×

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا
2024-09-17 118 جار خوێنراوەتەوە

عێراق:هێزەكانی ئەمریكا سەرکەوتوو بوون لە شکستپێهێنانی داعش و پێویستیمان پێیان نەماوە لە وڵات بمێننەوە

ناوەندی هەواڵ

بە پێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی بلومبێرگ، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، وڵاتەکەی بەنیازە بەم نزیکانە خشتەی کاتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕابگەیەنێت.

لەسەرەتای ئەم مانگەدا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و عێراق گەیشتنە ڕێککەوتنێك لەسەر پلانی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە خاکی عێراق، و بەپێی ڕێكەوتنەكە دەبێت تا مانگی ئەیلولی ساڵی داهاتوو سەدان سەرباز عێراق بەجێبهێلن.

هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە عێراق جێگیرکراون بۆ هاوکاریی هێزە عێراقییەکان بۆ ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی داعش، دوای ئەوەی لە ساڵی 2014دا ناوچەیەکی فراوانی عێراق و سوریای داگیركرد، بەڵام لە ساڵی 2017 شكستی داعش ڕاگەیێندرا.

 محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەختی لەوەکردووەتەوە،هێزەكانی ئەمریكا سەرکەوتوو بوون لە شکستپێهێنانی داعش بۆیە پێویستیمان پێیان نەماوەو بەپێی ڕێککەوتن عێراق جێدە‌هێڵن.

  • پرسى خانەنشینى سەربازى لیژنەى دارایى عێراق دەهێنێتە هەرێم

  • وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەى مووچە راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

  • تەیف سامی دەچێتە پەرلەمانی عێراق

  • پەرلەمانتارێک: پارتى رۆژانە زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی قاچاخەوە ڕەوانەی تورکیا دەکات

  • عێراق:هێزەكانی ئەمریكا سەرکەوتوو بوون لە شکستپێهێنانی داعش و پێویستیمان پێیان نەماوە لە وڵات بمێننەوە

  • دوو تیرۆرست لە سلێمانى دەستگیرکران

  • ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەست بەدانیشتنەکانى دەکاتەوە

  • پزیشکیان بەزمانی کوردی و بەبێ ناوهێنانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

  • کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نەخۆشەو نایەتە عێراق

سەرەکی