×

2024-08-29 162 جار خوێنراوەتەوە

دژی گۆڕینی زەوییەکانیان لە کشتوکاڵییەوە بۆ نیشتەجێبوون جوتیارانی ڕانیە گردبوونەوە

ناوەندی هەواڵ

بەشێک لە جوتیارانى ڕانییە لە دژى گۆڕینى زەوییە کشتوکاڵیەکانیان بۆ یەکەى نیشتەجێبوون گردبونەوە و داوا دەکەن دەست لە زەوییەکانیان هەڵبگرن،  رایدەگەیەنن، ئەو زەوایانە خەزێنەی شارەکەن بەرهەمی گەنمی ئەو زەیانە بەشی دانیشتوانی ڕانیە بە تەواوی دەکات.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 29-8-2024، جوتیارانى سنورى ڕاپەڕین لە بەردەم شارەوانی ڕانیە لە دژی گۆڕینی ڕەگەزی زەوییەکانیان لە کشتوکاڵییەوە بۆ نیشتەجێبوون گردبوونەویەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا و لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا نوێنەرى جوتیاران رایگەیاند،  وەک خاوەن زەوییەکانی کەرتی چواری بۆسکێن لەگەڵ کەرتی سێی سەدی فەقیرە، خاوەنی نزیکە 2000 ددۆنم زەوى کشتوکاڵین و پێمان وایە ئەو زەوایانە خەزێنەی شارەکەن بەرهەمی گەنمی ئەو زەیانە بەشی دانیشتوانی ڕانیە بە تەواوی دەکات، بۆیە داواکارین دەستی لێهەڵبگرن.

دەشڵێت، بەشێکمان قبوڵمانە کە زەویەکانمان لێوەربگیرێت، بەڵام نەکرێت بە یەکەی نیشتەجێبوون، ئەگەر ئەو زەویانە نەمێنن ڕانیە یەک بستی زەوی کشتوکاڵی بەراوی نامێنێت، داواکارین دەستی لێهەڵبگیرێت، چونکە ئەو زەویانە خاوەنی خاکێکی باشە و خاکی ڕەشی نەرمەڵانە، بە پێی یاساش نە بۆ بینای بازرگانی نە بۆ نیشتەجێبوون دەست نادەن.

بەوتەى نوێنەرەکەى جوتیاران بەشێکی ئەو زەویانە تاپۆیە بەشێکی دیکەشی تەملیکە کە لەسەر تەملیکەکان بەشیکی زۆر باخیی بە مۆڵەتی تێدایە و کردنیان بە یەکەی نیستەجێبوون کارەساتە و تیکدانی ژینگەیە.

 

  • شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

  • هاتووچۆی سلێمانی بڕیارێک لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەردەکات

  • تورکیا بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ھێرشەکەی سەر کەمپی مەخموری گرتە ئەستۆ

  • لەسەر دۆسییەی كوشتنی نارین گۆران دادگا بڕیاری زیندانیكردنی بۆ هەشت كەس دەركرد

  • باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

  • هەپەگە : کوشتن و بریندارکردنی ژمارەیەک سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

  • چوار پرس تەوەری سەرەکی گفتۆگۆی نێوان پزیشکیان و تاڵەبانییە

  • سەرۆککۆماری ئێران گەیشتە سلێمانی

  • كه‌نه‌كه‌: باشوری کوردستان پڕە لە دەزگای سیخوڕیی وڵاتانی دەوروبەر

سەرەکی