×

2024-09-16 306 جار خوێنراوەتەوە

پزیشکیان بەزمانی کوردی و بەبێ ناوهێنانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

ناوەندی هەواڵ

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، بە زمانی کوردی و بەبێ ناو هێنانی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی لەبارەی سەردانەکەی بۆ عێراق بڵاوکردەوە، لەپەیامەکەیدا دەڵێت: لەو سەردانەدا 14 یاداشتی لێکگەیشتنی هاوکاریمان لەگەڵ عێراق واژۆکرد، بەو ئامانجەی بگەین بە یەک زمان و دیدگای هاوبەش.

دەقی پەیامەکەی پزیشکیان بە زمانی کوردی:

ئەو ئامانجانەی لە سەردانە سێ رۆژەکەمان بۆ وڵاتی دۆستی و دراوسێمان بەدواداچوونمان بۆ کرد لەسەر روانگەی یەکگرتن و یەککەوتن بوو.

 لەو سەردانەدا 14 یاداشتی لێکگەیشتنی هاوکاریی نێوان ئێران و عێراق واژۆ کرا.

 ئەولەویاتی ئێمە ئەوەیە کە بگەین بە یەک زمان و دیدگای هاوبەش لە پێوەندیی نێوان هەر دوو وڵات.

 کۆبوونەوەی باش لە عێراق ئەنجام درا کە بووە هۆی هاودڵیی زیاتر لە نێوان هەر دوو وڵات.

 ئامانجی گەورەی ئێوە هاودڵی و یەکبوون و یەککەوتنی ئوومەتی ئیسلامییە.

 ڕۆژی چوارشەممە، 11-9-2024، پزیشکیان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە پێشوازیی لێکرا،هەمان رۆژ، 14 یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوو وڵات واژۆ کرا.

پزیشکیان ڕۆژی 12-9-2024 گەیشتە هەولێر و لە لایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا، دواتر سەردانی سلێمانی کردوو لەلایەن بافڵ تاڵەبانی پێشوازی لێکرا، ئەو یەکەم سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بێتە هەولێرو سلێمانی.

عێراق یەکەمین وڵاتە کە پزیشکیان دوای سوێندخواردنی وەک سەرۆک کۆماری ئێران لە 30ی تەمموزی ئەم ساڵ سەردانی دەکات.

  • پرسى خانەنشینى سەربازى لیژنەى دارایى عێراق دەهێنێتە هەرێم

  • وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەى مووچە راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

  • تەیف سامی دەچێتە پەرلەمانی عێراق

  • پەرلەمانتارێک: پارتى رۆژانە زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی قاچاخەوە ڕەوانەی تورکیا دەکات

  • عێراق:هێزەكانی ئەمریكا سەرکەوتوو بوون لە شکستپێهێنانی داعش و پێویستیمان پێیان نەماوە لە وڵات بمێننەوە

  • دوو تیرۆرست لە سلێمانى دەستگیرکران

  • ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەست بەدانیشتنەکانى دەکاتەوە

  • پزیشکیان بەزمانی کوردی و بەبێ ناوهێنانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

  • کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نەخۆشەو نایەتە عێراق

سەرەکی