13   کاتژمێر پێش ئێستا 87 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: لەبارەی ئێران و ئۆکرانیا لەگەڵ ڕووسیا کۆدەبینەوە

سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، لەگەڵ ڕووسیا سەبارەت بە ئۆكرانیا و ئێران گفتوگۆ دەكەن، ئامادەیی خۆشی دەردەبڕێت لەگەڵ سەرۆكی ڕووسیا و چین كۆببێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، واشنتن لە ڕوی ئابوری و سەربازییەوە گورزی زۆر توند لە تاران دەوەشێنێت و هەوڵەكانی ئەمریكا بۆ گەمارۆدانی ئێران بەردەوامن، وتیشی دانوستانەكانیان لەگەڵ ڕووسیا لەبارەی ئۆكرانیا و كەیسی بارمتەكان بەڕێوەدەچێت.

سەرۆكی ئەمریكا باسی لەوەشكرد، هێزەكانی وڵاتەكەی فشارێكی چڕیان خستوەتە سەر ئێران، بەپێی چاودێرییەكانیشیان، ڕووسیا هیچ هەنگاوێكی لە بەرژەوەندیی ئێران نەناوە، ئەمەش پێشهاتێكی زۆر باش و ئەرێنیە.

بە وتەی ترەمپ، ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەكانی وڵاتەكەی لە دانوستاندان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی مۆسكۆ لەبارەی چەندین پرسی گرنگی وەك دۆسیەی ئێران، جەنگی ئۆكرانیا، دابینكردنی سوتەمەنیی گازوایل و چارەنوسی دەستگیركراو و بارمتەكان تا بگەنە ڕێككەوتنی هاوبەش.

دۆناڵد ترەمپ  دەڵێت، ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا گوێی لە ئامۆژگارییەكانم  نەگرتووە و فەڕەنسا بە دۆخێكی خراپدا تێدەپەڕێت.

سەبارەت بە ئۆكرانیاش وتی، ئۆكراینییەكان زێلینسكی سەرزەنشت دەكەن لەسەر كوژرانی خێزانەكانیان.

سەرۆكی ئەمریكا، باسی لەوەشكرد، دەبوو زیلینسكی زووتر شەڕەكە بوەستێنێت، رەنگە كاتی ئەوە هاتبێت كەسێكی تر بە ناوی ئۆكرانیا دانوستانەكان بكات، زیلینسكی، ئەگەر گوێی لە ئامۆژگارییەكانم بگرتایە، ماوەیەكی زۆر بووگەیشتبووە رێككەوتنێكی باشتر.

لە بەشێكی تری قسەكانیدا ترەمپ وتی، رازی نەبووم لەسەر كۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەگەڵ سەرۆكەكانی روسیا و چین، بەڵام كراوەم بۆ بەشداریكردن لە لوتكەیەكدا، دەكرێت لوتكەی سێ قۆڵی لەگەڵ سەرۆكەكانی ڕووسیا و چین بەڕێوەبچێت بۆ گفتوگۆكردن لەسەر داماڵینی چەكی ئەتۆمی.

لەبارەی خۆپیشاندانەكانی فەرەنساش ترەمپ وتی، ساڵانێك لەمەوبەر هۆشداریمدا بە ئیمانوێل ماكرۆن كە سیاسەتی سنوری كراوە دەبێتە هۆی كێشەی گەورە بۆ وڵاتەكەی، ئەوەی لە فەڕەنسا روودەدات زۆر خەمناكە، هۆكارەكەی كۆچبەرییە نەك قوتابخانەكان یان هیچ هۆكارێكی تر، سیاسەتەكانی كۆچبەری فەرەنسای وێران كردووە و چاكردنەوەی ئەو زیانانەی بەریكەوتوون قورس دەبێت.

پێشتر چەند میدیایەکی ئەمریکی و جیهانیی، لەبارەی مامەڵەی نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا  وڤلادمیر پوتین سەرۆکی رووسیا لەبارەی ئێران و ئۆکرانیا زانیارییان ئاشکرا کردبوو، هەر بەو هۆکارەش ئەمریکا چەند سزایەکی لەسەر ڕووسیا هەڵگرت.

  • چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیار لەسەر چەک و یاساکان دەدات؛ لیژنەی دارایییش دژی قەرزکردن دەوەستێتەوە

  • گرژییە سنوورییەکان؛ تاران و بەغداد لەسەر دۆسیەی ئۆپۆزسیۆنی ڕۆژهەڵات ڕێککەوتن

  • هەرێمی کوردستان؛ قەوارەیەک لەنێوان قوربانیدانی مێژوویی و مەترسیی لەدەستدانی شەرعییەتدا

  • نەخشە نوێیەکەی نەتەنیاهۆ؛ خوێندنەوەیەکی ستراتیژی بۆ هاوپەیمانییەکان و داهاتووی ناوچەکە

  • ناڕەزایەتیەکانی ئەوروپا لە چییەوە و بۆچی سەریانهەڵدا؟

  • ترەمپ: لەبارەی ئێران و ئۆکرانیا لەگەڵ ڕووسیا کۆدەبینەوە

  • جەنگی ژمارەکان لە بودجەدا؛ بەغدا و هەولێر لەسەر پشکی هەرێم و مووچە وەڵامی یەکتر دەدەنەوە

  • دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری دارایی؛ مەسرور بارزانی بڕیارەکەی ڕەتکردەوە و ئاوات شێخ جەناب لەسەر هەڵوێستەکەی بەردەوامە

  • جیهان بەرەو پشێوییەکی گەورە دەڕوات؛ کۆتایی ئەم هەموو شەڕ و ئاژاوەیە چی دەبێت؟

سەرەکی