2024-07-23 381 جار خوێنراوەتەوە

سۆران عومەر:عێراق داوای پارەی سندوقی خانەنشینی هەرێم دەکات کە نیەتی

ناوەندی هەواڵ

حکومەتی هەرێم 32 ساڵە مانگانە لەسەدا 7ی موچەی  لەفەرمانبەران بڕیوە بۆ سندوقی خانەنشینی، بەڵام تاکو ئێستا سندوقی نەبووەو نازانرێت ئەو پارەی چی لێکردووە.

کاتێک بەبڕیاری دادگای فیدراڵی موچەی خانەنشینی هاوتای عێراق دەکرێت لەسندوقی خانەنشینی عێراق موچەی خانەنشینی مەدەنی و سەربازی دەدرێت، بەڵام پێویستە حکومەتی هەرێم پارەی لێبڕینی چەندین ساڵی ڕابردوی فەرمانبەران تەسلیمی سندوقی خانەنشینی عێراق بکات، جگە لەوە وردبینی لەدۆسێی خانەنشینان دەکرێت بەتایبەت سەربازی کە پڕە لە ناموستەحەق و نایاسایی.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بەپێی یاسای ژمارە (9)ی ساڵی (2014) یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق مانگانە 25%ی موچەی فەرمانبەران دەخڕیتە سندوقی خانەنشینی10%ی لەموچەی فەرمانبەران دەبڕدرێت و 15% حکومەت تەمویلی سندوقەکە دەکات.

دەشڵێت، لەسەرەتای ئەمساڵەوە کەمووچە لەعێراقەوە هاتووە ئەو لێبڕینەی خانەنشینی عێراق لەموچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بڕیوەو داخڵی سندوقی خانەنشینی کردووە.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، عێراق موچەی خانەنشینی لەسەرەتای مانگ لە سندوقی خانەنشینی دەدات نەک لەبوجەی گشتی، ئەو سندوقەی عێراق ترلیۆنان دیناری تێدایەو وەبەرهێنانی پێ دەکرێت خانەنشین چاوەڕێ ناکات تاکو کۆتایی مانگ موچە دەدرێت ئەو لێبڕینی مانگانەی خانەنشینی بۆیە داوە تاکو لەخانەنشین بونی دا بەزەمانەتەوە مانگانە موچەکەی لەو سندوقە وەربگرێت

  • کێشەی گەرووی هورمز و هەڕەشەی سزای ئەمریکا؛ کۆمپانیای "سۆمۆ" سزا دەدرێت؟

  • ڕێککەوتنی سیاسی بۆ تێپەڕاندنی خشتەکان؛ بۆچی سەردانەکەی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا یەکلاکەرەوەیە؟

  • عێراق هەناردەی نەوتی لە گەرووی هورمزەوە گەیاندووەتە دوو ملیۆن بەرمیل

  • بانكه‌ بازرگانییه‌كانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانى ڕاپه‌رین و هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌م ده‌كرێنه‌وه‌

  • عێراق رێکارەکان توند دەکاتەوە و هەرێمی کوردستان ناچار بە جێبەجێکردنی سیستەمی نوێی دارایی دەکرێت

  • داتاى خه‌رجی مووچه‌و به‌كاربردنی به‌شێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی عێراق

  • شاکاری گواستنەوە یان زیانی دارایی؟ بە بەهای زیاتر لە دوو ترلیۆن دۆلار ئۆتۆمبێل لە کوردستاندا هەن

  • زیانە نەبینراوەکەی کاره‌ساته‌که‌؛ ئەو دوو ئاگرەی گیرفانی قۆرخکارانی پڕکرد و سییەکانی سلێمانی سووتاند

  • بە ئەلیکترۆنیکردنی گومرگەکانی هەرێم؛ بەغدا کۆنترۆڵی داهاتە داراییەکان توندتر دەکات

سەرەکی