2025-01-19 304 جار خوێنراوەتەوە

دەم پارتی: کێشەی کورد لە توركیا بە لەناوچون چارەسەر ناکرێن

هاوسەرۆكی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) داواى دووبارە سەردانیکردنى شاندەکەیان بۆ ئیمراڵى دەکات و دەڵێت، کێشەی کورد لە توركیا بە لەناوچون چارەسەر ناکرێن، دەبێت دەرگاکان بکرێنەوە.

تونجەر باكرهان، هاوسەرۆكی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دوای کۆبونەوەی گروپی پەرلەمانی حزبەکەی لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند، هیوادارن بە زوترین كات شاندەكەیان سەردانی ئیمرالی بكەنەوە و كۆبونەوەی دوەم ئەنجامبدەن.

تونجەر باكرهان، ، نازانن کەی شاندەكەیان لێدوان دەدات بۆئەوەی جارێكی دیكە سەردانی ئیمرالی بكەنەوە و كۆبونەوە ئەنجامدەدەن، بەڵام هیوادارە بە زوترین کات ئەوە ڕوبدات و داواكاری ئەوانیشە.

وتیشى، ئێمە نازانین هەڵوێستی ئیمرالی لەبارەی چەك دانانەوە چۆن دەبێت، پێویستە شاندەکە بچێتەوە ئەوێ و دەبێت دەرگاکان بکرێتەوە.

وەک باکر هان ئاماژەى بۆدەکات، گرفتەکان بە پشتگوێخستن چارەسەر ناکرێن،گرنگە لە ئێستادا کێشەی کورد هەیە، کێشەی دیموکراتیزەکردنی تورکیا هەیە كە بە لەناوچون چارەسەر ناکرێن.

 

  • دیداری شاندی دەم پارتی لەگەڵ ئۆجەلان لە ئیمرالی کۆتاییهات

  • حكومەتی هەرێم و عێراق لەسەر هێرشە درۆنییەكان وەڵامی یەكتر دەدەنەوە

  • ئەمریكا.. لە تەکساس لافاوە و لە كالیفۆرنیاش ئاگر

  • سوپاسالاری ئێران: ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتەوە، ئەمجارە ئەمەریکاش ناتوانێت ناتانیاهۆ ڕزگار بکات

  • زاگرۆس هیوا: یەکەم گروپی گەریلا لە 10 بۆ 12 ئەم مانگە لە سلێمانی چەکەکانیان دادەنێن

  • ئەلمۆنیتۆر: نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سوریا لەگەڵ مەزلوم عەبدی و مەسرور بارزانی کۆ دەبێتەوە

  • زۆرترین کەس لە تاران و کرماشان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل کوژراون

  • بەشی زۆری ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکەی سلێمانی دەستگیر کراون

  • چۆن دەزگای هەواڵگری مۆساد دزەی کردە ناو ئێران و سیستمە بەرگریییەکانی لەناو برد؟

سەرەکی