×

2024-09-15 49 جار خوێنراوەتەوە

ئامارەکان مەترسیدارن..هۆشداری دەدرێت لەڕێژەی زۆری جیابوونەوەی هاوسەران لەعێراق

ناوەندی هەواڵ

ناوەندی ستراتیژیی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق هۆشداری دەدات لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی جیابوونەوەی هاوسەران لەسەر کۆمەڵگە وئاشکرای دەکات، لە چوار ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 358 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە15ی ئەیلولی 2024، فازڵ غەراوی، سەرۆکی ناوەندی ستراتیژیی بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا، جگە لە ئامارەکانی جیابوونەوە لەهەرێمی کوردستان، 357 هەزار و 887 حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراقدا تۆمارکراوە.
ئامارەکانی جیابوونەوە لەعێراق بەجۆرێکن:
لە 2021دا 73 هەزار و 155حاڵەت
لە 2022دا 68 هەزار و 410 حاڵەت
 لە 2023دا 71 هەزار و 16 حاڵەت 
 لە حەوت مانگی سەرەتای 2024یشدا 45 هەزار و 306 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە.

سەرۆکی ناوەندی ستراتیژیی بۆ مافەکانی مرۆڤ دەشڵێت، هۆکاری سەرەکی جیابوونەوەی هاوسەرەکان بۆ لێکتێنەگەیشتن، دەستوەردانی کەسوکار و هاوڕێ، هەڵکشانی توندوتیژی خێزانی، زیادبوونی ناپاکی هاوسەرگیریی دەگەڕێتەوە.

هاوکات،  خراپ بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و لاوازیی تێگەیشتنی ئایینی و کێشە ئابوورییەکانیشی بە سێ هۆکاری دیکە جیابوونەوە وەسفکرد.

سەرۆکی ناوەندی ستراتیژیی بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئاماژەی بەوەشکردووە، کە پێویستە هەڵمەتێکی هۆشیاریی بۆ خستنەڕووی مەترسییەکانی جیابوونەوە کاریگەرییەکانی لەسەر خێزان و کۆمەڵگە دەستپێبکرێت.

 

  • پرسى خانەنشینى سەربازى لیژنەى دارایى عێراق دەهێنێتە هەرێم

  • وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەى مووچە راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

  • تەیف سامی دەچێتە پەرلەمانی عێراق

  • پەرلەمانتارێک: پارتى رۆژانە زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی قاچاخەوە ڕەوانەی تورکیا دەکات

  • عێراق:هێزەكانی ئەمریكا سەرکەوتوو بوون لە شکستپێهێنانی داعش و پێویستیمان پێیان نەماوە لە وڵات بمێننەوە

  • دوو تیرۆرست لە سلێمانى دەستگیرکران

  • ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەست بەدانیشتنەکانى دەکاتەوە

  • پزیشکیان بەزمانی کوردی و بەبێ ناوهێنانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

  • کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نەخۆشەو نایەتە عێراق

سەرەکی