  • مەترسییەکە سەرهەڵدەداتەوە؛ ڕاستڕەوەکان لە ئەڵمانیا بەرەو سەرکەوتن

  • گوشارە هاوتەریبەکانی ئێران؛ لە ئامانجگرتنی ئۆپۆزسیۆنەوە تا دروستکردنی ئاستەنگ بۆ چەکی دەستووریی هەرێم

  • بۆچی وڵاتان زێڕەکانیان لە ئەمریکا دەکێشنەوە؟

  • دوو پێنت هاوسی گرانبەها کە پەیوەندییان بە موجتەبا خامنەییەوە هەیە لە لەندەن بۆ فرۆشتن دانراون

سەرەکی