×

2024-08-15 476 جار خوێنراوەتەوە

تەندروستی جیهان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمونەوە باری نائاسایی راگەیاند

ناوەندی هەواڵ

سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرایکردووە، بەهۆی بڵاوبونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی ئاوەڵەی مەیمون و بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان ناچاربووین باری نایاسی ڕابگەیەنین. 

تێدرۆس ئه‌دهانۆم، سه‌رۆكی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ لیژنەی فریاگوزاری رێکخراوەکە کۆبووەتەوە و بۆ چوونی خۆیان لەسەر ڤایرۆسی ئاوەڵەی مەیموون پێ ڕاگەیاندم، بارودۆخەکە نایاساییە و ڤایرۆسێکی جیهانیە، بۆیە بووەتە جێگای نیگەرانی و ترس لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەمساڵدا بارودۆخەکە گۆڕاوە و بەراورد بەساڵی ڕابردوو ئەو ڤایرۆسە %160 زیادیکردووە.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو سه‌رۆكی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ئاشکریکرد، لەم ڕۆژانەدا کۆبونەوەیەکی بەپەلە  ئەنجامدەدەین، به‌ ئامانجى هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ و رێگریکردن له‌ مه‌ترسیی په‌تای ئاوڵه‌ى مه‌یمون كه‌ به‌شێكی زۆر له‌ وڵاتانی ئه‌فریقای گرتووەته‌وه‌.

ئاوڵەی مه‌یمون، نه‌خۆشیه‌كی ڤایرۆسیی گوازراوه‌یه‌ بەشێویەکە‌ له‌ ئاژه‌ڵه‌وه‌ بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه‌، و یەکەم جار لە ساڵی 1970 لە مرۆڤدا دۆزرایەوە، هەروەها به‌هۆی به‌ریه‌ككه‌وتنی ڕاسته‌وخۆشه‌وه‌ له‌ مرۆڤه‌وه‌ بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه‌.

  • ویستی کودەتا بکات

  • ڕاگەیاندنی ڕێككەوتنی ئازادكردنی هەزار فەلەستینی بە مافی ڤیتۆی ئیسرائیلەوە لە ئان و ساتتدایە

  • هێرشدەكرێتە سەر هێڵی بۆری "تورك ستریم" و ڕوسیا بە كارێكی تیرۆریستی ناویدەبات و ئۆكرانیا تۆمەتبار دەكات

  • ئوردن بۆردومانی باشوری سوریای دەستپێكرد

  • بەهێزترین سوپاکانی جیهان و وڵاتانی عەرەبی بۆ ساڵی 2025

  • بلومبێرگ: ڕه‌نگه‌ ئاگره‌كه‌ى كالیفۆرنیا به‌هۆى كێبڵى كاره‌باییه‌وه‌ دروست بووبێت

  • زیانەكانی ئاگرە شەش ڕۆژییەكەی ئەمریكا

  • ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی: ئەمریكا تاڵیبان دژی ئێران و داعش بەكاردەهێنێت

  • سوپای پاسداران هەڕەشە دەكات؛ "خۆمان بۆ جەنگێكی گەورە ئامادەكردووە

سەرەکی