×

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی و یانەی نەسری سعودی
2024-09-15 136 جار خوێنراوەتەوە

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نەخۆشەو نایەتە عێراق

ناوەندی هەواڵ

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی و یانەی نەسری سعودی نایەتە عێراق و بەشداری لە یارییەکەی سبەی بەرامبەر یانەی شورتە ناکات.

یانەی نەسڕی سعودی ڕایگەیاند، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نەخۆش کەوتووە و لەگەڵ تیمەکەماندا سەردانی بەغدا ناکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی شوڕتە.
 
یانەی نەسری سعودی، لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت"کاپتنی تیپی یەکەمی یانەکەمان، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ تووشی پەتایەک بووە، دوای ئەوەی پزیشکەکان هەڵسەنگاندنیان بۆ بارودۆخی تەندروستی یانەکە کرد، بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی بڕیادراوە ئەمڕۆ یاوەری تیپەکە نەکات لەو گەشتەکەیاندا."
 
ڕاگەیەندراوەی یانەی نەسڕ لە کاتێکدایە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، هەزاران هاندەر لە شارە جیاجیاکانی عێراق چوونەتە بەغدا بۆ ئەوەی بلیتی یاریی نێوان هەردوو یانەی شورتە و نەسڕ بکڕن و بەپێی هەواڵی میدیاکان لە بازاڕی ڕەشدا نرخی بلیتەکە گەیشتووەتە سەروو 200 هەزار دینار.
 
بەپێی پرۆتۆکۆڵی وەرزشی عێراق، لەکاتی گەیشتنی یانەی نەسڕ بۆ بەغدا، هەریەکە لە عەدنان درجال، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، ئەحمەد موبەقع، وەزیری لاوان و وەرزش، ئەیاد بونەیان، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وەرزش و نەشئەت ئەکرەم، ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی عێراق لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی دیکەی وەرزشی وڵاتەکە پێشوازی لە یانەکە دەکەن.
 
ئامادەبوونی نەشئەت ئەکرەم، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی پێشتر لە یانەی نەسڕ یارییکردووە و شەوی شەممە لە ڤیدیۆیەکدا کە لە پەیجی سەرەکی یانە سعودییەکە بڵاوکرایەوە، بەدرێسی نەسڕەوە بەخێرهاتنی یاریزانانی یانەی پێشووی دەکات.

دوێنێ میدیاكانی عێراق بڵاویانکردەوە، ڕۆناڵدۆ و جۆرجینا ڤیزای عێراقیان وەرگرتووە، بەڵام جۆرجینا رۆدریگێز، خۆشەویستەکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕایگەیاند، کە ئەو نایەتە عێراق و هەر لە سعودیە دەمێنێتەوە.

ڕۆژی دوشەممە لە یەکەم یارییاندا لە خولی بژاردەی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا، یانەی شورتەی عێراقی لە یاریگەی مەدینە میوانداری یانەی نەسڕ دەکات، یارییەکە کاتژمێر 19:00 بەکاتی عێراق بەڕێوەدەچێت.

  • پرسى خانەنشینى سەربازى لیژنەى دارایى عێراق دەهێنێتە هەرێم

  • وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەى مووچە راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

  • تەیف سامی دەچێتە پەرلەمانی عێراق

  • پەرلەمانتارێک: پارتى رۆژانە زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی قاچاخەوە ڕەوانەی تورکیا دەکات

  • عێراق:هێزەكانی ئەمریكا سەرکەوتوو بوون لە شکستپێهێنانی داعش و پێویستیمان پێیان نەماوە لە وڵات بمێننەوە

  • دوو تیرۆرست لە سلێمانى دەستگیرکران

  • ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەست بەدانیشتنەکانى دەکاتەوە

  • پزیشکیان بەزمانی کوردی و بەبێ ناوهێنانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

  • کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نەخۆشەو نایەتە عێراق

سەرەکی