×

2024-08-29 154 جار خوێنراوەتەوە

بەغدا بڕە پارەیەکى دیکەى نارد لیستی مووچە ڕادەگەیەنرێت

ناوەندی هەواڵ

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم رایگەیاند، بڕی270 ملیار دیناری دیكە گەیشتە سەر هەژماری بانكی هەرێم لە قى بانکى هەولێر و بڕیارە رۆژی یەكشەممە لیستی مووچە رابگەیەندرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29-8-2024، میدیاى گۆڕان لە سەرچاوەیەکى بانکى ناوەندى عێراق لقى هەولێر بڵاویکردەوە، نوسراوى خەرجکردنى 270 ملیار دینارى دیکەى دەستە و وەزارەتەکان گەیشتوەتە بانکەکەیان و کۆى پارەى گەیشتو تا ئێستا بۆ موچە گەیشتوەتە 819 ملیار دینار.

دەشڵێت، ئەو پارەیەى هاتوە نازانرێت بۆ کام مانگ و چ بەشێک مووچەخۆران و فەرمانبەرانە و پەیوەندیی بە 36 ملیار دینارەکەى مانگى حەوتەوە نییە.

لە زانیارییەکاندا هاتووە، سەرەتاى هەفتەى داهاتوو لەلایەن وەزارەتى دارایى هەرێمەوە لیستى مووچە رادەگەیەنرێت و دەست بەدابەشکردنى مووچە دەکرێت.

نزیکەى دوو مانگ بەسەر دابەشکردنى مووچەى مانگى شەش تێدەپەڕێت، بەهۆى دواکەوتنى مووچەش بەشێکى زۆر لە فەرمانگە حکومییەکان دەستیان بە بایکۆتکردنى دەوام کردووە.

  • شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

  • هاتووچۆی سلێمانی بڕیارێک لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەردەکات

  • تورکیا بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ھێرشەکەی سەر کەمپی مەخموری گرتە ئەستۆ

  • لەسەر دۆسییەی كوشتنی نارین گۆران دادگا بڕیاری زیندانیكردنی بۆ هەشت كەس دەركرد

  • باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

  • هەپەگە : کوشتن و بریندارکردنی ژمارەیەک سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

  • چوار پرس تەوەری سەرەکی گفتۆگۆی نێوان پزیشکیان و تاڵەبانییە

  • سەرۆککۆماری ئێران گەیشتە سلێمانی

  • كه‌نه‌كه‌: باشوری کوردستان پڕە لە دەزگای سیخوڕیی وڵاتانی دەوروبەر

سەرەکی