×

2024-08-22 159 جار خوێنراوەتەوە

توندوتیژی بەرامبەر رۆژنامەنووسان لە هەرێمی كوردستان لە هەڵکشاندایە

ناوەندی هەواڵ

رێکخراوی پەیامنێرانى بێسنوور رایگەیاندووە، لە هەرێمی کوردستان توندوتیژی دژ بە رۆژنامەنووسان لە هەڵکشاندایە، تەنها لە مانگی رابردوودا رۆژنامەنووسێك کوژراوە، پێنج رۆژنامەنووسیش دەستگیرکراون، ئەوە بێجگە لەوەی کە  یەکێکیش سزای زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.

رێکخراوی پەیامنێرانى بێسنوور لەدوایین راپۆرتییدا کە بڵاویکردووەتەوە ئاشکرایکردووە، توندوتیژییەکان لە دژی رۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان بەردەوام لە هەڵکشاندایە و نموونەی کوشتنی رۆژنامەنووس "موراد میرزا ئیبراهیمی" هێناوەتەوە، کە مانگێک لەمەوبەر بەهێرشی ئاسمانی تورکیا کوژراوە و هۆکاری کوشتنەکەشی دیارنیە.

رێکخراوەکە ئاماژە بە دەستگیرکردنی"نیژیار محەمەد"ـی کردووە کە رۆژی 13ـی مانگی رابردوو لە پارێزگای دهۆک بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر دەستگیرکراوە.

رۆژی 3ـی ئەم مانگە هێزەکانی ئاسایشی دهۆک لە ساڵیادی کوشتنی رۆژنامەنووس ویداد حسێندا هێرشیانکردەسەر رۆژنامەنووس ئۆمێد بەڕووشکی، هاوكات 29ـی مانگی رابردوو رۆژنامەنووسێكی بەشی عەرەبی ماڵپەڕی رۆژنیوز سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە، تەنیا بەبیانووی ئەوەی بیروبۆچوونی لە پەکەکەوە نزیکە. 

  • هەپەگە : کوشتن و بریندارکردنی ژمارەیەک سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

  • چوار پرس تەوەری سەرەکی گفتۆگۆی نێوان پزیشکیان و تاڵەبانییە

  • سەرۆککۆماری ئێران گەیشتە سلێمانی

  • كه‌نه‌كه‌: باشوری کوردستان پڕە لە دەزگای سیخوڕیی وڵاتانی دەوروبەر

  • خوێندكارانى پۆلى 12 لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا تۆمار دەکەن

  • سەرۆک کۆمارى ئێران گەیشتە هەرێمی کوردستان

  • حکومەتى هەرێم لەبارەى مووچە ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

  • ئامانجى سەردانەكەی پزیشكیان بۆ هه‌رێم ئاشكرادەكرێت

  • هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینى پێشمەرگە دوادەکەوێت

سەرەکی