×

2024-09-14 178 جار خوێنراوەتەوە

جۆرجینا نایەمە بەغداو لە سعودیە دەمێنمەوە

ناوەندی هەواڵ

سبەینێ‌ ئەستێرەی ناوداری جیهانی لە تۆپی پێ‌ (کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ) لەگەڵ یانەی نەسری سعودی دێنە بەغدا و لەلایەن یانەی شورتەوە میوانداری دەكرێت.

بڕیاره‌ ڕۆژی دوو شەممە 16ی ئەیلولی،2024 یانەی شورتە لە بەغدا، لەسەر یاریگەی "مەدینە" میوانداری یانەی نەسری سعودی بکات، لە چوارچێوەی گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگی ئاسیادا.

وەهاب تائی، سەرپەرشتیاری یانەی شورتە ڕایگەیاند، ڕێکارەکانی هاتنی ڕۆناڵدۆمان بۆ بەغدا تەواوکردووە دەشڵیت بوونی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی نەسری سعودی وایکرد، یارییەکە لە کەربەلاوە بگوازرێتەوە بەغدا.

بەپێی هەواڵی میدیاكان، ڕۆناڵدۆ و جۆرجینا ڤیزای عێراقیان وەرگرتووە، بەڵام جۆرجینا رۆدریگێز، خۆشەویستەکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕایگەیاند، کە ئەو نایەتە عێراق و هەر لە سعودیە دەمێنێتەوە.

  • پرسى خانەنشینى سەربازى لیژنەى دارایى عێراق دەهێنێتە هەرێم

  • وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەى مووچە راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

  • تەیف سامی دەچێتە پەرلەمانی عێراق

  • پەرلەمانتارێک: پارتى رۆژانە زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی قاچاخەوە ڕەوانەی تورکیا دەکات

  • عێراق:هێزەكانی ئەمریكا سەرکەوتوو بوون لە شکستپێهێنانی داعش و پێویستیمان پێیان نەماوە لە وڵات بمێننەوە

  • دوو تیرۆرست لە سلێمانى دەستگیرکران

  • ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەست بەدانیشتنەکانى دەکاتەوە

  • پزیشکیان بەزمانی کوردی و بەبێ ناوهێنانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

  • کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نەخۆشەو نایەتە عێراق

سەرەکی