×

لەشکرکێشییەکانی تورکیا
2024-08-22 375 جار خوێنراوەتەوە

لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق: حکومەتی هەرێم دەرئەنجامی لەشکرکێشییەکانی تورکیا لە ئەستۆ دەگرێت

ناوەندی هەواڵ

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ،حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هۆکاری دەستدرێژیی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێم دەزانێت و دەڵێت،"حکومەتی هەرێم بەرپرسیارە لە دەستدرێژییەکانی تورکیاودەرئەنجامەکانی لەشکرکێشی تورکیا لە ئەستۆ دەگرێت بەو پێیەی بەرپرسیارە لە مەلەفی ئەمنی ئەوناوچانەی تورکیا داگیری دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە22ی ئابی2024، عەلی ئەلبەنداوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق،ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێزە کوردییەکان کە مەبەست لێی هێزەکانی سنووری پارتی دیموکراتی کوردستانە، سەرەڕای لەشکرکێشی تورکەکان ڕووبەڕووی تورکەکان نەبوونەوە کە بەدرێژایی چەندین کیلۆمەتر بنکەی سەربازیی و بازگەیان لەناوخاکی هەرێم داناوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق،دەشڵێت، دەبێت حکومەتی عێراق هەوڵەکانی چڕتر بکاتەوە بۆ ڕاگرتنی تورکیا، چ لە ڕووی دیپلۆماسییەوە بێت یان سەربازی".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "تورکیا بیانووی شەڕکردن لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان بەکاردەهێنێت بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین بڕی خاکی عێراق، ئەوەش نابێت جێگەی قبوڵکردن بێت.

ئەوەی جێگای سەرنجە تورکیا بە قوڵایی 150کم لەسنوورەکانی هەرێمەوە دەچێتە ناو خاکی عێراق بۆ دانانی بنکە سەربازییەکان، ئەوە جگە لە بۆردومانی بەردەوام  و ئاوارەبوونی بەردەوامی زۆرینەی دانیشتوان لە گوندەکان. 


  • هەپەگە : کوشتن و بریندارکردنی ژمارەیەک سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

  • چوار پرس تەوەری سەرەکی گفتۆگۆی نێوان پزیشکیان و تاڵەبانییە

  • سەرۆککۆماری ئێران گەیشتە سلێمانی

  • كه‌نه‌كه‌: باشوری کوردستان پڕە لە دەزگای سیخوڕیی وڵاتانی دەوروبەر

  • خوێندكارانى پۆلى 12 لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا تۆمار دەکەن

  • سەرۆک کۆمارى ئێران گەیشتە هەرێمی کوردستان

  • حکومەتى هەرێم لەبارەى مووچە ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

  • ئامانجى سەردانەكەی پزیشكیان بۆ هه‌رێم ئاشكرادەكرێت

  • هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینى پێشمەرگە دوادەکەوێت

سەرەکی