1 کاتژمێر پێش ئێستا
33 جار خوێنراوەتەوە
کۆچی دوایی هێمای بەرهەڵستکاری؛ ٤٢ ساڵ بەسەر ژیانئاوایی یەڵماز گونەی تێدەپەڕێت
ئەمڕۆ ٤٢ ساڵ تێدەپەڕێت بە سەر کۆچی دوایی یەڵماز گونای، دەرھێنەر، سیناریست، ڕۆماننووس و ئەکتەری ناوداری کورد لە باکووری کوردستان، یەڵماز گونای، هێمای بەرهەڵستکاری لە دژی داگیرکاریی و شۆڕشگێڕێک بوو لە گۆڕەپانی کولتوور و هونەردا، کە بە چەکی هونەرەکەی داکۆکی لە مافە نەتەوەییەکانی کورد و شەڕی دووژمنی دەکرد.
یەڵماز گونای، لە یەکـی نیسانی ساڵی ١٩٣٧، لە گوندی یەنیجەی شاری ئەدەنەی تورکیا لە دایک بووە، کوردێکی زازای باکووری کوردستان بوو، هەر لە تەمەنی منداڵییەوە چەندین بەهرەی جوانی تێدا هەڵکەوتووە.

گونای لە مانگی ئابی ساڵی ١٩٥٥، کاتێک کە خوێندکاری ئامادەییە یەکەمین وتاری خۆی دەنووسێت و بڵاوی دەکاتەوە، پاش هەفتەیەکیش دەست دەکات بە نووسینی شیعر و پەخشان و یەکەم شیعری خۆی دەنووسێت، لە ساڵی ١٩٥٧، بۆ ماوەی دوو مانگ لە بەشی یاسا لە زانکۆی ئیستانبوول دەخوێنێت، پاش ئەوەی کە لە ڕێگەی یەشار کەمالەوە ئاشنایەتیی لەگەڵ کۆمەڵێک سینەماکار بۆ درووست دەبێت، هاوشانی خوێندنەکەی گرنگی بە هونەر دەدات و تێکەڵ بە کاری سینەمایی دەبێت.
ئەو تەنیا وەک دەرهێنەر و سیناریست کاری نەکردووە، بەڵکو خۆشی ڕۆڵی بینیوە و لە ١١١ فیلمدا وەک ئەکتەر ڕۆڵی گێڕاوە، ٥٨ سیناریۆی نووسراوی هەیە، هاوکات کاری دەرهێنانی بۆ ٢٠ فیلم کردووە و بەرهەمهێنەری ١٦ فیلمی دیکەیە و یاریدەدەری دەرهێنەری پێنج فیلمیش بووە، لە ساڵی ١٩٨٢ دەبێتە خاوەنی خەڵاتی نێودەوڵەتیی (کان) بۆ فیلمی (ڕێگا --YOL کە یەکێکە لە گەورەترین خەڵاتە جیهانییەکان لە بواری سینەمادا.

یەڵماز گونای، ساڵێک پێش ژیانئاواییکردنی لە ساڵی ١٩٨٣ لەگەڵ جگەر خوێن، ھەژار و کۆمەڵێک ئەدیبی دیکەی مەزنی کورد، ئینستیوتی کوردیی پاریسیان دامەزراند.
ئەو سینەماکارە ناودارە ٤٨ ساڵ ژیا و چەندین جار لەسەر کورد بوون و ههڵویسته سیاسییهكانی بانگهێشتی دادگا کراوە و ڕاپێچی نێو زیندانیان کراوە، سەرجەم ڕۆژەکانی لە زیندان ١١ ساڵی خایاندووە، كۆی ئەو حوكمانەی بەسەریدا دران تا ساڵی ١٩٨٣ گەیشتە ١٠١ ساڵ.
ئەو خۆی بۆ سینهما تهرخانكردبوو، ڕۆڵێكی دیاری له نووسین و بهرههمهێنانی دهیان فیلمی سینهماییدا هەبووه، فیلمهكانی گونای لەسەر نەهامەتی و ئازاری گهلهكهی بووه، بههۆی باشی و کوالێتی فیلمهكانییهوه ١٧خهڵاتی وهرگرتووه، دیاترینیان خهڵاتی فیستڤاڵی كان بوو بۆ فیلمی (رێگا) لهساڵی ١٩٨٢، كۆی فیلمەكانیشی یەلماز گۆنای دەگاتە ١١٩ فیلم.

گرنگترین خەڵات و دیارییەكانی یەڵماز گونای كە وەریگرتووە، ئەمانەن:- (خەڵاتی ئۆرهان كەمال لەسەر ڕۆمانی گەردنە لێكئاڵاوەكان ١٩٧٢، خەڵاتی لۆكار نۆی جیهانی لەسەر فیلمی ڕانەكە، چەندین خەڵات لە ڤێستیفاڵەكانی بەرلین، بەریتانیا، بەلجیكا، سویسرا، ئیسپانیای نێودەوڵەتی خەڵاتی ویساقی سینەمایی بەلجیكی، خەڵاتی یەكەمی ڤێستیفاڵی كانی نێودەوڵەتی لە ساڵی ١٩٨٢ لەسەر فیلمی ڕێگا، پاڵێوراوی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی بووە لە ساڵانی حەفتاكاندا).
گونای لە ڕۆژی یەكشەمە ٩ـی ئەیلوولی ١٩٨٤ لە یەكێک لە نەخۆشخانەكانی پاریس ژیانئاوایی کرد، و لە گۆڕستانی (پێرلاشز) بە خاک سپێردرا.
-
کۆچی دوایی هێمای بەرهەڵستکاری؛ ٤٢ ساڵ بەسەر ژیانئاوایی یەڵماز گونەی تێدەپەڕێت
|
-
مافە دەستوورییەکانی هەرێم لە یاسای نەوت و غازدا: دەرفەت یان دووبارەبوونەوەی هەڵەکان؟
|
-
مستەفا قەرەسوو زانیاریی هەستیار لەبارەی پرۆسەی ئاشتی ئاشکرا دەکات
|
-
تراژیدیای "٧ دەفتەر دۆلارەکە"؛ قەزای خورماتوو بە هەواڵێکی شۆکهێنەر ڕاچڵەکی
|
-
له شهش مانگدا زیاتر له 33 ههزار كۆچبهر له وڵاتانى ئهوروپاوه گهڕێنراونهتهوه بۆ وڵاتهكانیان
|
-
ململانێی سیاسی و قەیرانی وەزارەتە بەتاڵەکان؛ بەغدا لە نێوان سازان و ئیفلیجبووندا
|
-
هەولێر ئامادەیە نەوت ڕادەست بکات؛ پێشنیازێکی نوێی هەرێم بۆ بەغدا لەسەر پرسی سووتەمەنی
|
-
شاندێکی هەرێم دەچێتە بەغدا؛ کێشمەکێشی نوێ لەسەر داهاتی گومرگ و بودجەی ٢٠٢٧ دروست دەبێت
|
-
مەترسییەکە سەرهەڵدەداتەوە؛ ڕاستڕەوەکان لە ئەڵمانیا بەرەو سەرکەوتن
|
|
|
|