×

2024-09-08 62 جار خوێنراوەتەوە

راوێژکارێکى سودانى: هیچ رێككەوتنێك بۆ كشانەوەی سوپای ئەمریكا لە عێراق نەکراوە

ناوەندی هەواڵ

لە ساڵی 2008، ئەمریکا و عێراق رێککەوتنێکیان بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناو خاکی عێراق واژۆکرد، دیارترین بڕگەش بریتی بوو لەوەی، کشانەوەی هێزەکانی شەڕکەری ئەمریکا لە شار و شارۆچکەکان، کەنابێت لە 2009 تێپەڕێت، بەڵام تا ئێستا بەشیک لە هێزەکان لە عێراق ماونەتەوە و نەکشاونەتەوە.

سەبهان مەلا جیاد، راوێژكاری سیاسی سەرۆك وەزیرانی عێراق، رەتیدەكاتەوە هیچ رێككەوتنێك كرابێت  لەسەر وادەیەكی دیاریكراو، بۆ كۆتایهێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق، چوونە دەرەوەی سوپای ئەمریكا و دەڵێت، گفتوگۆكان لەو چوارچێوەیەدا لەنێوان بەغدادو واشنتۆن لە رۆژانی داهاتوودا دەستپێدەكاتەوە.

بەوتەى ئەو راوێژکارە، تائێستا هیچ وادەیەكی زەمنی دیارینەكراوە بۆ كشانەوەی سوپای ئەمریكا، بەڵام حكومەت هەنگاو بۆ كۆتایهێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەنێت، لەڕۆژانی داهاتووشدا گەڕێكی نوێی گفتوگۆكان دەستپێدەكاتەوەن بۆ ئەوەی ئامادەكاری بكرێت كشانەوەی بەشێكی هێزەكان.

پێشتریش دەنگۆى ئەوە بڵاوکرایەوەن عێراق و ئەمریكا لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیماننان لێكگەیشتنیان كردووە، رێككەوتنەكەش تەنها راگەیاندنی ماوە، كە لەمانگی ئەیلولی ساڵی (2025) دەستپێدەكات و لەكۆتایی ساڵی (2026) پرۆسەی كشانەوە كۆتایی دێت.

 

  • پەرلەمانتارێک: پارتى رۆژانە زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی قاچاخەوە ڕەوانەی تورکیا دەکات

  • عێراق:هێزەكانی ئەمریكا سەرکەوتوو بوون لە شکستپێهێنانی داعش و پێویستیمان پێیان نەماوە لە وڵات بمێننەوە

  • دوو تیرۆرست لە سلێمانى دەستگیرکران

  • ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەست بەدانیشتنەکانى دەکاتەوە

  • پزیشکیان بەزمانی کوردی و بەبێ ناوهێنانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

  • کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نەخۆشەو نایەتە عێراق

  • ئامارەکان مەترسیدارن..هۆشداری دەدرێت لەڕێژەی زۆری جیابوونەوەی هاوسەران لەعێراق

  • شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی: ئۆپراسیۆنێکمان لە چیای پەڵکانە ئەنجامدا

  • جۆرجینا نایەمە بەغداو لە سعودیە دەمێنمەوە

سەرەکی