×

2024-04-23 141 جار خوێنراوەتەوە

دەرکەوتنە سەیرەکانی کاندیدێک بونەتە هۆی شەرمەزاری بۆ نەوەی نوێ

دۆسیەی تایبەت


کاندیدێکی نەوەی نوێ بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەشێوەیەکی سەیر لەناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەردەکەوێت و هەڵسوکەوتەکانی بوونەتە جێگەی گاڵتەجاڕیی هاوڵاتییان.

هیمداد شاهین، یەکێکە لە کاندیدەکانی نەوەی نوێ بۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، چەند رۆژێکە دەستی بە بانگەشە کردووە و کۆڵانە و کۆڵان بەدوای دەنگدا دەگەڕێت.

لە یەکێک لە وێنەکاندا، کاندیدەکە دەردەکەوێت کە سەری کەسێک ماچ دەکات، بەکارهێنەرێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆی نووسیوە “لێسانەوەی سەر لەپێناو دەنگداندا”.

هەڵسوکەوتە سەیر و سەمەرەکانی ئەو کاندیدەی نەوەی نوێ زۆرن، لە شوێنێکی دیکە، لەگەڵ کەسێکی بەڕەگەز عەرەب دەرکەوتووە، چەندین جار دەکێشێت بەسەر سنگی کەسەکەدا و قسەیەکی بۆ دەکات، بەڵام بەهۆی ئەوەی میوزیک خراوەتە سەر ڤیدیۆکە دیار نییە قسەکەی چییە.

ئەو هەڵسوکەوتەی هیمداد شاهین، بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هێناوەتە سەر خەت، هەندێکیان بە گاڵتەجاڕییەوە باس لەوە دەکەن “نەوەی نوێ لەپێناو دەنگداندا ئامادەیە هەموو کارێکی نەشیاو بکات”.

  • ساڵیادی کۆمەڵکوژیی دێرسیم

  • ڕێگای گەشەپێدانی تورکیا عێراق ئێران پرۆژەیەک کە کورد بۆ ١٠٠سالی ڕابردوو دەگێڕێتەوە

  • سێ مووچە دەفەوتێت؛ کێشە داراییەکانی هەولێر و بەغداد قوڵتر دەبنەوە

  • ئێن ئاڕ تی تێکەوت؛ وردەکاریی رێککەوتنی نێوان پارتی و نەوەی نوێ ئاشکرا بوو

  • زیندان و راوەدوونان؛ دوو دیارییەکەی دەستی کابینەی نۆیەم بۆ رۆژنامەنووسان

  • کۆتای ئێزدییەکان؛ 29 کاندید شەڕ لەسەر بەدەستهێنانی کورسییەک دەکەن

  • سێ شار و سێ دیداری نێودەوڵەتیی؛ خەرجکردنی دەیان ملیار دینار بەبێ هیچ سوودێک

  • پاکتاوکردنی نەیارەکانی مالیکی؛ سەدر و حەلبووسی پاشان بارزانی

  • وردەکاری و هۆکاری دوورخستنەوەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا بوو

سەرەکی