×

2024-08-30 128 جار خوێنراوەتەوە

لە غەززە شەڕ دەوەستێت

ناوەندی هەواڵ

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە، بەمەبەستی دەستپێکردنی هەڵەمەتی کوتانی منداڵان دژی ئیفلیجی، ئیسرائیل و حەماس لەسەر ئاگربەستی کاتی گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

ئاژانسی رۆیتەرز لەسەر زاری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە بڵاویکردووەتەوە، نوێنەری تەندروستیی جیهانیی لە کەرتی غەززە رایگەیاندووە، لە ئێستادا 640 هەزار منداڵ لە غەززە دەژین، بە مەبەستی پاراستنیان لە نەخۆشیی ئیفلیجیی منداڵان، لە سێ شوێنی جیاواز لە رۆژی یەکشەممەوە دەستدەکرێت بە کوتانیان دژی نەخۆشی ئیفلیجی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هەڵمەتەکە سێ رۆژ بەردەوام دەبێت، لە کاتژمێر 06:00ـی بەیانی تا 03:00 دوانیوەڕۆ و لەو سێ رۆژەدا شەڕ دەوەستێت و چەکەکان بێدەنگ دەکرێن و ئاگربەست ڕادەگەیەنرێت.

دەزگای فریاگوزاریی کاری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستینی (UNRWA) پێشتر رایگەیاندبوو، دوای 25 ساڵ یەکەم حاڵەتی ئیفلیجیی منداڵان لە غەززە تۆمارکراوە.

  • ئەمریکا نایەوێت ئیسرائیل و ئێران ڕاسته‌وخۆ ڕوبه‌ڕووى یه‌كتر ببنه‌وه‌

  • وتەبێژی تەندروستی جیهانی: بەدرێژایی تەمەنی کارکردنم هاوشێوەی جەنگی غەززەم نەبینیوە

  • ساڵێک بەسەر جەنگی غەززە تێدەپەڕێت و ئامارەکان جیهانیان شۆک کردووە

  • سودانی لەبارەی مەترسییەکان و دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە نامەیەك بۆ ئەمریكا و یەكێتی ئەوروپا دەنێرێت

  • فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیله‌.. تاوتوێى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران ده‌كه‌ن

  • ئیسرائیل کوژرانی 21 سەرکردەی حیزبوڵای ڕاگەیاند

  • ئیسرائیل هەڕەشەى وەڵامدانەوە لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دەکات

  • ئیسرائیل گفتوگۆی چڕ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئەنجام دەدات

  • سوپای ئیسرائیل داوا لە 25 گوندی لوبنان دەکات چۆڵی بکەن

سەرەکی