12 کاتژمێر پێش ئێستا
252 جار خوێنراوەتەوە
نەخشە نوێیەکەی نەتەنیاهۆ؛ خوێندنەوەیەکی ستراتیژی بۆ هاوپەیمانییەکان و داهاتووی ناوچەکە
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە دەرکەوتنێکی نوێیدا نەخشەیەکی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەدەستەوە گرت، کە تیایدا ڕەهەندی جوگرافی و سیاسیی نوێ بۆ ناوچەکە پیشان دەدات و تێڕوانینی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی بۆ داهاتووی پەیوەندییەکان دەخاتە ڕوو.
ئاراستە گشتییەکانی نەخشەکە و دۆخی هەرێمی کوردستان
نەخشەکە وڵاتانی ناوچەکە نیشان دەدات و لە چەندین بۆنەدا ئاماژە بە پەیوەندییەکانی نێوان لایەنەکان دەکات. لەم چوارچێوەیەدا، هەرێمی کوردستان وەک دۆستی ئەمریکا لە نەخشەکە بە ڕەنگی زەرد دیاریکراوە. لە بەرامبەردا، عێراق وەک هاوپەیمان یان ژێر کاریگەریی ئێران ناودەبرێت و جەخت لەسەر هەڕەشەکان و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە دەکرێتەوە، بەتایبەت کە هێرشەکانی حەوتی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ وایکردووە ئیسرائیل لە چەند بەرەیەکەوە شەڕ بۆ مانەوە بکات و بنەماکانی ئاسایشی نەتەوەیی دابڕێژێتەوە.
دابەشبوونی میحوەرەکان و ڕەنگەکان لە نەخشەکەدا
نەتەنیاهۆ نەخشەی ناوچەکەی بەسەر سێ میحوەری سەرەکیدا دابەش کردووە کە ڕەنگدانەوەی سیاسەت و دوژمن و هاوپەیمانییە ستراتیژییەکانیدا:
ڕەنگی شین (میحوەری ئیسرائیل و هاوپەیمانەکان): شینی تۆخ بۆ پەیوەندیی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات دیاریکراوە. شینی ئاسمانیش ئەو وڵات و کیانانە دەگرێتەوە کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەکەدان، وەک ئەسیوپیا، سۆماڵیلاند، هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە سودان، هێزەکانی خەلیفە حەفتەر لە لیبیا، باشوری یەمەن و یۆنان.
ڕەنگی سەوز (میحوەری وڵاتانی سوننە): سەوزی تێر یان تۆخ بۆ چوار دەوڵەتی سەرەکیی هەرێمایەتی (سعودیە، تورکیا، پاکستان و میسر) دانراوە. سەوزی کراوەش بۆ وڵاتانی دۆستی سوننەکان تەرخان کراوە، دیارترینیان: سوریا، ئوردن، دەسەڵاتی فەڵەستین، قەتەر، کوەیت، حکومەتی یەکێتیی نیشتمانی لە لیبیا، قوبرسی تورکی، سودان، ئەریتیریا و هەروەھا ناوچەیەک لە یەمەن و لوبنان.
ڕەنگی بنەوشەیی مەیلەو سور (میحوەری ئێران): ئێران وەک هێزێکی هەرێمیی سەرەکی و ئەو وڵات و گرووپانەی لە عێراق، لوبنان و یەمەن نزیکن لە ئێران، بەم ڕەنگە دیاری کراون.

داهاتووی ململانێکان و دابەشبوونی نوێ
بە وتەی چاودێران، نەخشە نوێیەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە نەتەنیاهۆ پیشانیدا، ئاماژەیە بۆ دابەشبوونی نوێ لە ناوچەکە بۆ سەر سێ بەرەی (هاوپەیمانی سوننە، ئێران، و ئیسرائیل). ئەم دابەشبوونە تێپەڕینە بە قۆناغێکی نوێ و ئاڵۆزدا وەک پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی کە ئەمریکا بە جێهشتنی ناوچەکە دروستی کردووە، ئەمەش وایکردووە ناوچەکە و جیهان چاوەڕێی ململانێی ئەم جەمسەرگیرییە نوێیە بن.
-
چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیار لەسەر چەک و یاساکان دەدات؛ لیژنەی دارایییش دژی قەرزکردن دەوەستێتەوە
|
-
گرژییە سنوورییەکان؛ تاران و بەغداد لەسەر دۆسیەی ئۆپۆزسیۆنی ڕۆژهەڵات ڕێککەوتن
|
-
هەرێمی کوردستان؛ قەوارەیەک لەنێوان قوربانیدانی مێژوویی و مەترسیی لەدەستدانی شەرعییەتدا
|
-
نەخشە نوێیەکەی نەتەنیاهۆ؛ خوێندنەوەیەکی ستراتیژی بۆ هاوپەیمانییەکان و داهاتووی ناوچەکە
|
-
ناڕەزایەتیەکانی ئەوروپا لە چییەوە و بۆچی سەریانهەڵدا؟
|
-
ترەمپ: لەبارەی ئێران و ئۆکرانیا لەگەڵ ڕووسیا کۆدەبینەوە
|
-
جەنگی ژمارەکان لە بودجەدا؛ بەغدا و هەولێر لەسەر پشکی هەرێم و مووچە وەڵامی یەکتر دەدەنەوە
|
-
دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری دارایی؛ مەسرور بارزانی بڕیارەکەی ڕەتکردەوە و ئاوات شێخ جەناب لەسەر هەڵوێستەکەی بەردەوامە
|
-
جیهان بەرەو پشێوییەکی گەورە دەڕوات؛ کۆتایی ئەم هەموو شەڕ و ئاژاوەیە چی دەبێت؟
|
|
|
|