1 کاتژمێر پێش ئێستا
9 جار خوێنراوەتەوە
كۆبوونەوەی وەفدی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق پێنج كاتژمێری خایاند
كۆبوونەوەی وەفدی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان لەشاری بەغداد لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق دوای پێنج كاتژمێر كۆتایی هات، كە بۆ گفتوگۆكردن بوو لەسەر ماف و داخوازییەكانی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027دا.
بەپێی زانیارییەكان ، شەوی چوارشەممە وەفدی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان گەیشتوونەتە شاری بەغداو كاتژمێر 10ی سەر لە بەیانی پێنج شەممە كۆبوونەوەی وەفدەكە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق دەستیپێكردووە و دوای پێنج سەعات كۆتایی پێهاتووە.
بەپێی زانیارییەكانی گەلی كوردستان، ئەمە جاری سێیەم بووە وەفدی هەرێمی كوردستان بچنە بەغداد و كۆبوونەوەكانیش ئەرێنیی بوون، هەفتەی داهاتووش گەڕێكی تری دانووستانەكانیان لە بەغداد دەستپێدەكەنەوە.
پرسی سەرەكیی گفتوگۆكان جگە لە شایستەكانی هەرێمی كوردستان و مووچە لە بودجەی 2027، تەرخانی دارایی بووە بۆ دەستپێكردنەوەی دامەزراندن كە لە 2014 ەوە ڕاگیراوە، جگە لەوەش دەستپێكردنەوەی پلە بەرزكردنەوە كە لە 2019 ەوە ڕاگیراوە.

هاوتاكردنی مووچە و ئیمتیازاتی پێشمەرگە، زیندانیانی سیاسی، كەسوكاری شەهید و خاوەنپێداویستی تایبەتیش بەشێك بوون لە گفتوگۆكان، لەگەڵ خەرجكردنی مووچەی ئیكرامیەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازیی و بە هەمیشەییكردنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست.
پێشتر وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، بە داتاو ئامار سەرجەم داواكارییەكانی ڕەوانەی بەغداد كردووە بۆ ئەوەی لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027دا جێگیر بكرێن.
ئەمەش لەكاتێكدایە، لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا كە ڕۆژی چوار شەممە بەڕێوەچوو، ئەنجومەنی وەزیران، وەفدی باڵای دانوستانكاریی حكومەتی هەرێمی كوردستانی راسپارد كە لە دانوستانەكانی بودجەی ساڵی 2027دا بەردەوام بێت لە هەوڵەكان بۆ جێگیركردنی مووچە، دەرماڵە، شایستە دارایییەكان و پێداویستییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە لە چوارچێوەی خەرجییە سیادییەكان، هاوشێوەی وەزارەتی بەرگریی فیدراڵ، هەروەها گرنگیی ڕۆڵی نوێنەر و فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە بەغدا بۆ داكۆكیكردن لەم داواكارییە لە پڕۆسەی ئامادەكردن و پەسەندكردنی بودجەی 2027 دووپات كرایەوە.

لەسەر ئاستی باڵای حكومەتەكەی عەلی زەیدی و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كار لەسەر ئامادەكردنی رەشنووسی بودجەی ساڵی 2027ی عێراق دەكرێت و ئامادەكاریی دەكرێت بۆ ئەوەی لەزووترین كاتدا پڕۆژەكە لەسەر خواستی هەرێم و لایەنە سیاسییەكان بنێردرێتە پەرلەمان و دەنگی لەسەر بدرێت.
پێشتر پەرلەمانی عێراق، بودجەی سێ ساڵی (2023، 2024، 2025) پەسند كرد، بەڵام بۆ ساڵی 2026 عێراق یاسای بودجەی نەبوو، چونكە لایەنەكان سەرقاڵی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت بوون.
-
كۆبوونەوەی وەفدی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق پێنج كاتژمێری خایاند
|
-
ڕۆیتەرز: ئەمریكا و ئێران تاوتوێی ڕێككەوتنێكی پلەبەندی دەكەن
|
-
دەقی وتەكانی؛ نەتەنیاهۆ لە نەتەوەیەكگرتووەكان سوپرایزەکەی كرد
|
-
لە ساڵیادی ڕیفراندۆمدا؛ چۆن بڕیارێکی بێپلان پێگەی هەرێمی لە عێراقدا لاواز کرد؟
|
-
له کاتێکدا پزیشکیان بانگەشەی قوربانیبوونی تیرۆر دەکات؛ درۆنەکانی ئێران ماڵێکیان لە سۆران کردە ئامانج
|
-
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: چین هەزاران باری پێکهاتەی سەربازی و درۆنی ڕەوانەی ئێران کردووە
|
-
بەستنەوەی دۆسیەی پێشمەرگە بە بودجەی فیدراڵەوە؛ کۆبوونەوەی هاوبەشی وەفدی هەرێم و عێراق لە بەغدا بەڕێوەدەچێت
|
-
وردەکاری دووەم رۆژی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان
|
-
پەیمان ڤیان: هیچ هێزێک بێ کورد ناتوانێت گۆڕانکاری لە ئێراندا بکات
|
|
|
|