6 کاتژمێر پێش ئێستا
91 جار خوێنراوەتەوە
کشانەوەی ئەمریکا لە هەرێم تۆڵەی بێلایەنی کوردە یان گۆڕانی هاوکێشەکان لە ناوچەکە؟
گۆڕانی هاوکێشەکان و مەترسییەکانی پاش کشانەوە؛ پێشمەرگە و دامەزراوە ئەمنییەکان لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی مێژووییدا
هەرێمی کوردستان و عێراق لە ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٦دا چوونە نێو قۆناغێکی نوێی سیاسی و ئەمنییەوە، کاتێک بە فەرمی ئەرکی مەیدانیی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش کۆتایی هات. ئەم کشانەوەیە تەنها ڕێوشوێنێکی سەربازیی ئاسایی نییە، بەڵکو گۆڕانکارییەکی بنەڕەتییە لە هاوکێشەکانی ناوچەکەدا.
ئەمریکا لە دۆخێکی ئاڵۆزی هەرێمیدا ناوچەکە جێدەهێڵێت کە دوای پەرەسەندنی گرژییەکان و جەنگێکی ڕاستەقیرە لەگەڵ ئێران هات، کە تێیدا هەرێمی کوردستانیش پرشکی بەرکەوت و بە وتەی وەزارەتی پێشمەرگە زیاتر لە هەزار هێرشی درۆنی و مووشەکی لەو کاتەدا ئاراستەی هەرێمی کوردستان کرابوون.

ئایا کشانەوەی ئەمریکا پەیوەندی بە بێلایەنیی کوردەوە هەیە لە شەڕی دژ بە ئێران؟
یەکێک لە پرسیارە هەرە گرنگەکان کە لە ئێستادا لە گۆڕەپانی سیاسی و میدیاییدا دەسووڕێتەوە ئەوەیە: ئایا کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، هیچ پەیوەندییەکی بە هەڵوێستی لایەنە کوردییەکانەوە هەیە لە جەنگ لەگەڵ ئێراندا؟ وەڵامی ئەم پرسیارە ئەوەیە کە تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکی ئاشکرا نییە بیسەلمێنێت بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا بۆ سزادانی کورد بێت بەهۆی بێلایەنیان لە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران.
سەرەڕای ئەوەش، پرسیارەکە هەر دەمێنێتەوە، چونکە سیاسەتی نێودەوڵەتی بەپێی بڕیارە ڕاگەیەندراوەکان بەڕێوەناچێت، بەڵکو بەپێی حسابی بەرژەوەندییەکان و گۆڕانکاریی ئامرازەکانی هەژموون و مەرجە ستراتیژییەکانە. بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە بنەڕەتدا کتوپڕ نەبوو وەک ئەوەی لە سوریا و ئەفغانستان ڕوویدا، بەڵکو لەسەر بنەمای ڕێککەوتنێکی پێشوەختەی نێوان ئەمریکا و عێراق بوو، کە تێیدا ئیدارەی ئەمریکا پێی وا بوو چیتر پێویست بە مانەوەی هێزەکان لە عێراق ناکات.
سەرەڕای ئەوەی هەندێک لە چاودێران باس لە مانەوەی ژمارەیەک لە هێزەکانی مارێنز دەکەن بۆ پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان وەک لە ڕاپۆرتی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"دا ئاماژەی پێ کرابوو، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا، ئاماژەی بەوە دا ئەمە دەرفەتێکە بۆ ئەوەی هەموو هێزە چەکدارەکانی عێراق بخرێنە ژێر فەرمانڕەوایی یەک دەوڵەتەوە، بەڵام نەبوونی سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆشاییەکی گەورەی دروست کردووە.
لە لایەکی ترەوە، ئێران و گرووپە چەکدارەکان بە کشانەوەی ئەمریکا دڵخۆشن و بە دەستکەوتی دادەنێن، بەڵام لە ڕاستیدا ئەمریکا لە ناوچەکە نەکشاوەتەوە، تەنها هێزەکانی لە دەوروبەری ئێران دوورخستووەتەوە و هێزی هەواڵگری و توانای ئاسمانیی خۆی لە تورکیا، ئوردن و چەند ناوچەیەکی تر هێشتووەتەوە بۆ ئەوەی بۆ هەر گۆڕانکارییەک بە خێرایی بەکاریان بهێنێت.

یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و دۆخی ئەمنی
لە لایەکی تریشەوە، ڕۆژی ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکخستنەوەی تەواوەتیی هێزەکانی پێشمەرگەی لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیاند. لە ڕێوڕەسمی ٢١ی ئەیلولدا، ١١ فیرقە لە فەرماندەیی دەڤەری یەک و دەڤەری دوو، هێزەکانی پشتیوانیی یەک و دوو، لەگەڵ ئامری کۆماندۆ کۆکرانەوە. بەپێی ئامارەکان، کۆی ژمارەی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان لە هەرێمی کوردستان گەیشتە ٤٢١ هەزار و ٥٧١ کەس، کە هێزەکانی ناوخۆ ٨٧ هەزار و ٥٠٥ کەس، هێزەکانی ئاسایش ٤٢ هەزار و ٨٩٦ کەس، هێزی پێشمەرگە ١٥٢ هەزار و ١٨٢ کەس، و خانەنشینانی پێشمەرگە ١٣٩ هەزار و ١٥ کەسن.

هەڵسەنگاندن و نیگەرانییەکان
سەبارەت بە دۆخەکە، عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکوک، نیگەرانیی خۆی دەربڕی و ڕایگەیاند کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان و نەمانی سیستمی بەرگری لە هەولێر مەترسییەکی گەورەیە. ناوبراو ئاماژەی بەوە دا هەرێمی کوردستان پێشتر لەژێر هێرشی درۆنیی بەردەوامدا بووە و دەیان پێشمەرگە و هاووڵاتی شەهید و بریندار بوون. هەروەها ڕوونی کردەوە دوای کشانەوەی هاوپەیمانان، دەرفەتی زیاتر دروست دەبێت بۆ هێرشی زیاتر بەهۆی بوونی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕۆژهەڵات، مەترسییەکانیش گەورەتر دەبن و ئەگەری هێرشی زەمینیش زیاتر دەبێت بە بیانوی بوونی ئەو هێزانە.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە که دەبێت کورد یەک هەڵوێست و یەک ڕا بێت و حکومەتی هەرێم هێزەکانی بۆ هەر ئەگەرێک ئامادە بکات، بەتایبەت لە بەرامبەر ئەو گرووپانەی بە ناوی مقاوەمەی عێراقەوە دەناسرێن و خاوەنی چەکی پێشکەوتوون.

دیدگای بەرپرسانی سیاسیی هەرێم
لە بەرامبەردا، سەرکردە و بەرپرسانی هەرێم جەخت لە توانای پێشمەرگە دەکەنەوە. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەختی لەوە کردەوە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لەبەردەم بەرپرسیارێتییەکی مێژووییدان بۆ کارکردن بە یەکڕیزی، خێراکردنی پرۆسەی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی هێزێکی نیشتمانیی تۆکمەدا، لەگەڵ بەهێزکردنی دامەزراوە شەرعییەکانی هەرێم.
هەروەها جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرەڕای ئاماژەدان به کەموکوورییەکانی ڕابردوو، دڵنیایی دا که هێزی پێشمەرگە توانای تەواوی هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی خەڵکەکەی و دۆخی لەوە سەختتری تێپەڕاندووە. جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاریی/ زانیاری، باوەڕی تەواوی خۆی بە توانای دامەزراوە هەواڵگری و سەربازییەکانی هەرێم و عێراق دەربڕی در لە پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیدا.

جووڵەی داعش و پێویستیی ڕاگرتنی باڵانس
سەبارەت به دۆخی مەیدانی، زانیارییە هەواڵگرییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، تیرۆریستانی داعش خۆیان ڕێکخستووەتەوە و هێزەکانیان بە شێوەی مەفرەزەی بچووکی ٣ بۆ ٥ کەسی دابەش کردووە و لە ناوچە جێناکۆکەکان و پارێزگاکانی دیالە، سەلاحەدین، کەرکوک، ڕومادی و مووسڵ دەستیان بە جموجۆڵی ناسروشتی کردووە کە ئەمەش وەک خۆئامادەکردنێک بۆ قۆناغی دوای کشانەوەی هاوپەیمانان لێکدەدرێتەوە. لە قۆناغی نوێدا، هاوبەشییەکە لەگەڵ هاوپەیمانان دەگۆڕێت بۆ ڕاوێژ و هەواڵگری، فشارەکە زیاتر دەکەوێتە سەر شەڕی زەمینی؛ بۆیە لەسەر سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان پێویستە باڵانسی ورد لەنێوان ئەمریکا، ئێران، عێراق و تورکیا ڕابگرن و چیتر پشت بە تەنها لایەنێک نەبەستن، بەڵکو گرنگیی تەواو بە یەکڕیزیی ناوخۆیی بدەن بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر مەترسییەکی چاوەڕواننەکراو.

