2024-09-04 594 جار خوێنراوەتەوە

ناوی ئەو بانکانە بڵاوکرایەوە کە مووچەی مووچەخۆرانی لێ بە بانکی دەکرێت

ناوەندی هەواڵ

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ژمارە و ناوی ئەو بانکە مۆڵەتپێدراوانەی لە هەرێم بڵاوکردەوە کە مووچەی مووچەخۆرانی لێ بەبانكی دەكرێت، بەپێی نوسراوەکە  لەکۆی حەوت بانکی حکومەتی عێراق یەک بانکیان کە بانکی بازرگانی عێراقە لقی لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک هەیە.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمای عێراق ڕایگەیاند: لە وەڵامی نووسراوێکی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق کە پەیوەستە بە پرسی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بانکی ناوەندیی عێراق لیستی ناوی ئەو بانکانەی ناردووە بۆ دادگای فیدڕاڵی کە مۆڵەتپێدراون و لە هەرێمی کوردستان لقیان هەیە و کاردەکەن.

دەشڵێت، بەپێی نووسراوەکە لە کۆی 66 بانکی مۆڵەتپێدراو 39 بانکیان لقیان لە شارەکانی هەرێم هەیە، لەو ژمارەیەش 34 بانک لقیان لە هەولێر، 18 لق لە سلێمانی و 11 بانکی دیکەشیان لقیان لە دهۆک هەیە.

 بەوتەی ئەندامەکەی لیژنەی دارایی،بەپێی زانیارییەکانی ناو لیستی بانکەکان لەکۆی حەوت بانکی حکومەتی عێراق  یەک بانکیان کە بانکی بازرگانی عێراقە لقی لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک هەیە

  • عێراق هەناردەی نەوتی لە گەرووی هورمزەوە گەیاندووەتە دوو ملیۆن بەرمیل

  • بانكه‌ بازرگانییه‌كانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانى ڕاپه‌رین و هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌م ده‌كرێنه‌وه‌

  • عێراق رێکارەکان توند دەکاتەوە و هەرێمی کوردستان ناچار بە جێبەجێکردنی سیستەمی نوێی دارایی دەکرێت

  • داتاى خه‌رجی مووچه‌و به‌كاربردنی به‌شێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی عێراق

  • شاکاری گواستنەوە یان زیانی دارایی؟ بە بەهای زیاتر لە دوو ترلیۆن دۆلار ئۆتۆمبێل لە کوردستاندا هەن

  • زیانە نەبینراوەکەی کاره‌ساته‌که‌؛ ئەو دوو ئاگرەی گیرفانی قۆرخکارانی پڕکرد و سییەکانی سلێمانی سووتاند

  • بە ئەلیکترۆنیکردنی گومرگەکانی هەرێم؛ بەغدا کۆنترۆڵی داهاتە داراییەکان توندتر دەکات

  • هەوڵەکان بۆ چارەسەری قەیرانی بەنزین چڕ دەبنەوە؛ ١٦٩ پەرلەمانتار گوشار دەخەنە سەر زەیدی و  سامانە سروشتییەکانیش وەڵامی بەغدا دەداتەوە

  • لە نێوان چاپکردنی دراو و قەرزی ناوخۆییدا؛ کورتهێنانی دارایی بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دوا دەخات

سەرەکی