×

2024-09-08 105 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆك كۆماری ئێران سەردانی عێراق و هەرێم دەکات

ناوەندی هەواڵ

بڕیارە سەرۆک کۆماری ئێران بە سەردانێکی فەرمی بگاتە عێراق و دواتر سەردانی هەرێمی كوردستان بكات. 

ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیای فەرمیی ئێران بڵاویكردووەتەوە، رۆژی چوارشەممە 11ـی ئەیلوولی 2024، مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران بە سەردانێكی فەرمی دەگاتە بەغداد و ژمارەیەك یاداشتی ئەمنیی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق واژۆ دەكات.

نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران بەمیدیای نزیك لە حزبەكەی وتووە: "سەرۆككۆماری ئێران لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ عێراق جگە لە شوێنە پیرۆزەکانی شیعە، سەردانی بەسڕە و هەرێمی كوردستانیش دەكات".

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆکی ئێران دیداری دوولایەنە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق ئەنجام دەدات و یاداشتی هاوکاری ئەمنیی واژۆ دەکات.

  • پەرلەمانتارێک: پارتى رۆژانە زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی قاچاخەوە ڕەوانەی تورکیا دەکات

  • عێراق:هێزەكانی ئەمریكا سەرکەوتوو بوون لە شکستپێهێنانی داعش و پێویستیمان پێیان نەماوە لە وڵات بمێننەوە

  • دوو تیرۆرست لە سلێمانى دەستگیرکران

  • ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەست بەدانیشتنەکانى دەکاتەوە

  • پزیشکیان بەزمانی کوردی و بەبێ ناوهێنانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

  • کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نەخۆشەو نایەتە عێراق

  • ئامارەکان مەترسیدارن..هۆشداری دەدرێت لەڕێژەی زۆری جیابوونەوەی هاوسەران لەعێراق

  • شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی: ئۆپراسیۆنێکمان لە چیای پەڵکانە ئەنجامدا

  • جۆرجینا نایەمە بەغداو لە سعودیە دەمێنمەوە

سەرەکی