×

2024-09-07 184 جار خوێنراوەتەوە

ئاسایش و دیموکرات پێچەوانەی یەکدی ڕاگەیاندراو بڵاودەکەنەوە

ناوەندی هەواڵ

حیزبی دیموکرات لە ڕاگەیاندراوكدا ئاشکرایکردووە، لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردوودا بێهزاد خوسرەوی، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، نیشتەجێ لە شاری سلێمانی لەلایەن دەزگای ئاسایشی حکوومەتی هەرێم لەم شارە ڕادەستی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کراوە.

پێشتر دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕونکردنەوەیەکدا، وەڵامی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەناوی دایەوە و دەڵێت، "بێهزاد خەسرەوی" لەسەر داوای خۆی گەڕێندراوەتەوە بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران و ئاشکرایکردووە، بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی مانەوە و نیشتەجێبوون لەلایەن ئاسایشی سلێمانی لەناو شاری سلێمانی دەستگیردەکرێت، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە مۆڵەتی مانەوە و نیشتەجێبونی لە هەرێمی کوردستان نیە و په یوه ندى به كارى سیاسى یه وه نیه، بۆیە دوای دەستگیرکردنی و لەسەر داوای خۆی داوای گەڕانەوەی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە، بۆ ئەم مەبەستەش ئاسایشی سلێمانی بەڵێن نامەیەکی یاسایی پێ واژۆ دەکات، کە داواکار لەسەر خواستی خۆی دەیەوێ بگەڕێتەوە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، دواتر ڕێکارە یاساییەکانی گەڕانەوەی لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانی بۆ جێبەجێ کراوە .

دەقی ڕاگەیەندراوی ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات لەبارەی گرتن و ڕادەستکردنی بێهزاد خوسرەوی بە کۆماری ئیسلامیی ئێران:

لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردوودا بێهزاد خوسرەوی، خەڵکی سەقز، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، نیشتەجێ لە شاری سلێمانی لەلایەن دەزگای ئاسایشی حکوومەتی هەرێم لەم شارە دوو جار بانگ کراوە و جاری دووهەم دوای چەند ڕۆژ بەندکردن و ڕاگرتن، ڕادەستی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کراوە.

لە ڕاگەیەندراوی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە شاری سلێمانی هۆکاری گرتن و ڕادەستکردنی بێهزاد خوسرەوی بە کۆماری ئیسلامیی بۆ ئەوە گەڕێندراوەتەوە کە ناوبراو مۆڵەتی نیشتەجێ بوون لە هەرێمی کوردستانی نەبووە و هیچ پێوەندییەکی تەشکیلاتیی بە لایەنێکی سیاسییەوە نەبووە.

پێچەوانەی ئەوەی لەو ڕاگەیەندراوەی دەزگای ئاسایشدا هاتوە، بێهزاد خوسرەوی ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە لەگەڵ دایک و خوشکی لە هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی دەژین و بەپێ هەموو بەڵگە بەردەستەکان، لە نشینگەی شاری سلێمانی ئیزنی مانەوە و نیشتەجێبوونیان وەرگرتووە و مانەوەیان لەو شارە یاسایی و بەپێی ڕێوشوێنەکانی حکوومەتی هەرێم بووە، تەنانەت وەک پەناخوازی سیاسی لە کۆمیساریای بەرزی پەنابەران، نوێنەرایەتیی UN لە هەرێمی کوردستان ناوی تۆمار کردوە. هەروەها ماوەی 7 ساڵە خۆی و بنەماڵەکەی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوون و لە هەموو ئەو ماوەیەشدا لە چوارچێوەی یاسا و ڕێوشوێنەکانی حکوومەتی هەرێم لە سلێمانی ژیاوە و هیچ لادان و سەرپێچییەک لە ناوبراو ڕووی نەداوە کە لە مەحکەمە و دادگایەکدا لەسەری سەلمابێت.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕادەستکردنی بێهزاد خوسرەوی بە کۆماری ئیسلامیی ئێران مەحکووم دەکا و ڕادەگەنێت کە دۆسیەی گرتنی بێهزاد دەبوا بەپێی یاسا لە دەزگای دادی هەرێمی کوردستاندا بڕیاری لەسەر درابا، نەک ناوبراو کە ئەندامی حیزبێکی سیاسیی دژبەری کۆماری ئیسلامی و پەناخوازی سیاسی نیشتەجێ لە هەرێمی کوردستانە، لەلایەن دەزگای ئاسایشی سلێمانییەوە ڕادەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرابا. 

بۆیە وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتی لەو ڕووداوە داوای زانیاری و ڕوونکردنەوەی پتر لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەکان و هەروەها بەدواداچوونی یاسایی بۆ ئەو بابەتە دەکەین.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەندی تەشکیلات

١٧ی خەرمانانی ١٤٠٣ (٧/٩/٢٠٢٤)

  • وانه‌بێژانی هەرێمی کوردستان مووچه‌ى مانگى نۆ چۆن وه‌رده‌گرن؟

  • هاوسه‌رۆكى كه‌جه‌كه‌: گەلی کورد حەقیقەتی بنەماڵەی بارزانی بینی

  • بەمزووانە دابەشكردنی زەوی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا دەستپێدەكات

  • به‌راوردى تۆمارى ده‌نگده‌ران له‌ سێ خولى هه‌ڵبژاردندا

  • وەزیری خوێندنی باڵا بەگرێبەستکردنی وانەبێژانی واژۆکرد

  • هێزەکانى 70 'هەژمارى من' یان رەتکردەوە

  • بۆ زیادکردنى مووچە شاندێکى هەرێم دەچێتە بەغدا

  • کۆمیسیۆن: 22 سکاڵا لەسەر بانگەشەى هەڵبژاردنەکان تۆمارکراوە

  • مەسرور بارزانی لە پێناو کەس و کۆمپانیاکانی ئامادەنیە نرخی سوتەمەنی دابەزێنێت و کەمیبکاتەوە

سەرەکی