كشانهوه دوای نزیكهی چارهكه سهدهیهك
رۆژى 30 ى ئهیلول، ئهو وادهیهى بۆ كشانهوهى تهواوهتى هێزهكانى ئهمریكا و هاوپهیمانان له عێراق دیاریكرابوو، پاش چارهكه سهدهیهك كۆتایى هات.
زیانى گیانى و ماددى هێزهكانى ئهمریكا له عێراق
تێچووی دارایی جهنگ: (سێ تریلیۆن) دۆلاری ئهمریكی تێچووى زیانى ئهمریكایه له عێراق.
قوربانیانی ئهمریكا: كوژرانی نزیكهی (4500) و برینداربوونی (32000) سهربازى ئهمریكى له عێراق.
قوربانیانی هاوپهیمانان: كوژرانی (1400) سهربازى هاوپهیمانان.
قوربانیانی مهدهنی: دهیان ههزار عێراقی زیانیان بهركهوتووهو تهنها له جهنگی داعشدا 13,000 مهدهنی بوونهته قوربانی.
بوونى ئهمریكا له عێراق: زۆرێك له مێژوونووسان پێیان وابوو كه داگیركردنی عێراق خراپترین بڕیار بووه له مێژووی سیاسهتی دهرهوهی ئهمریكادا.
بهدوای خۆیدا ساڵانێك له ڕاپهڕین، پشێوی، و توندوتیژی له نێوان گرووپه شیعی و سوننییهكان هێنا، كه بووه هۆی كوژرانی نزیكهی دوو ههزارو 500 سهربازی ئهمریكی و دهیان ههزار عێراقی.
یهكهم جار نیه ئهمریكا عێراق جێدههێڵێت: له 18ی كانوونی دووهمی 2011دا، دوا كاروانی سهربازی ئهمریكا له سنوورهوه بهرهو كوێت پهڕییهوه، بهپێی ڕێككهوتننامهی ئاسایش كه كۆتایی ئهو ساڵهی وهك وادهی چوونهدهرهوهی تهواوی هێزهكان دیاری كردبوو.
كشانهوهى 2026: بهپێى ڕێككهوتنى ئهمریكا و عێراق، 30 ى ئهیلول دواین وادهیه بۆ كشانهوهى هێزهكانى ئهمریكا و هاوپهیمانان له عێراق و ههرێمى كوردستان.
كشانهوه لهبهرامبهر چیدایه؟: عێراق و ئهمریكا له ساڵی 2024دا لهسهر كشانهوه ڕێككهوتن.
بڕیار بوو گرووپه چهكدارهكان كه ئهمریكا به نزیك له ئێران تۆمهتباریان دهكات، هاوتهریب لهگهڵ كشانهوهی ئهمریكا چهكهكانیان ڕادهست بكهن، بهڵام ئهم ههنگاوه تا حوزهیرانی 2027 دواخرا و دهرفهتهكانی سهركهوتنی هێشتا نادیارن.
ئهركی جهنگیی ئهمریكا: ئهركى سهربازى و جهنگیی ئهمریكا، له ڕووبهڕووبوونهوهی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش له ساڵی 2021دا كۆتایی هات، سهربازه ئهمریكییهكان له وڵاتهكهدا تهنها وهك ڕاوێژكار و ڕاهێنهر خزمهتیان دهكرد.
كشانهوه داواكارى كێبوو؟:كشانهوهكه به یهكێك له داواكارییه سهرهكییهكانی عهلی زهیدی، سهرۆكوهزیرانی عێراق و گرووپه چهكدارهكان ئهژمار دهكرێت.
-
کشانەوەی ئەمریکا لە هەرێم تۆڵەی بێلایەنی کوردە یان گۆڕانی هاوکێشەکان لە ناوچەکە؟
|
-
کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێم؛ هەڵسەنگاندنی سیاسی و سەربازیی بۆ داهاتووی سەقامگیری چییە؟
|
-
گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە نیویۆرک؛ تاران تۆمەتەکانی واشنتۆن رەت دەکاتەوە و دۆناڵد ترەمپ هۆشداریی تووند دەدات
|
-
پەیامی نوێی ئۆجەلان سەبارەت بە داهاتووی شنگال، کۆتاییهاتنی ئەرکی مێژوویی پەکەکە و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا
|
-
عێراق دەچێتە قۆناغێکی نوێوە؛ پلانی حکومەت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چەک و هەڵوێستی فەرمیی ئەمریکا لەبارەی داهاتووی عێراق
|
-
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: توانای ئێران بۆ پهكخستنى جووڵهی نهوت ڕۆژ به ڕۆژ كهمتردهبێتهوه
|
-
وەزیری دارایی لەسەر دۆسیەی بەڕێوەبەری خانووبەرەی میری سلێمانی دەستی لەکار کێشایەوە
|
-
پاش کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان؛ مەسعود بارزانی: پێشمەرگە و سوپای عێراق هەڕەشەکان تێکدەشکێنن
|
-
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان: "کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان بە مانای کۆتاییهاتنی جەنگمان دژی تیرۆر نایەت"
|
|
|
|