×

2024-09-16 70 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەست بەدانیشتنەکانى دەکاتەوە

ناوەندی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێى سێ پرۆژە یاسا بکات، لە یەکێک لەتەوەرەکانیش خوێندنەوەی دووەم بۆ هەموارى یاسای لێبوردنی گشتی دەکرێت.

دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 16-9-2024، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر سێ پرۆژەیاسا دەکات، کە لە رابردوودا مشتومڕ و ناکۆکیی زۆری لەنێوان پێکهاتەکاندا لەسەر بووە.

بە پیى کارنامەى کۆبوونەوەکە لە تەوەری یەکەمدا دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای گەڕانەوەی ئەو موڵکانە دەدرێت بۆ خاوەنەکانیان، کە بەهۆی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشەوە لە سەردەمی رژێمی بەعسدا لێیان وەرگیراوەتەوە.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، ئەنجامدانی خوێندنەوەی دووەمە بۆ پرۆژەیاسای هەموارى یاسای بارى کەسیی عێراق و کە بڕیاربوو لە 3ى ئەم مانگە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاساکە بکرێت، بەڵام بەهۆی ناکۆکیی فراکسیۆنەکانەوە دانیشتنەکە دواخرا.

تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆ تایبەتە بە خوێندنەوەی دووەم بۆ هەموارى یاسای لێبوردنی گشتی .

  • پرسى خانەنشینى سەربازى لیژنەى دارایى عێراق دەهێنێتە هەرێم

  • وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەى مووچە راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

  • تەیف سامی دەچێتە پەرلەمانی عێراق

  • پەرلەمانتارێک: پارتى رۆژانە زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی قاچاخەوە ڕەوانەی تورکیا دەکات

  • عێراق:هێزەكانی ئەمریكا سەرکەوتوو بوون لە شکستپێهێنانی داعش و پێویستیمان پێیان نەماوە لە وڵات بمێننەوە

  • دوو تیرۆرست لە سلێمانى دەستگیرکران

  • ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەست بەدانیشتنەکانى دەکاتەوە

  • پزیشکیان بەزمانی کوردی و بەبێ ناوهێنانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

  • کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نەخۆشەو نایەتە عێراق

سەرەکی